تشرینی یەکەم 24, 2021

 

من دەمێكە دڵم پڕە
لەپاییزو وەرزی خەزان
چون بێزار بووم لە وەرینی
گەڵاو گوڵ و رۆح هەڵوەران
٭٭٭
من چیمداوە لەپاییزو
شەوی درێژو تەنیایی
بەدیار مۆمێك بتوێمەوە
ئەشك بڕژم تا کۆتایی
٭٭٭٭
كوا پاییز بۆ منە گوڵم
بۆ یەكێكە دڵی خۆش بێ
لە شەوی درێژی یەڵدا
دەست لە گەردن، سەرلەکۆش بێ
٭٭٭٭
سۆمام لێڵ بوو بینینم كز
هۆن هۆن فرمێسكی باراندن
ئەوانەی كە خۆشمویستن
پاییز بوو رۆحی وەراندن
٭٭٭٭
پەنجەم بشكێ گەر ئەوجارە
شیعر بۆ پاییز بنوسم
ئەبێ لەناو وەرزەكانە

© 2017 Hawler