تشرینی دووەم 20, 2019

بەڵێن خالید، گۆرانیەكی نوێ بڵاو دەكاتەوە

گۆرانیبێژ (بەڵێن خالید) ئەگەرچی دەمەكە بێدەنگەو هیچ كارێكی هونەری بەرهەم نەهێناوە، بەڵام لەم كاتەدا كار لەسەر گۆرانیەك دەكات و بەم نزیكانەش پێشكەیشی هەوادارانی بكات.

ناوبراو لەلێدوانێكدا بە ڕۆژنامەی (هەولێر)ـی گوت:" دوای دابڕانێكی زۆر بەمززوانە بەگۆرانیەك بە هەوادارانم شاد دەبمەوە، تێكست و ئاوازی گۆرانیەكەم(نامۆ) ئامادەی كردووە و لە وڵاتی (ئەڵمانیا)ـش كلیپی بۆ دەكەم.
بەڵێن، گوتیشی:" بەدەر لەم گۆرانیە ئەلبوومێك گۆرانی دیكەم ئامادەیە كە(سەركان تانیك) لە باكووری كوردستان لە شاری (دیار بەكر) كاری میوزیك و میكس و مایسترینگ و دەنگی بۆ كردوومە، بێگومان لە دەرفەتێكی گونجاودا ئەم ئەلبوومەش دەخەمە خزمەت هونەری گۆرانیی كوردیەوە.

 

كارۆخ مەلائەسعەد

© 2017 Hawler