تشرینی یەکەم 17, 2019

گەڕانەوە بۆ چەمكی مرۆڤایەتی و مرۆڤبوون زامنی ئاشتی و پێكەوەژیانە

-بەنووسینی چە نووسەرێك كاریگەری؟
بێ گومان هیچ نووسەرێك لەجیهان نادۆزیەوە، كە كاریگەر نەبووبێت بەچەند نووسەرێك، بەڵام ئەوەی گرێنگە وپێویستە نووسەردەبێت بیروبۆچوونی خۆی هەبێت وخاوەن دیدوبیری خۆی بێت، من ڕاستە بە چەند نووسێەرێك كاریگەرم، بەڵام من ئەوان نیم، بەڵكو من خۆمم، خاوەنی فەلسەفە و دید و بۆچونی خۆمم ونووسینەكانم گوزارشتە لە هزر و تێگەیشتن وئەزموونی خۆم،خوێندنەوەی تایبەتم هەیە بۆ مرۆڤ، ژیان، وئایین، لەم ڕوانگەیەوە دەتوانم بڵێم من بەنووسینی چەند نووسەرێك كاریگەرم و ڕێز و خوشەویستیم بۆیان هەیە، لە هەمان كاتیشدا بیرورای جیاوازە م هەیە، من لەروانگەی هزر و ئەزموونی زاتی خۆمەوە سەیری مرۆڤ و ژیان و ئایین دەكەم، كەواتە ئەوەی كە زۆر پێویستە ئێمە خۆمان لە نێو نووسینی نووسەرێك یان چەند نووسەرێك ون نەكەین، واتە سەربەخۆ ئازاد بین لەهزراندن و فەلسەفاندندا و پێویستە هزر وبیروبۆچونی خۆمان هەبێت.

-مەبەستەت لەهونەری مرۆڤبوون چیە؟
بابەتی مرۆییبوون یان چۆنێتی بوون بە مرۆڤی ڕاستەقینە، ئەمڕۆ بەسەرەكیترین و بە پلەترین بابەت هەژماردەكرێت، ئەگەر تۆ هەموو هونەرێك بزانی و فێری ببی، بەڵام فێری هونەری مرۆڤبوون نەبێت یان نەیزانی وەك لاشەیكی بێ گیان وایە، چونكە هونەری مرۆڤبوون گیان وروحی هەموو هونەرێكە.مرۆڤبوون واتە ویژدانێكی زیندوو، مەعریفەیكی ئەزموونی، دڵێكی پڕ لە عەشق و سۆز و خۆشەویستی، هەستكردن بە بەرپرسیارێتی، ڕەفتاری جوان و مۆراڵی، هەروەها ڕێزگرتن لە مرۆڤ بەشێوەیەكی ڕەهاو لەئازادی و بیروباوەری هەركەسێك یان هەڵگری هەر بۆچوونێك بەمەرجێك دژ بە كەرامەت وحورمەتی مرۆڤ نەبێت.
لەم ڕوانگەیەوە پرسی مرۆییبوون لە ڕۆژگاری ئێمەدا بەسەرەكیترین بابەت هەژمار دەكرێت، كەواتە شەڕ و خوێنڕشتن و توندوتیژی و پەتای گەندەڵی و گەندەڵبوون، بەرهەمی نەفامی و ناهۆشیارییە سەبارەت بە گەورەیی مرۆڤ، خەریكە ئینسانیەت واتە مرۆییبوونی ڕاستەقینە بەرەو نەمان و ون بوون دەچێت، لەبەراییداپێویستە خەڵك فێری مرۆییبوون بن واتە لەمە بەدوا سیستەمی پەروەردە لەسەر بنەمای مرۆیی دابڕێژرێت و پێش هەموو بوارەكانی تر بكەوێت وبەجیددی بیری لێ بكرێتەوە.

-بۆچی بە گرنگتان زانی ئەو كتێبە بە دوو زمان چاپ بكەن؟
. پێم باشبوو وەكو ئەركێكی نیشتمانی و نەتەوەیی و ئەخڵاقی خزمەتێك بەكوردستان وبە نەتەوەی خۆشم بكەم، من( ٥) كتێبی چاپكراوم هەیە بە زمانی كوردی. پێشم باشبوو ئەو كتێبە وەرگێڕدرێتە سەر زمانی توركی كە لەلایەن نووسەری بە توانا(حسام حسرت ) وەرگێراوە، بۆ ئەوەی ئەو مرۆڤانەی تورك زمانن سوود لەو كتێبە وەربگرن. ولەئیستادا ئەم كتێبە بۆسەرزمانی فارسی وەردەگێردرێت بەم نزیكانە تەواو دەبێت، من یەكەم كەسم لەسەر ئاستی كوردستان كە لەسەر چەمكی مرۆڤبوون قسە دەكەم و یەكەم كەسیشم كە ئەو چەمك و بیرۆكانەم هێنایە ناو ئەدەبیاتی كوردستان. لەسەر ئەم بابەتەش دەیەها بابەتم لە رۆژنامەی هەولێرم بڵاوكردۆتەوە.
ئەمە یەكەم كتێبی من نییە لەسەر مرۆڤبوون. من لە ساڵی ٢٠١٦ كتێبێكم لەسەر فەلسەفەی مرۆڤبوون چاپكرد. لە ماوەیەكی زۆر كورتدا كتێبەكە لە بازاڕدا نەما. كتێبی هونەری مرۆڤبوونیش تەواوكەری فەلسەفەی مرۆڤبوونە. چەندین ساڵە لەسەر ئەو بابەتە كار و چاڵاكی و سمیناری زۆرم ئەنجام داوە.

-ئەو كتێبەتان لەلایەن دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤەوە گرنییەكی تایبەتی پێدرا. هۆكاری ئەوە چی بوو؟
من هۆكاركەی بۆئەوە دەگەرێنمەوە كەئەم كتێبە یان چەمگی مرۆڤایەتی(ئینسانیەت) وەك چەترێك وایە هەموو پێكهاتە ئاینی ونەتەوەی لەژێریدا كۆدەبنەوە وهەست بە ئاشتی وخوشەویستی وپێكەوە ژیان دەكەن‌ بەتێگەیشتنی من مرۆڤ سەنتەری زامنی ئاشتی وپێكەوە ژیان لە هەموو جیهان، هەركۆمەلگایەك چەمكی ئینسانیەت ومرۆڤبوون كرد پێوەر وسەنتەر وكاری پێكرد و سەددرسەد ئەو كۆمەلگای لەئاشتی وئارامیدا ژیان بەسەر دەبات ودوور دەكەوێتەوە لە هەموو بیروكەیەك كە بۆنی توندوتیژی لێ بێت.لەم روانگەیشەوە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ
كە لە نزیكەوە ئاگاداری نووسینەكانی من بوون و پاڵپشتییان دەكردم لەم بابەتە. بەڕیز بەرێوەبەری گشتی پێی وتم وەكو ئەركێكی دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ گرنگی بەو پەیامانە دەدەین كە لە كتێبەكەدا نووسراوە. پەیامەكانی تۆ هاوتەریبە لەگەڵ ئەو رێگەیەی كە ئێمە پیادەی دەكەین.

 

ماكوان عيززه‌‌ت - هەولێر

© 2017 Hawler