کانونی یەکەم 09, 2019

نێتفلیكس هەنگاوێكی نوێ لە سینەماندا ئەنجام دەدات

كۆمپانیای نیتفلێكس بۆ بەرهەمەێنانی فیلم و زنجیرە دراما بڕیاری داوە لە بەرھەمھێنانی كارە ھونەرییەكانی داهاتوویدا، كەمتر گرنگی بەو گرتانە بدات كە پەیوەندیان بە جگەرەكێشانەوە ەەیە.

دوای ئەوەی لە ئەمریكا كۆمەڵەی (truthinitiative)ی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی جگەرەكێشان ڕاپۆرتێكیان بڵاو كردەوە، كە گرتەكانی جگەرەكێشان لە فیلم و زنجیرە ەونەرییەكان بە یەكێك لە ھۆكارە سەرەكییەكان دادەنرێت لەسەر زیادبوونی ڕێژەی جگەرەكێشان، لە یەكەم دەستپێشخەریدا كۆمپانیای نێتفلێكس بڕیاری داوە لەمەودوا گرتەكانی جگەرەكێشان لە بەرەەمەكانی داھاتووی نەھێڵێ.
كۆمپانیای نێتفلێكس لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە ئەو كارە تازانەی لە داھاتوودا بەرھەمیان دەھێنێت، ھیچ گرتەیەكی جگەرەكێشانیان تێدا نیە، تەنەا ئەو زنجیرانە نەبێت كە ڕەهەندێكی مێژوویی و ڕۆشنبیریان ەەیە.
بەم كارەی كۆمپانیای نێـتفلێكس لە میدیاكای جیهاندا دەنگیدایە، چەندین راپۆرتی جۆراجۆری لە میدیاكان لەسەر كراوە، زۆر لە رەخنەگرە هونەرییەكان پێیان ¬وابوو یەكێك لەو ئەركە گرنگەی كە نێـتفلێكس لەسەری بوو ئەنجامی دا.

 

ئاریان دەرگەڵەیی

© 2017 Hawler