ئەم پەڕەیە چاپ بکە

ئیرەیی


من ده‌زانم
تۆ پێتده‌كرێ
تف بكه‌یته‌ ڕووبارێكی مه‌زنه‌وه،‌
چیلكه‌ش
له‌ كه‌ناری ده‌ریا وه‌رده‌ی،
به‌ڵام هه‌رگیز تۆ ناتوانی
نه‌ شه‌پۆلی ده‌ریا كپ كه‌ی،
نه‌ پێتده‌كرێ
ناوه‌ڕاست و قوڵی دەریا
تڵخ و پیس كه‌ی!

 

   ئاری ڕه‌فیق