ئاب 18, 2019

وێنەی 1 سەدەی ھەولێر لە پێشانگایەکی فۆتۆگرافی نمایش دەکرێت

وا بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر 6ی ئێوارە، سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان/ ھەولێر، پێشانگایەکی تایبەت بۆ ھونەرمەند (محەمەد نووری سیان) بکاتەوە، کە 100 گرتەی لەخۆوە گرتووە، ئەو وێنانەی کە لەو پێشانگایەشدا نمایش دەکرێن، مێژووی 100 ساڵی ڕابردووی پایتەختی کوردستانی دەگێڕێتەوە.

(محەمەد نووری سیان) لە لێدوانێکدا بۆ (ھەولێر) ڕایدەگەیەنێت: ھەوڵم داوە لەو پێشانگایەدا مێژووی سەدەیەک وەک خۆی نیشانی خەڵک بدەم، بەتایبەت لە سەدەی ڕابردوودا، کە تەواوی کووچە و کۆڵانەکانی قەیسەری و قەڵا و منارە و گەڕەکە کۆنەکانی ئەو شارەی لەخۆوە گرتووە، تەنانەت بەراوردێکیشم کردووە لە نێوان ئەو ساڵانەدا لە ڕووی بیناکاری و جوانی سیمای پایتەختدا، ھەروەھا دەستوور و داب و نەریتە کوردی زۆر بە جوانی لە وێنەکاندا ڕەنگی داوەتەوە، جگە لەو سیمایە دڵڕفێنەی ھەولێر، کە وەک شارێکی مێژوویی بووەتە سەنتەری بازرگانی و ڕێزگرتنی خەڵکی بیانی.

 

شیڤان شێرزاد - هەولێر

© 2017 Hawler