کانونی یەکەم 09, 2019

ئەنیمەیشنێكی كوردی دەچێتە فیستڤاڵێكی ئیتاڵیا

 ئەنیمەیشنی كوردی "خەونەكان لە‌ قووڵایی" بەشداریی لە لە فیستیڤاڵی نێودە‌وڵە‌تیی "salento"ی ئیتالیا دەكات.

ئەنیمەیشنی " خەونەكان لە قووڵایی" كە سناریۆكەی لەلایەن هونەرمەدی كۆچكردووی بانەیی (رەحیم زەبیحی) و بەرهەمی دەرھێنەری كورد "ڕە‌زا محە‌مە‌دی"یە،
 ئەم بەرهەمە هونەرییە 4 ساڵ كاتی بردووە تاكوو هەم هاتووە و زیاتر لە 14 هەزار فرەیم نیگاركێشی بۆ كراوە. بەرهەمەكە لە لایەن هونەرمەندی كۆچ كردوووی كورد، ڕەحیم زەبێحی تۆمار كراوە..
ئەم فیلمە 10 خولەكیە بە‌ سێ تە‌كنیكی نیگاركێشی لە‌سە‌ر شووشە‌، سینە‌ماتۆگرافی تاك فریمی و ئێدیت، نیگاركێشیی دیجیتاڵی فریمە‌كان بە‌ پێنووسی چوار لارج و دوو ڕەهەندی بە‌رهە‌م هێنراوە.
فستیڤاڵی جیەانی فیلمی "salento"ی ئیتالیا ڕۆژی‌ 13ی مانگی داهاتوو دەستپێدەكات.
 شایانی باسە پێشتر ڕەزا محەمەدی ئەنیمەیشنەكانی كورتە چیرۆك، (خەونی نان و جێ پێی ) بەرهەم هێناوە.

© 2017 Hawler