تشرینی دووەم 15, 2019

دكتۆر جەمشید حەیدەری لە مۆزەخانەی ئەرشیڤی ھەولێردا

دوێنێ لە مۆزەخانەی پەروەردەی ھەولێر بەشێك لە یادگاریەكانی دكتۆر جەمشید حەیدەری بەئامادەبوونی كەسایەتیی رۆشنبیری و دۆستانی دكتۆر بەشێك لە مۆزەخانەی ھەولێر تەرخان كرا بۆ ئەرشیف و وێنە و بەلگەنامەكان كە ھەریەكە و چیڕۆك و مێژووی سەردەمی خۆیان دەگێڕایەوە.

لەم مەڕاسیمە بەڕێز كاكە مەم بۆتانی سەرۆكی یەكێیتی نووسەرانی كورد و دۆستی دێرینی دكتۆر جەمشید حەیدەری لە وتارێكی دا باسی لە خەباتی سیاسی و ڕۆشنبیری و دەوری دكتۆری بەرز نرخاند لە كۆتایدا نووسەر لە وتەیەكدا سوپاسی ئامادەبووانی كرد و ئومێد خواست ئەم ئەرشیڤە خزمەتیكی بچووك بێت بە نەوەكانی داھاتوو.

كارۆخ مەلائەسعەد

© 2017 Hawler