تشرینی دووەم 12, 2019

پیتەر هاندکە، نۆبڵ و فاشیزم؟

دوای ڕاگەیاندنی خەڵاتی نۆبڵی ساڵی 2018 و 2019، یەک شەپۆلی ناڕەزایەتی تەواوی جیهانی گرتەوە. مەسەلەکە پیتەر هاندکە بوو، کە بە فاشیزم تۆمەتبار دەکرێت. مشتومڕەکان دەربارەی هەڵوێستە سیاسییەکانی هاندکە کۆنن و دەگەرێتەوە بۆ نەوەدەکانی سەدەی پێشوو، ئێستایش دووبارە بەهۆی خەڵاتی نۆبڵەوە تازەبوونەوە. مشتومڕەکە لەسەر ئەبوو کە ئاخۆ هاندکە شایەنی نۆبڵە؟ وەڵامی ئەم پرسیارە کاردانەوەی جیاوازی پیشانداوە؛ هەندێک هەن بە "فاشیزم" تۆمەتباری دەکەن، لەبەرئەوەی نکوڵی لە کوشتاری "سربیا" کردووە کە هەشت هەزار موسوڵمانی بۆسنی تێیدا بوونە قوربانی. بە گوێرەی زانیارییەکان، هاندکە پشتیوانی ئەم کۆمەڵکوژی و کوشتارە نەژادییەی کردووە. ئەم هەڵوێستە سیاسییانە ڕوونتر دەبێتەوە ئەگەر لە کێشەیەکی سەرەکیی وەکو جەنگی بالکان بڕوانین. ئایا دەکرێت ئەدەب لە هەڵوێستە سیاسییەکانی ئەدیب جودا بکەینەوە؟ چی دەبێت ئەگەر پشتیوانی لە دیکتاتۆرێک یان تاوانبارێکی جەنگە بکەین؟ هەڵبەت ئەگەر "ئەدۆنیس"ـیش خەڵاتی نۆبڵی بەدەستبهێنایە، هەمان ئەم مشتومڕە دروست دەبوو، بەهۆی هەڵوێستە ناڕوونەکانییەوە لە جەنگی سوریا، کە زۆرێک وەک پشتیوانی لە بەشار ئەسەد تەفسیری دەکەن.
لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا هاندکە خۆی خستە نێو گێژاوی سیاسەتەوە و دژ بە دەستوەردانی ناتۆ لە جەنگی بەلقان وەستایەوە و پشتیوانی لە سربەکان کرد. لە ساڵی 1994دا کتێبێکی بەە ناونیشانی ''ئەو ساڵەی لە کەنداوی ناکەس بەسەرم برد'' و تێیدا دووبارە هێرشی کردە سەر ناتۆ و سربەکانی "وەک قوربانیانی جەنگی بەلقان" وێناکردووە، پاشان سەفەری کرد بۆ بەلگراد و لەوێ مەدالیای نەتەوەپەرستی پێدا هەڵواسراوە. هاندکە بەوە ناسراوە پشتیوانی لە ڕادوفان کارادایتچ و سلۆبۆدان میلۆسۆڤیچ کردووە. کاتێکیش میلۆسۆڤیچ بۆ بەردەم دادگادی دادی نێودەوڵەتی لە لاهای پەلکێش کرا، هاندکە لە زیندانەکەیدا سەردانیکرد و وەختێکیش مرد، بەشداربوو لە ڕێوڕەوسمی بەخاکساپردنیدا و لەبەردەم 20 هەزار کەسدا، لە لایەنگرە نەتەوەپەرستەکانی میلۆسۆڤیچدا، وتارێکی بۆ بەخاکسپاردنەکەی پێشکەشکرد،لەوە بەدواییش چەندینجار سەردانی گۆڕی ئەم سەرکردە دیکتاتۆرەی کردووە.
بە درێژایی ماوەی بیست و پێنج ساڵ هاندکە هەرگیز لەو هەڵوێستانەی پاشگەز نەبوویەوە و هەر وەکو هەڵوێستی مایەی مشتومڕیش دەمێننەوە، بەڵام کارەکانی شایەنی خوێندنەوە و توێژینەوەن. ئەو پرسیارەی کە دەبێت بخرێتە ڕوو ئەوەیە: داخۆ پێدانی خەڵاتی نۆبڵ بە هاندکە بوێریی لیژنەی خەڵاتی نۆبڵ پیشان دەدات یان وەک ڕەخنەگری ئەڵمانی "دینیس شیک" دەڵێ 'شەبازلەیەکە سرەوێنرایە دروستیی هەڵوێستی سیاسی'؟ یان بێنرخکردنی قوربانیانی بەلقان و ئەوانەبوو کە لە سربیا کۆمەڵکوژ کران؟ ئەی داخۆ کاتی پێشکەشکردنی ئەم خەڵاتە لەجێی خۆیدا بوو؟

سەرچاوە:
https://www.independentarabia.com/node

 

و: محمد لادێ – هه‌ولێر

© 2017 Hawler