تشرینی دووەم 20, 2019

د سالار عوسمان: ڕێزگرتن لە برادۆستی، ڕێزگرتنە لە نیوسەدە بەخششی هونەری

ڕۆژانە دەیان چیرۆکی نامۆ لە بارەی خۆشەویستیەوە دەبیستین، بەتایبەت لە نێو کۆمەڵگەی کوردی دا، کە زۆرجار خۆشەویستی نێوان دوو کوڕ و کچ بە مەرگ کۆتایی ھاتووە، یان ڕووبەڕووی چەندین کێشە دەبنەوە و دواجاریش لەیەکتر دادەبڕێن و ھەموو خەونەکانیان لە گۆڕ دەنێرن، ئەوەی کە لەو بەدواداچوونەدا دەیخاتە بەر باس، کێشەی نێوان دوو خانەوادەیە لە شارۆچکەیه‌كی كوردستان بەھۆی خۆشەویستی نێوان (كورێك و كچێك)، کە ساڵانێک لە پێوەندییەکی خۆشەویستی دابوون، بەڵام بەھۆی پێزانینەوەی خانەوادەی کچەکە و قبوڵ نەکردنی کوڕەکە لێک دابڕان و ئێستایش دوای 4 ساڵ ھەڕەشە لە خانەوادەی کوڕە دەکرێت و کچەکەش بێ سۆراغ ماوەتەوە و كوره‌ش غوربەتی ھەڵبژارد، بەڵام کێشەی نێوانیان ھەر وەک خۆی ماوەتەوە.
خۆشەویستیەکی بێ سنوور
ئەوەی ئێمە لەو کورتە ڕاپۆرتەدا لە زاری چەند شایەتحاڵێک دەستمان کەوتووە لە بارەی خۆشەویستی و گرفتە کۆمەڵاتیەکەی نێوان ئەو دوو خانەوادەیە ئەوەیە، کە کوڕە گەنجێک لەگەڵ کچە شوخێکی ناوچەکەیان لە پێوەندییەکی خۆشەویستی پاک دا دەبن، بەڵام بەھۆی قبوڵ نەکردنی کۆمەڵگە و خانەوادە عەشایەرەکەی کچەکە پەنا دەبردرێتە بەر چەک و ھەڕەشەی کوشتن لەو کوڕەکە و کچەکەی خۆیان دەکرێت، ناچار ھەردووکیان ڕادەکەن و تا ئەمڕۆش بێ سەرو سۆراغن، بەڵام لەوە دەچێ کاتێک کوڕه‌ گوێبیستی پێزانینەوەی ھەڕەشەی ماڵی کچەکە دەبێت بەرەو ھەندەران ڕێگە بگرێت، کچەکەش ھیچ سۆراغێکی نیە و خانەوادەکەشی چەند جارێک ھەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی کوڕەکە و دەیانەوێ تۆڵەی خۆیان بە خوێن بکەنەوە، کە بە بڕوای ئەوان کڕینەوەی شەرەف لە ڕێگەی ڕژانی خوێن دەبێت.
دوای ساڵانێکی زۆر کەچی ھەر تامەزرۆیی خوێنن
ئەو کێشە کۆمەڵایەتیە ماوەی 4 ساڵی تێپەڕاندووە، بەڵام دیارە خانەوادەی کچە نایانەوێ گوێ لە ھیچ کەس و پیاو ماقولێکی ناوچەکەیان بێ بۆ کۆتایی ھێنان بە کێشەکە و ڕوونەدانی حاڵەتێکی نەخوازراوە، تەنانەت ئەوەی ئێمە ئاگادارین باوکی كوڕه‌، زۆر جار ھەوڵی داوە بە گفتوگۆ لەگەڵ ئەو خانەوادەیە ڕێک بکەوێت و کۆتایی بە گرژی نێوانیان بێت، ھەموو ھەوڵەکانی بێ سوود دەمێنێتەوە، چونکە ئەوان لای خۆیان دەڵێن: ئێمە بۆ کڕینەوەی وشەی شەرەف تامەزرۆیی خوێنی کوڕەکەتانین، چونکە ئێمەش لەو ڕێگەیەوە کچەکەمان لە دەست داوە و نازانین تا ھەنووکە لە ژیان ماوەیە یاخوود نا!.

 

ھەریاد گەڵاڵی-هەولێر

© 2017 Hawler