ئاب 18, 2019

پەراوێزخستی هونەری خۆماڵی و گەورەکردنی هونەری بێگانە له ماڵی کورد

هونەر کلتوورێکە دەبێ زۆر به دەستنوێژ بێ لەگەڵی زۆر به وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ بکرێ، چونکە سەرچاوەیه بۆ پێشخستنی وڵات بۆ دڵخۆشکردن و ساڕێژه بۆ ئازارەکان و دواجار ناسنامەیه، گەورەکردن و گیرفان پڕکردنی هونەر و کلتووری بێگانە له کوردستان بووەتە دیاردەیەک لەوپەڕی نەشازیه تا گەیشتە ئەو ڕادەیەیەی لافی پێوە لێبدرێ له لایەن کەسان و کۆمپانیاکانی وەبەرهێن لەم دیاردەیه هەموومان دەزانین هونەر تێکەڵاوە و سنووری بۆ نیه، بەڵام ئەمه له کاتێکدا دەکرێ خودی خۆمان خاوەنی هونەرمەندی سەرکەوتوو نەبین، بەس لێره ئێشەکان دەست پێدەکات، له کوردستان چەندان هونەرمەندی جوان و پڕ هەستمان هەن، کە به داخەوە کەس لێیان رانامێنێ و دەستیان ناگیرێ بۆ برەودان به هونەرەکەیان و بەرهەم هێنانی کاری جوانتر له بری ئەمانه هونەرمەندانی بێگانە دێن شان و باڵیان لەسەر ستەیژەکان و هۆڵەکانی کوردستان با دەدەن، له به رامبەریشدا پارەیەکی خەیاڵی لەگەڵ خۆیان دەبەنەوە، خۆ به پاره خەیاڵیەکەی یەک کۆنسێرتی هونەرمەندێکی بێگانە برینی چەندان هونەرمەند ساڕێژ دەکرێ بۆ نموونە، لەم چەند ڕۆژی ڕابردوو گوێمان له ژانی (زیاد ئەسعەد)ـی خێر له خۆنەدیوو بوو دیمانەی پڕ گریانی (ئەیام ئەکرەم)ـمان بینی له سۆشیاڵ میدیا گلەییه قوڕگ گیراوەکانی هونەرمەندانی کوردستان ده بینین له ساڵانی ڕابردوو مەرگی پڕ کەسەری مامۆستا (جەلال بەیار و تەها ئاغا جان، ئەردەلان بەکر، نەوزاد ڕەمەزان)ـی ڕەحمەتیمان بینی هاوار هاواری مامۆستا فەیسەڵ و مامۆستا ئیبراهیم حەکیم گوێبیست بووین هتد. ئەرێ کات نەهات بۆ دانانی سنورێک بۆ ئەوانەی هونەر به ساوایی و به گەورەیی فێری بێگانە پەرستی دەکەن؟ کات نەهات بۆ دانانی وەزارەتێکی تۆکمه به ناوی ڕۆشنبیری بۆ ساڕێژی برینە قووڵەکانی هونەرمەندانی کوردستان؟، ئەرێ بەس نیه بێگانە پەرستی من ناڵێم میللەتێکی خۆپەرست بن، بەڵام ناشکرێ هەر خۆمان به هیچ و خەڵک بەشت بزانین، هەر خۆمان به بچووک و خەڵک به گەوره بزانین! هێنانی جۆرج یوسف، کە چەندین جار هوتافی لێداوە بۆ سەرکەوتنی بەشار ئەسەد، کەچی خودی بەشار و دەوڵەتەکەی ھەمیشە پەتن بۆ گەردنی ئێمەی کورد ئەم جیاوازیه چۆن دەکرێ نەبیندرێ، هێنانی موستەفا جیجیلی له کاتێک گۆرانی بۆ کەوتنی عەفرین دەچڕێ ئێمەی کوردیش بۆ دایک و باوک و ڕۆڵەکانمان دەگریاین، بەس نیه ئەو ھەموو ئازاردانە، من نامەوێ باسه کە بچێتە ئاقارێکی سیاسی، بەڵام ڕوونە له هەموو جیهان لای میللەتان هونەر و نەتەوە و سیاسەت و دڵسۆزی یەک ئامانجە بۆ سەرخستنی گەل و نیشتیمان شەڕمان کرد له پێناو دیاریکردنی سنووری کوردستان، بەڵام دەبێ سنورێکیش دیاری بکرێ بۆ به هەدەردانی سامان و کات بۆ هونەری بێگانە بەسه بەس ئیتر ناخمان توانای پەنگخواردنی نەماوە چاو و و گوێچکەی ئێوە له کوێ دۆش داماوە.

 

دەریا بەدر

© 2017 Hawler