
و: هاوار محەممەد - هه‌ولێر
سی. رایت میلز
زۆرینه‌ی لێكۆڵینه‌وه كلاسیكییه‌كان (كه جاروبار له‌م په‌رێز "سیاق"هدا به به‌رچاو ناوی دێت) (واته لێكۆڵینه‌وه له شته گه‌وره‌كان) له‌نێوان ئیمپریسیزمی ئهبستراكتگهرا و تیۆری هه‌مه‌كیدا خۆی مه‌ڵاس داوه. هه‌روه‌ها ئه‌م لێكۆڵینه‌وه كلاسیكییانه ئه‌و ئه‌نجامگیرییانه له‌خۆ ده‌گرێت كه ده‌كرێت له ژینگه ڕۆژانه‌ییه‌كاندا چاودێری بكرێن، وه‌لێ ئاراسته‌ی ئهنجامگیرییهكهی به‌ره‌و بونیادی كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژووییه.
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئاستی واقیعی مێژووییشدایه –ئه‌مه‌ش واتای هیچ نییه جگه له‌وه‌ی بڵێین كه چوارچێوه‌ی بونیاده كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژووییه تایبه‌ته‌كان بریتییه له‌وه‌ی كه تێیدا ئه‌و كێشه كلاسیكییانه دادهرێژرانهوه كه زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كردن و هه‌ر له‌ویشدا چاره‌سه‌ره‌كانیان ده‌خرانه ڕوو.
هه‌ر جیهانبینییه‌ك بریتییه له ئایدیایه‌ك كه ناوه‌ڕۆكێكی ئه‌زموونكاریی هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئایدیاكه زۆر گه‌وره‌تر بێت له ناوه‌ڕۆكه‌كه، ئه‌وا تۆ به‌ره‌و داوی تیۆری هه‌مه‌كی و تۆتالێتی ڕۆیشتوویت. زۆرجار لێره‌دا ئه‌و گرفته گشتییه په‌یوه‌ندیداره ده‌خرێته ڕوو كه "پێویستییه بۆ ئاماژه‌كان". ئه‌م گرفته له‌و به‌ره‌نگارییه هونه‌رییه سه‌ره‌كییانه‌یه كه له‌مڕۆدا لێكۆڵینه‌وه‌ی كرده‌یی له زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه. هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی قوتابخانه‌كانیش ده‌ركی پێده‌كه‌ن. زۆرجار ئه‌زموونگه‌را ئهبستراتگهراكان كێشه‌ی ئاماژه‌كان (داله‌كان) به فه‌رامۆشكردنی بازنه‌ی ئه‌و شته‌ی كه واگریمانه ده‌كرێت ئاماژهبۆكراو (مه‌دلول) و ماناكهیتی، چاره ده‌كرێت. تیۆری ههمهكییش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رهه‌مدار ده‌رگیری ئه‌م گرفته نابێت، به‌ڵكو به چوونه ناو درێژه‌ی (چه‌مكه‌كه)وه، به پشت به‌ستن به چه‌مكه ئهبستراكتگهراكانی تر، واز ده‌هێنێت.
ئه‌وه‌ی ئیمپریسیسته ئهبستراكتگهراكان ناوی ده‌نێن (زانیارییه‌كان) ]یان پێدراوه‌كان[ تێڕوانینێكی زۆر ئهبستراكتگهرایه بۆ ئه‌دگاره كۆمه‌ڵایه‌تییه ڕۆژانه‌ییه‌كان. بۆ نموونه ئه‌وان هه‌میشه ڕاده‌ی ته‌مه‌ن له ڕه‌گه‌زێكی دیاریكراوی گروپێكی باجدهراندا، له شارێكی قه‌باره مامناوه‌نددا چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش چوار گۆڕاوه و زۆرترین ڕێژه‌یه كه زۆرێك له ئیمپریسیسته ئهبستراكتگهراكان بتوانن له هه‌ر دیمه‌نێك له دیمه‌نه فۆتۆگرافییه خێراكانیاندا، پێی تێبخه‌ن. شتێكی ئاساییه كه "گۆڕاوێك"ی تریش له‌مه‌دا هه‌بێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌م خه‌ڵكانه له وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ده‌ژین. به‌ڵام ئه‌م گۆڕاوه‌یان، له‌و ڕووه‌وه كه "وانیارییه"، له‌نێو گۆڕاوه ئهبستراكتییه درێژه‌پێدراو و وردهكارهكاندا، نییه، كه جیهانی ئه‌زموونیی ئیمپریسیزمی ئهبستراكتگهرا پێكده‌هێنن. داغڵكردنی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان بۆ ناو ئه‌م گۆڕاوانه وێناكردنێك بۆ بونیادی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌خوازێت، به‌و جۆره‌ی كه پێویستی به بیرۆكه‌یه‌كی كه‌متر دۆگمابووی ئهزموونگهراییش هه‌یه.
ئه‌م لێكۆڵینهوهیهیش به هه‌مان شێوه‌ی ئه‌زموونگه‌ریی ئیمپریسیزمی ئهبستراكتگهراییه. له ڕاستیدا زۆرجار له‌و ئهزموونگهرتره و زۆرجاریش له جیهانی واتا و ئه‌زموونه‌كانی ژیانی ڕۆژانه نزیكتره. بیرۆكه‌كه زۆر ساده‌یه: ڕاڤه‌ی (فرانز نیومان) بۆ بونیادی كۆمه‌ڵایه‌تی نازیزم كه‌متر "ئه‌زموونگه‌رایانه" و "میتۆدیانه"یه. هه‌ر وه‌ك ڕاڤه‌كه‌ی (ساموێل ستۆفه‌ر) بۆ مه‌عنه‌ویه‌تی یه‌كه‌ی سوپای ژماره (10079) و ڕاڤه‌كه‌ی (ماكس ڤێبه‌ر) بۆ ڕه‌فتاری فه‌رمانبه‌ری گه‌وره له ئیمپراتۆرییه‌تی چینی دێریندا. یان توێژینه‌وه‌كه‌ی (یوگین ستالی) بۆ وڵاته كه‌م گه‌شه‌سه‌ندووه‌كان، یان توێژینه‌وه‌ی (بارنگتن مۆر) بۆ ڕوسیای سۆڤییه‌تی، هه‌ر هه‌موویان هه‌ر وه‌ك توێژینه‌وه‌كانی (پۆل لازارسفلید) بۆ ڕای گشتی له كه‌رتی (ئه‌یر) یان ناوچه‌ی (ئیلمیرا)ی بچووك، ئهزموونگهرین.
له‌سه‌رووی ئه‌مه‌شه‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌ی كلاسیكی ئه‌و لێكۆڵینهوهیهیه كه له واقیعدا زۆرینه‌ی ئه‌و ئایدیایانه‌ی له ئاسته‌كاندا به‌كاری ده‌هێنێت، له به‌شه‌كانیدا مێژووییه و له ئاسته درێژبووهوهكانی مێژووه‌وه په‌یدابووه. ئه‌ی به‌ڕاست كام ئایدیای به‌سوود و كام چه‌مك له‌باره‌ی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگا و په‌یوه‌ندی نێوانیانه‌وه، له ئیمپریسیزمی ئهبستراكتگهرایی یان تیۆری هه‌مه‌كییه‌وه به‌رهه‌م هاتوون؟ تا ئه‌و شوێنه‌ی بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به فیكره‌وه هه‌بێت، ئه‌م دوو قوتابخانه‌یه مشه‌خۆرن، كه له‌سه‌ر ته‌قلیدی كوێرانه له زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌ژین.