
له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو نووسه‌ر و وه‌رگێڕى خۆشه‌ويست، عه‌بدولخالق به‌رزنجى چوار كتێبى نوێى كه‌وته به‌رده‌ست و ديدى خوێنه‌ران.
كتێبى يه‌كه‌ميان به‌ناوى انطولوجيا الشعر والقصة الكوردية، ئه‌و كتێبه‌م به زمانى عهرهبيهو نه‌وه‌د و پێنج چيرۆكنووس و شاعيرى كوردستانى له‌خۆگرتووه و كورته‌يه‌ك له ژيان و كار‌و به‌رهه‌مى چيرۆكنووس و شاعيرهكانم ته‌رجه‌مه‌ى سه‌ر زمانى عه‌ره‌بى كردووه، هه‌ولێكه بۆ ناساندن و گه‌ياندنى ده‌نگى ئه‌و چيرۆكنووس و شاعيرانه‌ى كوردستان به دنياى ده‌ره‌وه به‌تايبه‌ت عهرهبيزانان، ئه‌و كتێبه به‌رگى دووه‌مه و 95 چيرۆكنووس و شاعيرى له‌خۆگرتووه، به‌رگى يهكهميشى ساڵى 2012 چاپكراوه و په‌نجا چيرۆكنووس و شاعيرى له‌خۆگرتووه.
كتێبى دووه‌ميان، چيرۆك و ئهفسانهگهلى ميللهتانى جيهان، ئه‌و كتێبه له نووسينى نووسه‌رى به‌ناوبانگى لوبنانى سهميرشێخانيه، ته‌رجه‌مه‌ى سه‌رزمانى كورديم كردووه تا ئيمهى كوردزمان له‌ڕێگه‌ى ئه‌و كتێبه‌وه شاره‌زاى چيرۆك و ئه‌فسانه‌ى ميللهتانى دنيا بين، كتێبه‌كه سى و دوو چيرۆك و ئه‌فسانه‌ى گه‌وره نووسه‌رانى زۆربه‌ى وڵاتانى دنياى له‌خۆ گرتووه. سه‌مير شێخانى له ماوه‌ى ژيانيدا چل و حه‌وت كتێب و سه‌دان لێكۆڵينه‌وه و توێژينه‌وه‌ى چاپ و بڵاوكرده‌وه.
كتێبى سێيه‌م: رۆمان و هۆنراوه ( لێكۆڵينه‌وه‌ى ڕهخنهسازى)، ئه‌و كتێبه پێكهاتووه له 10 ڵێكۆڵێنهوهى رهخنهسازى، ده‌رباره‌ى رۆمان و شيعر به شێوه‌يه‌كى ئه‌كاديميى به‌زمانى كوردى و عه‌ره‌بى نووسراوه، له سالانى 1988 نووسراون تا ساڵى 2020، به شێوه‌يه‌كى زانستيى و ئه‌كاديميى خوێندنه‌وه بۆ تێكست و رۆمانه‌كان كراوه و تيشك و رۆشناييان خراوه‌ته سه‌ر، ئه‌و وتار و نووسينانهم پێشووتر له رۆژنامه و گۆڤاره‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه و ئێستا له‌دووتوێى كتێب چاپكراون، بۆ نموونه خوێندنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنم بۆ رۆمانى شمشێرى مووساى براى رۆماننووس سابير ره‌شيد كردووه.
كتێبى چواره‌م: كێ كوردى به عيراقهوه لكاند؟ ترسناكترين به‌ڵگه‌نامه‌كان، نووسينى دێڤيد كۆرن، له عهرهبييهوه ته‌رجه‌مه‌ى سه‌ر زمانى كوردى كراوه، ناوه‌رۆكى كتێبه‌كه گرينگييهكى مێژوويى و سياسيى له‌خۆگرتووه سه‌باره‌ت به بزاڤى رزگاريخوازيى ميللهتى كورد و هيچ نه‌بێ كورد په‌ندى لێ وه‌ربگرێ و دوست و دوژمنى خۆى لێك جيابكاته‌وه و بناسێ.
كورته‌ى ژيننامهى عه‌بدولخالق به‌رزنجى:
*له ساڵى 1953 لهگهڕهكى خانه‌قاى شارى هه‌ولێر له‌دايكبووه.
*ده‌رچووى كولێژى ئاداب، به‌شى كوردى، زانكۆى به‌غدايه.
* له هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى ڕابردوو به هه‌ردوو زمانى كوردى و عه‌ره‌بى ده‌ستى به نووسين و وه‌رگێڕان كردووه.
* ئه‌ندامى يه‌كێتيى نووسه‌رانى كورده.
* له ته‌مموزى 2016ه‌وه بهسيفهتى سه‌رپه‌رشتيارى پسپۆڕيى كوردى خانه‌نشين بووه.
* تا ئێستا حه‌وت به‌رهه‌مى چاپكراوى به‌زمانى كوردى و عه‌ره‌بى هه‌يه.
* كتێبێكى شيعرى ئيسماعيل به‌رزنجى شاعيرى ته‌رجه‌مه‌ى سه‌ر زمانيى عه‌ره‌بي كردووه و ئاماده‌يه بۆ چاپ.