تشرینی یەکەم 17, 2019

فیستیڤاڵ بە کوالێتیەکی بەرز

یەکەم جارە ڕاستەوخۆ لە فیستیڤاڵ ئامادە و بەشدار‌ دەبم، دەمزانی فیستڤاڵەکە چ جۆرە کواڵێتیەکی هەیە چەند فراوان و جوانە، بەڵام دیتنی شتێک بەچاوی خۆت جیاوازترە . ئەوەی ئەمساڵ زۆر سەرنجی ڕاکێشام لە فیستیڤاڵەکە چەند شتێک بوو کە زۆر گرنکم لان و مایەی سەرکەوتن و بەردەوامیی فیستڤاڵەكەیە.
یەک لەوانە بەشدارییەکی کاریگەر و بێژماری فیلمی خۆماڵی کوردستانی لەو خولەدا، کە ئەمە هاندەرێکی زۆر باشە بۆ بەرهەمی ناوخۆ.
دووەم ئامادەیی فراوانیی ئەو هەموو جەماوەرە عاشقەی بەهونەر وسینەما، کە لەدەرەوەی پێشبینیەکان بوو، یەک لەهۆکارەکەشی بوونی فلیمی کوردی بوو لەفیستڤاڵەکە بەو فیلمەی ئۆپنیش کە لەبنەڕەتدا فەرەنسی بوو وەک بەرهەم، بەڵام لەسەر کورد و کوردستان بوو، بۆیە هەستم دەکرد و چەندجارێک بیستم تەواوی بینەران بەمیوانانی عەرەب و بیانیەوە جەختیان لە بینینی فیلمە كوردییەکان دەکردەوە، بەڵام لەبەر زۆریی بینەر تەواوی هۆڵەکانی سینەما شۆێنی تیا نەمابوو، بینەرێکی زۆریش بە پێوە وەستابوون، کە بووە هۆی ئەوەی بینەرێکی زۆر فیلمەکان نەبینن. سییێەم و دوا خاڵ فیستڤاڵەکە زور بە کواڵێتیەکی بەرز جێبەجیی کراوە، کە پێموایە بێوینەیە و ئەستەمە بتوانرێت هەڤرەکی بکرێ وتەنگەبەری بۆ دروستکرێ. هێندە بەو فیستیڤاڵە سەربەرزو دڵخۆشم خۆم بە ئەندام وخاوەنێکی دەزانم.

 

   پشتیوان عەبدوڵا

© 2017 Hawler