تشرینی یەکەم 17, 2019

جیم كاری لە ئەكتەرییەوە بۆ نووسینی ڕۆمان

جیم كاری ئەكتەری ناوداری كۆمیدیای ئەمریكی و جیەانی بڕیاری داوە بچێتە جیھانی ئەدەبەوە و ڕۆمانێكی خۆی بڵاو دەكاتەوە.

خانەی alfred a. knopfی ئەمریكی كە تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی كتێب بڵاوی كردەوە كە ساڵی داهاتوو رۆمانێكی ئەكتەری ناوداری ئەمریكی جیم كاری بڵاو دەكاتەوە.
ئەم خانەیە ناوی ڕۆمانەكەی جیم كاری ئاشكرا كردووە و نووسیویەتی رۆمانەكە بە ناوی MEMOIRS AND MISINFORMATION كراوە.
جیم كاری بە هاوبەشی لەگەڵ نووسەری ئەمریكی دانا فاشون ئەم ڕۆمانەی نووسیوە و ناوەڕۆكی ڕۆمانەكەشی چەندین بابەتی تێدایە لەوانە بەناوبانگبوون، ڕۆمانسیەت و نواندن.
جیم كاری ئێستا تەمەنی 57 ساڵە و بەشێك لە فیلمە بەناوبانگەكانی بریتین لە dumb and dmber وman on the moon، یەكەم ئەكتەریش نیە كە دەچێتە ناو بواری ئەدەبەوە، پێشتریش چەند ئەكتەری ناواداری ئەمریكی رۆمانیان نووسیوە، لەوانەش توم ھانكس و شون بین و ئیسان ھوك.

 

ئاریان دەرگەڵەیی- هه‌ولێر

© 2017 Hawler