ئەیلول 19, 2019

مافیاكان ئەلیسای لوبنانی دەوەستێنن

بەپێی تویتێكی خانمە هونەرمەندی دیاری لوبنانی (ئەلیسا) بێت، مافیای لوبنان تەواو هەراسانیان كردووە و ڕێگرن لەبەردەم كارە هونەریەكانی.

ئەلیسا لە تووێتێكدا دەنووسێت:" لەم كاتەدا خۆم بۆ بەرهەمهێنانی ئەلبوومێكی گۆرانی ئامادە دەكەم كە ئەوەش دەبێت بە دوا بەرهەمی هونەری من و دوای ئەوە دەوەستم.
(ئەلیسا) زۆر ڕاشكاوانە هۆكاری واز هێنان و بەردەوام نەبوونی لە كاری هونەری ئاشكرا دەكات و دەڵێت:" راشكاوانە ڕایدەگەیەنم كەچیتر ناتوانم لە كێلگەیەكی مافیاگەریدا كار بكەم.
ئەم بڕیارەی (ئەلیسا) لە كاتێكدا دێت كە مافیاكان لەزۆربەی وڵاتان هەڕشەن بۆ سەر زۆرێك لە ئەستێرەكانی و بواری گۆرانیگووتن و یاریزانان.

 

كارۆخ مەلا ئەسعەد-هه‌ولێر

© 2017 Hawler