تشرینی یەکەم 17, 2019

ساندرا گۆرانیەک بە زمانی ئیسپانی بڵاو دەکاتەوە

ساندرا ئەلساندرا، خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد گۆرانییەک بەزمانی ئیسپانی بەرهەمدەهێنێت و ئاماژە بەوە دەکات ئەم بەرهەمەی لەوانەی ڕابردووی جیاوازترە.

لە لێدوانێکدا بۆ (ھەولێر)، ساندرا ئەلساندرا دەڵێت: "نوێترین کارم گۆرانیەکی ئیسپانیە، بە ناوی Hola chicos کارێکی جیاوازە لە دوو گۆرانیەکی پێشووم لە ڕووی کلیپ و کاری موزیک و گوتندا".
گوتیشی: ئەو گۆرانیە پەیامێکە بۆ کوڕان کە کچان ئازا و چالاکن باوڕیان بە خۆیان هەیە و کار ئەکەن، جیاوازی لەنێوان پیاو و ژن نیە بۆیە ئێمەش هەین.
ساندرا ڕوونیکردەوە، ئەو گۆرانیە تێکستی areo لە ئەمریکا نووسیەتی، ئاوازی taim لە وڵاتی ئەڵمانیا کراوە، میکس و مایسترینگ لەلایەن
i wanna be dj  كراوە.
جەختی لەسەر ئەوەش کردووە ئەم بەرهەمەی هەر وەك کارەکانی تری باوکی سپۆنسەری کردووە و تێچووی کلیپەکەی دابین کردووە و بە پاڵپشتی هەمیشەیی کارەکانی خۆی ناوی برد.
ساندرا ئاماژەی بەوەش کرد، بەرهەمە نوێکەی لەلایەن دەرهێنەر و فۆتۆگراف (ڕەوەند جەواد) کاری دەرهێنانی بۆ کراوە و کاری وێنەگرتنی لەلایەن عەدنان سالارەوە كراوە و تەواوی وێنەگرتنی کلیپەکە لەوڵاتی ئەڵمانیا وێنەی گیراوە.

 

شیڤان شێرزاد - هەولێر

© 2017 Hawler