تشرینی دووەم 12, 2019

پێشانگایەکی تایبەت بۆ هونەرمەند "شاکر شاوی" دەکرێتەوە

لقی ھەولێری سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان، کاتژمێر 4ـی ئێوارە پێشانگایەکی تایبەت بۆ ھونەرمەندی شێوەکاری عێراقی (شاکر شاوی) لە گەلەری ھونەر لە نێو سەندیکای ھونەرمەندان دەکاتەوە و بڕیاریشە 3 ڕۆژ بەردەوام بێت.
لە پێشانگاکەدا چەندین تابلۆی ڕەنگین نمایش دەکرێت، کە ھەریەکەیان گوزارشت لە ئازار و جوانی سروشت دەکەن.
بڕیاریشە ئەو چەند ڕۆژەی پێشانگاکە، زۆرترین گفتوگۆ لە بارەی بەرھەمە ھونەرییەکانی ئەو ھونەرمەندەوە بکرێت، کە بە خامە ڕەنگینەکەی لە خزمەت ھونەردایە.

 

سامی کاکه‌ - هه‌‌ولێر

© 2017 Hawler