کانونی دووەم 27, 2021

كیلیمانجارۆ.. فریادرەسێك بۆ وڵاتەكەی تەنزانیا

زۆر جار،گوێ بیستی هەندێك ووڵات دەبم،جا چ لە كەنالەكانی تەلەفزیۆن،یاخود لە سۆشیال میدیا،یا لە خوێندنەوەی نێو كتێب و توێژینەوە،یا لەهەر جۆرە بابەتێكی تر،باس لە نێوبانگی وڵاتێك دەكات،كە پەیوەست بێت بە دیاردەیەكی سروشتی،یاخود بە هەر لایەنێكی مرۆیی،جا ئەم وڵاتە لە هەر شوێن و كەلەبەرێكی نێو ئەم زەمینەدا بێت، دیاردەكە بۆی دەبێتە ئاواییەكی سەوزی پر بە بایەخ، یاخود بەشێوازێكی تر، لە زۆر بواردا دەبێتە فریادرەسێك بۆ پەرەپێدانی ئەو ووڵاتە،گومانی تێدانییە،(تەنزانیا)، وڵاتێكی كیشوەری ئەفریقایە،بە هۆی چیای(كیلیمانجارۆ)، كە دیاردەیەكی سروشتی بەرچاوی ئەو وڵاتەیە،شوێن پێی خۆی لە جیهاندا كردۆتەوە،بۆیە بەتێروانینی خۆم و هەروەها پشتبەست بەو سەرچاوە زانستییانەی كەخوێندومەتەوە،بۆم روون بۆتەوە،چیای ناوبراو،جگە لەوەی كەپالنەرێكە بۆپەرەپێدانی بوارە ئابورییەكە،تەنانەت بۆتە هاندەرێكیش بۆناساندنی كەلتوری وڵاتەكە،بە خەلكانی ئەو وڵاتانەی كە سەردانی ناوچەكە دەكەن.

  كیلیمانجارۆ، دەكەوێتە دەشتەكانی باكوری رۆژهەلاتی ووڵاتی تەنزانیا و باشوری هێلی یەكسان،بەرزترین چیای كیشوەرەی ئەفریقیایە كە بەرزییەكەی دەگاتە (5895)مەتر لە ئاستی رووی دەریا، لەرووی زمانەوانییەوە،هەندێ كەسی تایبەتمەند لەم بوارە پێیان وایە،لە بارەی بنچینەو بەكارهێنانی ناوی كیلیمانجارۆ،بیرو بۆچوونی جیاواز هەیە،ئەو بیرو بۆچوونەش دەگەرێتەوە بۆ كەمی لێكدانەوەیەكی دروست دەربارەی بە كارهێنانی ووشەكە، كە وا بكات،بگەنە واتا رەسەنەكەی خۆی، بەلام هەندێك لە نووسەر رایان وایە كە (كیلیمانجارۆ)، لە دوو ووشە زاراوەی كەناراوی پێكهاتووە،(كیلیما )،بە مانای (چیا) دێت،هەروەها ووشەی (نجارۆ)، بە مانای (سپی)، دێت،بە شێوەیەكی گشتی،كیلیمانجارۆ بە مانای (چیای سپی ) دێت،ئەویش لەبەر ئەوەیە كە هەردەم لوتكەكەی بە بەفر داپۆشراوە.

  لەگەل ئەوەی،لوتكەی كیلیمانجارۆ،تائێستا رووەكەی بە بەفر داپۆشراوە،لە پالیدا،بەستەلەكە رووباریش لە سەرووی چیاكەدا هەیە،ئەوەی جێی سەرنجە،چیای ناوبراو،نزیكترین شوێنە لە هێلی یەكسان كە بەفرو بەستەلەكی تێدا بێت و هەروەها بەردەوام شوێنەكەی بە بەفر داپۆشرابێت!! كەلە سایەی ئەوەدا شوێنەكە بۆتە خالێكی گرنگ بۆ راكێشانی گەشتەوەران،گومانی تێدا نییە، ئەم دیاردەیە،یەكێكە لە مەعالیمە هەرە پر بایەخەكانی وڵاتی تەنزانیا،بەشێوەیەك لە زۆر لایەنەوە كاریگەری لەسەر نووسەری بەناوبانگی ئەمریكی (ئیرنست هیمنغۆی)،كردووە كە بۆیەكەم جار لە سالی (1936)زایینی،چیرۆكی (بەفری كیلیمانجارۆ) لەگۆڤاری (ئیسكوایەر) بنووسێت.

  شایانی باسە،لوتكەی كیلیمانجارۆ،یەكێكە لەنێو حەوت لوتكە بەرزەكەی جیهان، كە بە (بەرزە لوتكەی حەوت كیشوەرەكە) ناسراون، وەكو لوتكە چیاكانی (ئیڤریست و ئەلبورزو ماكینلی وئەكونكاغواو.. هتد).كە بەجۆرێك ئەمانە بەرزترین لوتكە چیانە لەسەر ئاستی هەموو جیهان.، لە رووی جیۆلۆجی یەوە،زانایان ئاماژە بەوە دەكەن، كیلیمانجارۆ، لە سێ قوچەكی گركانی دروست بووە،بە جۆرێك هەر یەك لەو قوچەكانە لوتكەیەكی بۆ چیای ناوبراو بونیادناوە،وەك لوتكەی(میونز)،كە بەرزییەكەی دەگاتە(5149) مەتر،دواتریش لوتكەی (شیرا)، هەرچی لوتكە هەرە بەرزەكەی ترە، ناوی (كیبۆ)یە،(5895) مەتر بەرزە لە ئاستی رووی دەریا،شایانی باسە،ئەم لوتكەیە بە چوارەم بەرزە لوتكە هەژمار دەكرێت لە جیهاندا .

   چیای كیلیمانجارۆ،بە یەكێك لە دیارترین شوێنی گەشتوگوزار لەجیهاندا دادەنرێت،بە تایبەتیش بۆ ئەو كەسانەی كە خولیای گەشتی وەرزشی چیاكانن،بە گوێرەی هەندێك لە داتاكان سالانە نزیكەی (30) هەزار كەس،شاخەوانی لە سەر لوتكەی ناوبراودا دەكەن،بە جۆرێك سێ لە سەر چواری وەرزشوانان دەگەنە سەرەوەی لوتكەی چیاكە!! تەنانەت دەتوانن لە هەموو وەرزەكانی سالدا

 

 -1-

   كاری پیاهەلزنان لە چیاكەدا بكەن،بگرە لە وەرزی ساردو باراناوی زستانیشدا،بەلام لە وەرزەكانی هاوین و سەرەتای پایزدا،بۆ سەركەوتنی سەرەوەی چیاكە،كاتی پیاهەلزنانی كەسانی سادەیە،شایەنی باسە،گەیشتن بە لوتكەی چیاكە،پێنج ریگای سەرەكی هەن،ئەوانیش وەك (مارانجۆ – رونجای- ماشام –لیمۆشۆ-مویكا)،كە بەشێوەیەك هەرە زۆری ئەو رێگایانەلەجۆری رێگەی سادەن، تەنها هەر یەك لە رێگاكانی (ماشام و لیمۆشۆ)،نەبێت، كە بۆ هاندانی گەشتیاران دیاردەیەكی سروشتی سەرنجراكێشی هەیە.

  ئاشكرایە،چیای ناوبراو،سەرباری ئەوەی لە دامێنەكەیدا خاوەن پاركێكی زەبەلاحە بەناوی پاركی (كیلیمانجارۆی گەورەی نیشتیمانی)،كە بە جۆرێك ئەم پاركە لە لیستی (رێكخراوی یونسكۆ بۆ كەلەپوری جیهان ) دا تۆمار كراوە،بەلام لە لایەكی تر،كۆمەلێك دارستانی جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت، بەگوێرەی لێكۆلینەوە زانستییەكان،ئەو دارستانانەلە(1200)،چەشنە دارو رووەك پێكدێن،بەشێوەیەك جۆری دارستانە شێداری چیا،دەكەونە بەشی باشوری چیاكە،هەرچی جۆرە دارستانەكانی ترە دەكەونە ئاراستەی بەشەكانی باكور،بۆ نموونە،دارستانی دلرفێنی بەناو(ئیریكا)،لە بەرزی (4100)،مەترلە سەرووی چیاكەدا بوونی هەیە،كە بە بەرزترین شوێنی دارستان لە كیشوەری ئەفریقیادا دادەنرێت،شایەنی باسە،زۆر جار ئەو دارستانە دەكەوێتە نێو قولایی هەورەكانەوەو دیاردەیەكی سروشتی قەشەنگ و دلرفێنی پێوە دیارە.

   سەرەرای هەموو ئەمانە،ژمارەیەكی بەرچاو لە جۆری ئاژەل لە نێو چیای كیلیمانجارۆدا ژیان بەسەر دەبەن،وەك ئاژەلی ناوداری (مەیمونی شین)،كە ئەم ئاژەلە بە رەسەن رەنگی (شین) نی یە،بەلكو رەنگەكەی لە چەشنی رەساسی یاخود رەشە لەگەل رەنگی سپی دا، هەروەها هەر یەك لە ئاژەلەكانی (پشیلەی زوباد وپلینگ و نەمس وبەرازی بۆش وزەرافەو فیل ...هتد)،لەو شوێنەدا هەیە،لە پال ئەمانەشدا،جۆرەها بالندەی سەیرو سەمەرەی تێدا بەرچاو دەكەوێت،كەبە پێی سەرچاوە زانستییەكان، ژمارەی ئەو بالندانە دەگاتە (179)جۆر بالندە،بە تایبەتیش لە نێویاندا بالندەی جیهانی ناسراو ((Abbots starlingی تێدا هەیە.

   دەتوانین بلێین،بەهۆی ئەم جۆرە دیاردانەی كە لە سەرەوە ئاماژەمان پێكرد،وڵاتی تەنزانیا بە یەكێك لەپێشەوەی وڵاتانی گەشتوگوزارلە كیشوەری ئەفریقیاو بگرە لە جیهانیشدا هەژماردەكرێت،هەروەها ناوبراو بە زێدی حەوت لە(سەرسورهێنەرە سروشتییەكانی جیهان ) دادەنرێت،كە لە كیشوەرەكەی ئەفریقیادا بوونی هەیە،بەجۆرێك كیلیمانجارۆ،یەكێكە لە دیاردە سەرسورهێنەرە سروشتییەكانی كیشوەرەكە،كە بە سەردانكەرانی گەشتەوەران بۆ شوێنەكە هەردەم مرۆڤەكان هەست بە جۆش و خرۆشی دەكەن،چونكە شوێنەكە تێكەل بە هەریەك لە دیاردەی (ترس و جوانی)بووە!!،بۆ نموونە،گەشتیاران كە لە نێو رێگەی چیاكەدا گوزەر دەكەن،كۆمەلێك لە تاڤگەی قەشەنگی وای تێدا دەبینن، گەشتیاری تێدا سەرسام دەكەن!! وەك تاڤگەكانی (ماتیرۆنی و كینۆكامۆری)،كە لە نزیك شوێنی ئەو تاڤگانەشدا،جۆرەها ئاژەل و بالداری سەیرو سەمەرەی تێدایە،بەهۆیەوە سەرنجی گەشتەوەران بۆ خۆی رادەكێشێت،لە پال ئەمەشدا،لەسەر پانتایی لوتكەی چیاكە،دەریاچەیەكی گركانی بەناو دەریاچەی (شالا)ی تێدایە،هەروەها لەگەل ئەمانەدا دەتوانرێت چێژ لەبینینی هەندێ جۆری كەلتورو داب و نەریتی ئەو هۆزانە وەربگیرێت،كە لەو شوێنەدا ژیان بەسەر دەبەن،بەتایبەتی وەك بینینی كەلتوری هۆزی (شاجی)،گومانی تێدا نییە،بە هۆی ئەم تایبەتمەندییانەوە،جگە لەوەی كە كەرتی گەشتوگوزار لە وڵاتەكە دەبوژێنێتەوە،تەنانەت،،دەبێتە فریادرەسێكیش بۆ دۆزینەوەی هەلی كار بۆ خەلكانی كەمدەرامەت و هەژار،كە بەهۆی ئەم ناوچەیەوە،بواری دەستی كار لە وڵاتەكەدا رووی لە زیادبوون كردووە،تەنانەت بۆتە پالپشتێك بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری لە وڵاتەكەدا.

  لێرەدا جێگەی خۆیەتی كە بیلێم،وەك نموونەیەك بۆ چیای كیلیمانجارۆ، لە هەرێمی كوردستانیش دیمەنێكی سروشتی ناوازەی بەرچاو هەیە،كە بە یەكێك لە دیمەنەسروشتییە ووڵاتە دلرفێنەكانی جیهان هەژمار دەكرێت، لەبەر ئەوەی زەوییەكەی خاوەنی جۆرەها دیاردەی بەرزو نزمی یە،بە شێوەیەك بۆتە پالنەرێك كەچەندەها دیاردەی وەك لوتكەو زنجیرە چیای دلرفێن لە خۆوە بگرێت، كە بە سەدان دەشت

 

-2-

  و دۆل و رووباری ناوازە بونیاد بنێت،جگە لەمە چەندین گژوگیای هەمە چەشن وهەروەها داری سروشتی جۆراوجۆر،شوێنی چیاكانی رازاندۆتەوە،كە بە بینین و بە نێو گەرانی ئەم شوێنانەدا دلی مرۆڤ دێنێتە جۆش، بۆیە بە هەندی دەزانم ئاماژە بەوە بكەم، كە جگە لەوەی كار بۆ هەندێك لەو ناوچانە كراوە،بەلام لەپالیشیدا،پێویستە لایەنی پەیوەندیدار،كار بۆ زیاتری پەرەپێدانی ئەم ناوچە سروشتییانە بكات،كەبە هۆیەوە ببێتە پالنەرێكی ئەكتیڤ بۆ هاندانی زیاتری گەشتیاران،بەتایبەتیش شوێنی بەرچاو لە هەندێ ناوچەی هەرێمەكەدا هەیە،ئەوانیش وەك چیاكانی (پیرەمەگرون وحەسەن بەگ و كۆدۆو هەلگورد وهەروەها شوێنی چیاكانی شەرانش و ...هتد)، چونكە گومانم نی یە،باری ئاوهەوا و جوانی ئەم ناوچانە، شوێنێكی لە بارە بۆ راكێشانی گەشتیار،كە بە هۆیەوە ئابووری هەرێمەكەمان زیاتر گەشە پێ دەدات .

* ماستەر-جوگرافیا                        

 

هۆگر جەمیل ئەحمەد*

 

© 2017 Hawler