کانونی یەکەم 08, 2019

زنجیرەدرامای گۆت خەڵاتی باشترین درامای لۆس ئەنجلسی پێبەخشرا

زنجیرەی گۆت "یاری تەختی پاشایەتی" خەڵاتی ئێمی وەرگرت بۆ باشترین زنجیرە دراما.

لە ئاهەنگی خەڵاتی ئێمی بۆ ساڵی 2019 لە شاری لۆس ئەنجلس بەڕێوەچو، لە ئاهەنگەکەدا 71 خەڵات دابەشکرا، لە ناویاندا زنجیرەی گۆت (یاری تەختی پاشایەتی) خەلاتی باشترین زنجیرە درامای وەرگرت، بەشێکی زۆر لە ئەکتەرانی ناو زنجیرە دراماکە بەشداریی ئاهەنگەکەیان کرد.
هەروەها "پیتەر دینگلیج" کە لە زنجیرەکەدا بە ناوی "تیرۆن لانستەر" بەشداربوو، خەڵاتی باشترین ئەکتەری پاڵپشتی زنجیرە درامی وەرگرت.
یاری تەختی پاشایەتی زنجیرە درامایەکی خەیاڵیە، لە 8 وەرز پێک هاتووە، ژمارەی سەرجەم زنجیرەکانی 73، یەکێکە لە بەناوبانگترین زنجرە دراماکانی جیهان، یەکەمین وەرزی لە ساڵی 2011 نمایش کرا، ئەم ساڵ کۆتا وەرزی نمایش کرا.

 

ئاریان دەرگەڵەیی- هه‌ولێر

© 2017 Hawler