کانونی یەکەم 05, 2019

"یەریڤان" گۆرانییەکی بە کلیپی سینەمایی بەرهەم هێنا

خانمە گۆرانیبێژی ناسراو "یەریڤان نورەدین" دوا بەدوای ئەو کارانەی پێشووتر کردوونی و دەنگدانەوەی زۆری هەبووە، لە ئێستادا سەرجەم ئەو کارانەی تەواو کرد کە بۆ کلیپە سینەماییەکەی کردوویەتی. "یەریڤان" لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ڕۆژنامەی "هەولێر" گوتی: ئەم گۆرانییەی کردوومە کلیپێکی سینەماییەو بەناوی "ئەمشەو"ـە، باس لە مێژووی پیش کارەساتی کیمایی هەڵەبجە دەکات. گوتیشی: کۆمەڵێک ئەکتەر تێیدا بەشدارن لەوانەیش "حەمە عەلی خان، دڵشاد کوێستانی و شادییە جەزا"، تێکستەکەیش "شەپۆل" نووسیویەتی و ئارێنج و میکس و ماسترینگ "شادمێر نامۆ" کردوویەتی، هەروەها ئاوازەکەیشی "مەریوان سەفادین" دایناوە. ئەوەیشی گوت: وەکوو گۆرانیبێژێکی خانم پێم وابێ کەس لەسەر ئەم ستایلە کاری نەکردووە، بە ماندووبونێکی زۆرەوە لەگەڵ کۆمپۆسەرەکەم توانیومانە کارەکە تەواو بکەین و دوای بڵاوبوونەوەیشی بەهیوام بەدڵی هەموولایەک بێت. 

 

هاوتا وشیار ئەسوەد

© 2017 Hawler