ئاب 18, 2019

مەریوان سەفادین و كەمال محەمەد گۆرانییەك لە سوید تۆمار و كلیپ دەكەن

هونەرمەندانی گۆرانیبێژ (مەریوان سەفائەدین) لەگەڵ چەند هونەرمەندێك بە نیازە كۆنسێرتێكی جەماوەری لە مانگی تەموزی ئەو ساڵەدا لە شاری سلێمانی پێشكەش بكات، لە میانەی لێدوانێكی تایبەتدا بە خوێنەرانی "هەولێر"ـی ئەوەی راگەیاند: ئامانجی گەڕانەوەی ئەوجارەم بۆ كوردستان بۆ چەند پرۆژەیەكی هونەریی بوو، بەتایبەتی سازكردنی ئەو كۆنسێرتەی، هاوڕێ لەگەڵ هەریەك لە هونەرمەندان(شەهێن تاڵەبانی،ئاریان كەریم و یەریڤان)، بەڵام لەبەر ئەوەی لەلامان روون نەبوو ئەو كارەی ئێمە دەیكەین ئایا خێر خوازییە یان نا، چونكە لە ژێر ئەو ناونیشانە رێك خرابوو!، بۆیە لەلامان روون نەبوو، ئێمەش بڕیارمان دا رایبگرین و كۆنسێرتە هەڵبوەشێنینەوە!.

هەروەها پرۆژەیەكی دیكەم بەدەستەوەیە لەوانە گۆرانییەكی "دوێت" لەگەڵ هونەرمەند (كەمال محەمەد) هیوادارم بتوانم بە شێوەیەكی باش كاری بۆ بكەم.
(مەریوان سەفائەدین) لە بارەی هەڵوەشاندنەوەی ئەو كۆنسێرتەی بەنیاز بوو لە شاری سلێمانی سازی بكەن بەڵام نەكرا لەمبارەیەوە ڕایگەیاند : "ئەو كۆنسێرتە جەماوەرییە لە مانگی تەموزی ئەم ساڵبەنیاز بووین لە رێكەوتی (20/7/2019)دا سازی بكەین، هاوڕێ لەگەڵ هەریەك لە هونەرمەندان (شەهێن تاڵەبانی، ئاریان كەریم و یەریڤان)، بەو ئومێدەی كارێكی باش ئەنجام بكەین، بەتایبەتی ئەو كارە وابڕیار بوو كارێكی خێرخوازی بێت، بەڵام ئێمە لەلامان روون نەبوو ئەو بابەتە بۆ كارێكی خێر خوازی بێت، بۆ كامە لایەنی خێرخوازییە بۆ كێیە بۆ كام چین و توێژە؟!، بۆیە ئێمەش بڕیارماندا ئەو كۆنسێرتە رابگرین، چونكە بەڕاستی نابێت هەر رێكخراوێك لە كوردستان هەڵبستێت بڵێت من كاری خێرخوازی دەكەم و بەڵام هیچیشی دیار نەبێت!".
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا (مەریوان) ئەوەشی گوت : "من دوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو كۆنسێرتە بەنیازم لە "هەڵەبجەی شەهید" كۆنسێرتێكی جەماوەری ساز بكەم، بۆ ئەو مەبەستەش ئێستا بیر لە پلانێكی باش دەكەمەوە بۆ ئەو كارە هیوادارم كارێكی باش پێشكەش بكەم!".
بۆ كلیپی كردنی یەكێك لەگۆرانییە تازەكانی هونەرمەند (مەریوان سەفائەدین) ئەوەشی راگەیاند : "دیارە ئەنجامدانی ڤیدیۆ كلیپ لەسەر ئەركی خۆمان كارێكی ئەستەمەو ئاسان نیە!، بەتایبەتی بۆ ئەو بارودۆخەی ئێستاكە لە كوردستان هەیە، بۆیە سوپاسی هاوكاری و پاڵپشتی كۆمپانیای بابیلۆن میدیا دەكەم، بۆ ئەنجامدانی كلیپەكانی رابردووشمان هاوكاریی باشی كردووین، بەتایبەتی لەرووی هونەرییەوە، بۆیە هیوادارم لەو گەڕانەوەم بۆ كوردستان پاڵپشتی ئەو كۆمپانیایە یاخود كۆمپانیای دیكەش هەبێت، بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی باش كاری كلیپی ئەمجارەم تەواو بكەم".
لە بارەی هەبوونی بەرهەمێكی تازەی لەگەڵ هونەرمەند (كەمال محەمەد) بەم شێوەیە روونی كردەوەو گوتی : "ئەو گۆرانییە یەكێكە لەبەرهەمە تازەكانی من و هونەرمەندی ئازیز (كەمال محەمەد)ـە، كە ئەوە دەبێتە یەكەم كاری نێوان من و ئەو هونەرمەندە، ئەو بەرهەمە ئاوازی (شادمێر نامۆ) دایناوەو تێكستی شاعیر (هێمن هەژارە) لە ئایندەیەكی نزیكدا كاری تۆماركردنی تەواو دەبێت و لە وڵاتی سوید پاشان بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوی دەكەینەوە".
جێگەی ئاماژە بۆ كردنە
هونەرمەند (مەریوان سەفادین) لە ساڵی 1972 لە هەڵەبجە لەدایك بووە، تا ساڵی كیمیابارانەكەی 1988 لە شاری هەڵەبجە ژیاوە، لەو كارەساتەدا بریندار بووە،بەلام لە دوای ئەو ساڵەوەهاتووە لە شاری سلێمانی ژیانی بەسەر بردووە، بە هۆی كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجەوە نەیتوانیوە قۆناغەكانی خوێندن تا كۆتایی تەواو بكات، لە ساڵی 199٦وەل ەئەوروپا دەژی،دووساڵلەئەڵمانیا،دەساڵلەئایسلەنداودەساڵیشەلەسویدژیان بەسەر دەبات، ژیانی هاوسەری پێك هێناوە وخاوەنی دوو منداڵە بەناوەكانی (هەناسەوهالینا)  ئەو هونەرمەندە لە ساڵی 1993دەستی بەكاری هونەری كردووە، بەهاوكاری و هاوڕێیەتیی هونەرمەند (بەهجەت یەحیا) دەستی بە كاری هونەری كردووە، هەر لەو ساڵەدا یەكەم بەرهەمی گۆرانیی بەناوی (هەی باوە باوە) بڵاو كردۆتەوە، لە رێگەی تەلەفزیۆنەوەلە ساڵی 199٦شەش بەرهەمی گۆرانی بەشێوەی سنگڵ تۆمار و بڵاو كردەوە و ئەندامی تیپی مۆسیقای فۆلكلۆری كورد بووە، لەگەڵ چەند هونەرمەندێكی دیكەهەر لەگەڵ ئەو تیپە چەند كۆنسێرتێكمان لە شاری هەولێر و سلێمانی پێشكەش كردوە، ساڵی 2002 یەكەم ئەلبومم بە ناوی (دیە) بڵاو كردەوە دواتر لە ساڵی 2٠٠٦ئەلبوومی دووهەمم بە ناوی (جێژوان) بڵاو كردەوە و هەتا ئەمڕۆ كۆمەڵێك بەرهەمیشم بە شێوەی سنگڵ بڵاو كردۆتەوە و لە نێوان ئەو ساڵانەدا لە چەندین كۆنسێرت و ئاهەنگ و بۆنە نەتەوەییەكاندا بەشداریم كردووە.

 

عەبدولغەفار عەبدوڵڵا - هه‌ولێر

© 2017 Hawler