شیكردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی هاوچه‌رخ په‌یوه‌ستبووه به‌و به‌شدارییانه‌ی كۆمه‌ڵناسیی به‌ریتانیی جۆن ڕێكس كه له كۆتایی شه‌سته‌كان ده‌ركه‌وت تاكو ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش هه‌ر به‌رده‌وامه ئه‌مه‌ش بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی تیۆری سۆسیۆلۆژی و میتۆده‌كانی توێژینه‌وه به ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئه‌ویش به سیمایه‌كی ڕه‌خنه‌گرانه كه له‌م چه‌ند ده‌یه له به‌ریتانیا و وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ركه‌وت له‌به‌رئه‌وه تیۆری ڕه‌خنه‌یی هاوچه‌رخ ته‌نیا به به‌شدارییه‌كانی قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت قه‌تیس نابێت كه ڕه‌گ و ڕیشه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م و دووه‌م، به‌ڵام تا ئێستاش ئه‌م بهشداریینه له ڕێگه‌ی دوایین پێشه‌نگه هه‌ره به‌ناوبانگه‌كان كه هابرماسه به‌رده‌وامه، به‌هه‌رحاڵ قوتابخانه‌ی ڕه‌خنه‌یی هاوچه‌رخی به‌ریتانیی كه ڕه‌گ و ڕیشه به‌راییه‌كه‌ی بۆ میڵز ده‌گه‌رێته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتریس باسمان لێ‌كرد یارمه‌تییه‌كی كۆمه‌ڵناسه به‌ریتانییه‌كان داوه وه‌ك ڕێكس و تۆم بۆتۆمۆر، ئه‌م دوو بیرمه‌نده له ژێر كاریگه‌ری كتێبه‌كه‌ی میڵز دابوونه به‌ناوی خه‌یاڵی كۆمه‌ڵناسانه كه وه‌ك چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كانی كرۆمهڵگای ئه‌وروپی و سه‌رمایه‌داری ته‌ماشا ده‌كرێت.
شیكردنه‌وه‌كانی جۆن ڕێكس چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هه‌بوو كه ڕهخنهگرایه كه له‌سه‌ر بنه‌مای تیۆرێكی پوخته‌كراو و توێژینه‌وه ئه‌زموونییه‌كان ڕاوه‌ستاوه. ئه‌م تویژینه‌وانه‌ی كه ده‌روازه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌یی هاوچه‌رخ بنیات ده‌نێ بۆ دراسه‌ی زۆربه‌ی گرفته‌كان وه‌كه ڕه‌چه‌ڵه‌ك و جڤات و ورده كولتووره‌كان كه ڕیكس جه‌ختی لههرسیان ده‌كرده‌وه ئه‌ویش به دراسه‌ی كۆچبه‌ره پۆڵه‌ندی و هندییه‌كانی به‌ریتانیا له پاش جه‌نگی دووه‌می جیهانی، ڕێكس جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و كۆچبه‌رانه ده‌كرده‌وه له ڕوانگه‌یه‌كی كۆمهڵناسانهوه هه‌ر ئه‌مه‌ش ناوبرا به كۆمه‌ڵناسیی ناوچه‌ی ڕاگواستن. (السید الحسینی، 1985: 141-142)
هه‌وڵ ده‌ده‌ین به گوێره‌ی توانا بۆچوونه ڕه‌خنه‌ییه‌كان ئه‌و كۆمه‌ڵناسانه بخه‌ینه‌ڕوو به‌تایبه‌ت تیۆر و تێگه‌یشتنه‌كانی جۆن ڕێكس، ئه‌مه‌ش له پێناو پوختهكردنهوهی بۆچوونه ڕه‌خنه‌ییه‌كانی كه ده‌كرێ به‌م چه‌شنه دایبڕێژین و پوختی بكه‌ینه‌وه:
بایه‌خپێدانه‌كانی ڕێكس بۆ تیۆری كۆمه‌ڵناسی ده‌كرێ له به‌رهه‌مه به‌راییه‌كانی ئه‌ودا بیدۆزینه‌وه و په‌ییان پێ به‌رین، به‌تایبه‌ت له دوو كتێبی سهرهكییدا ئه‌وانیش (گیروگرفته بنه‌ڕه‌تییه‌كانی تیۆری كۆمه‌ڵناسی) له ساڵی 1961 بڵاوكرایه‌وه و (دۆزینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵناسی) كه له ساڵی 1970 بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌وێدا ڕێكس هه‌وڵیدا كۆشش بكات بۆ ڕه‌خنه‌گرتنێكی ڕادیكاڵانه ئه‌ویش له پێناو دووباره دراسه‌كردن و شیكردنه‌وه‌ی تیۆری كۆمه‌ڵناسی به‌و پێودانگه‌ی شه‌پۆلێكی سه‌ره‌كییه له كۆمهڵناسییدا، هه‌روه‌كو كه خه‌یاڵی ئه‌و سه‌باره‌ت به بایه‌خی تیۆر په‌یوه‌سته به كۆی بایه‌خه‌كانی سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی ئه‌و زانسته ئه‌ویش هه‌م له باری تیۆریی و هه‌م له‌باری میتۆدیی. ڕێكس به پێداگرییه‌وه بۆ پێداچوونه‌وه به هه‌موو تیۆره كۆمه‌ڵناسییه‌كان كه تا ناوه‌راستی سه‌ده‌ی بیسته‌م ده‌ركه‌وتبوون بۆیه هه‌وڵیدا نمایشی ژماره‌یه‌ك له به‌دیله تیۆرییه‌كان بكات كه سیمایه‌كی ڕه‌خنه‌گرانه‌یان هه‌بوو له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی گۆشه‌نیگایه‌كی هاوچه‌رخ بۆ گرنگترین ئه‌و كێشانه‌ی كه كۆمهڵناساهكان ده‌بێ بایه‌خی پێ بده‌ن جا چ هه‌م له‌رووی تیۆری و هه‌م له ڕووی میتۆدی و ئه‌زموونی. له هه‌مان كاتدا ڕێكس هه‌وڵیدا له ڕه‌خنه‌گرتنه له كۆمه‌ڵناسیی تایبه‌تی و كۆمه‌ڵناسیی گشتی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ركه وه‌زیفییه‌كان دیاری بكات كه ناوی لێنا تاسكی كۆمه‌ڵناسی وه‌ك ئاماژه‌دان به دوو كۆڵه‌كه‌ی بنه‌ڕه‌تی كه ئه‌وانیش بریتیین له: 1. پێویستیی به گه‌یشتن به كۆمه‌ڵه نموونه‌یه‌ك یان نموونه‌یه‌كی دیاریكراو بۆ شیكردنه‌وه‌ی چوارچێوه‌یه‌ك بۆ نه‌سه‌قی كۆمه‌ڵایه‌تی كه كۆمه‌ڵناسی هه‌موو تواناكانی له شیكردنه‌وه‌ی به‌كاردێنێت 2. پێویسته ئه‌م نموونه‌یه په‌نا ببات بۆ ڕاڤه‌كردنی ڕه‌فتاری مرۆیی ئه‌ویش له میانه‌ی ئه‌و ڕۆڵه‌ی له كۆمه‌ڵگا ده‌یگێڕێت. (rex، 1961: 175-184)
ره‌گ و ڕیشه‌یی شیكردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی بۆ نووسینه‌كانی جۆن ڕێكس ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌ویش به بایه‌خپێدانی به‌رایی وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر ئاژه‌مان پێكرد، هه‌روه‌ها به‌تایبه‌ت ئه‌ركی ئه‌و زانسته گه‌ڵاڵه ده‌بێ له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕاڤه‌كردنی ڕه‌فتار به‌شێوه‌یه‌كی واقعی ئه‌ویش به‌دوور له ئاراسته‌ی سیاسیی، هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌مه‌ش وای لێ‌كرد ڕه‌خنه له ڕێگاچهره ئه‌زموونییه‌كان بگرێت به‌تایه‌به‌ت له‌و جۆره‌ی توێژینه‌وه كه پشت به ئامار ده‌به‌ستێت واته ئه‌و تویژینه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ له ڕێگه‌ی ئامار و چه‌ند هاوكێشه‌یه‌كی چه‌قبه‌ستوو له ڕه‌فتاری كۆمه‌ڵایه‌تی تێبگه‌ین ئه‌ویش بێ زانینی هۆكاره ڕاسته‌قینه‌كان كه په‌یوه‌ستن به‌م ڕه‌فتاره‌وه، بۆیه ڕێكس وای وێنا ده‌كرد كه ئه‌م جۆره له توێژینه‌وه ئه‌وه‌یه كه ژماره‌یه‌ك له گرفتی كۆمه‌ڵناسی ده‌خاته ڕوو هه‌روه‌ها به‌شداری ده‌كات له ئاڵۆزتركردنی قه‌یرانی كۆمه‌ڵناسی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، هه‌ر بۆیه ڕێكس پێداگری كرد له‌سه‌ر پێداویستی دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره له توێژینه‌وه و پێیوابوو ناكرێ ئێمه وه‌ها سه‌یری بكه‌ین كه به‌شێكه له شیكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵناسانه، له‌به‌رئه‌مه پێویسته كۆمه‌ڵناسی جه‌خت له‌سه‌ر ئاستی تیۆری و توێژینه‌وه‌ی ئه‌زموونی بكاته‌وه ئه‌ویش له خستنه‌ڕووی شێواز و نه‌زمێك بۆ بیركردنه‌وه‌ی زانستی كه بایه‌خ بدات به هه‌موو فاكته‌ره‌كانی پشت هه‌ر ڕه‌فتارێكی مرۆیی. (rex، 1961: 182)
له لایه‌كی تره‌وه، جۆن رێكس پێیوایه پێویسته تویژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆمه‌ڵناسه‌كان له ره‌گه‌ز و توخمه سه‌ره‌كییه‌كانی كرده‌ی شۆڕشگێڕی بكۆڵێته‌وه كه له نێو هه‌موو بونیاده كۆمهلایهتییهكاندا بوونی هه‌یه و به‌جۆرێك له جۆره‌كان ره‌نگدانه‌وه‌ی ململانێی چینایه‌تییه له جیهانی یه‌كه‌م و ململانێیه دژی بیرۆكراتیه‌ت له جیهانی دووه‌م و دواجار ململانێیه له دژی هه‌ژاری و نه‌داری له جیهانی سێیه‌م، له راستیدا رێكس له رێگه‌ی ئه‌م پۆلینهبندییهوه ده‌یه‌وێت بڵێت ئه‌ركی كۆمه‌لناسی هه‌بوونی سیمایه‌كی ره‌خنه‌گرانه‌یه بۆ ئه‌م سێ جیهانه، كه جیهانی یه‌كه‌م ئاماژه‌یه بۆ كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری و جیهانی دووه‌م ئاماژه‌یه بۆ كۆمه‌ڵگای كۆمۆنیستی و جیهانی سێیه‌میش ئاماژه‌یه بۆ جیهانی دواكه‌وتوو یان كۆڵۆنیاڵكراو، هه‌روه‌ها جۆن رێكس هه‌موو هه‌وڵێكی دا تاكو ئه‌وه روون بكاته‌وه كه به چ شێوه‌یه‌ك كۆمه‌ڵناسیی ره‌خنه‌یی له‌م سێ جیهانه‌دا ئه‌ركی خۆی ده‌ستپێده‌كات و له‌م سێ جیهانه ده‌كۆڵێته‌وه ئه‌ویش له پێناو رزگاربوونیان له ئایدۆلۆژیا، چونكه تاكه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی رووبه‌رووی قه‌یرانی قه‌به ده‌بێته‌وه له جیهانی یه‌كه‌مدا، هه‌روه‌ها رێكس تێبینی ئه‌وه‌شی كرد كه ئه‌م كۆمه‌ڵگا و بونیادهكانیشی گرفته‌كان تا دێ قووڵتر ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تاكه‌كان به به‌رده‌وامی پێیه‌وه بناڵێنن، چونكه ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه به دوو تایبه‌تمه‌ندی سه‌ره‌كیی ده‌ناسرێنه‌وه كه بریتیین له یه‌كه‌م: كۆمپانیا فره ره‌گه‌زه‌كان و دووه‌م؛ پێكهاته‌ی چینایه‌تی. ئه‌م دوو هۆكار و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی ئه‌و جیهانه كیشه و قه‌یرانه‌كان هه‌ر قووڵتر ده‌كه‌نه‌وه وێڕای قوڵتركردن و دیاركردنی جیاوازی چینایه‌تی، له ئه‌نجامدا چالاكییه‌كانی ئه‌و كۆمپانیا زه‌به‌لاح و فره ره‌گه‌زانه كۆمه‌ڵێ گرفت به دوای خۆیاندا ده‌هێنن:
بۆیه دواجار ئه‌م سیمیا و ئه‌دگارانه شتێك ده‌خولقێنێت پێی ده‌وترێت كۆمه‌ڵگای پاش سه‌رمایه‌داری كه زۆر جیاوازه له كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری. (rex، 1975: 117-125)
دووه‌م: تایبه‌تمه‌ندی دووه‌می كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری بریتییه له به‌رخۆری، ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی كه له نوسینه سه‌ره‌تاییه ره‌خنه‌ییه‌كانی رێكس ده‌ركه‌وتووه بریتییه له‌وه‌ی كه تاكی سه‌رمایه‌داری ناتوانێ قبوڵی به‌ها سهرمایهدارییهكا بكات، له‌به‌رئه‌وه خودی ئه‌و سیته‌مه په‌نا ده‌بات بۆ جۆرێك له هه‌نده‌سه‌ی هه‌مه‌چه‌شن بۆ به‌كارهێنانی كه‌لوپه‌ل و زۆربوونی به‌رخۆری كه تاك ملكه‌چ ده‌گات بۆ ئامانجه بنه‌ڕه‌تییه‌كان بۆ نموونه رۆڵی ده‌زگا راگه‌یاندنه سه‌رمایه‌دارییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، بۆیه تاك له كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری وه‌ك كه‌سێكی نامۆ ده‌رده‌كه‌وێت.
بۆیه رێكس هه‌وڵیدا به‌ره‌نجامی ئه‌و گرفتانه روون بكاته‌وه كه په‌یوه‌ستن به‌و كۆمه‌ڵگایانه، به‌م چه‌شنه‌ی خواره‌وه:
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م كێشه گیروگرفتانه وا له‌تاكه‌كان ده‌كات ببێته تاكێكی نامۆ له كۆمه‌ڵگا و جیهانی كۆمۆنیستیدا، دواجار رێكس پێیوایه كۆمه‌ڵگای سێیه‌م كه خۆی به جیهانی دواكه‌توو یان داگیركراو باسی ده‌كات، هه‌موو بونیاده‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌ی جیاوازه له‌گه‌ڵ بونیادی كۆمه‌ڵگای جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌م، سه‌ره‌رای هه‌بوونی میراتێكی شارستانیی زۆر گه‌وره له‌و كۆمه‌ڵگا دواكهتووانه، به‌ڵام كۆڵۆنیاڵیزم رۆڵێكی باڵای هه‌یه له تێكشاندنی به‌ها و ئه‌و میراته شارستانییه و كۆمه‌ڵگایه‌كی شێواو ناله‌باری له‌و میراته خولقاندووه ئه‌ویش له‌رووی ململانێی چینایه‌تییه‌وه هه‌م له‌ئاستی پاشماوه‌كانی كۆڵۆنیاڵیزم و هه‌م له ئاستی هاوڵاتی ره‌سه‌نی ئه‌و وڵات و جیهانه، چونكه زۆربه‌ی كێشه‌كانی ئه‌م جیهانه بریتییه له هه‌ژاری و نه‌خۆشی و توندوتیژی، چونكه جیهانی سه‌رمایه‌داری به‌شداری ده‌كات له دواخستنی ئه‌م جیهان و كۆمه‌ڵگایانه ئه‌ویش له رێگه‌ی یارمه‌تیدانی ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه بۆ درێژه‌دان به ده‌سه‌ڵات و چه‌وساندنه‌وه‌ی میلله‌ته‌كانیان، بۆیه پێویسته شۆڕشه‌كانی ئه‌و جیهانه دژی چه‌وسانه‌وه‌ی رژێمی سه‌رمایه‌داری نه‌بێ به ته‌نها، به‌ڵكو پێویسته هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه ئاراسته بكرێن دژی چینی فه‌رمانڕه‌وا له ناوچه‌كه. (rex، 1975:117-120)
سه‌رچاوه‌كان
John Rex (1975) Sociology And Demystification Of Modern World، London، Routledge.
John Rex (1961) Key Problems Of Sociological Theory، London، Routledge.
Norman Birnbaum (1968) Toward A Critical Sociology، Oxford University Press.
السید حسینی (1985) نحو النظریه اجتماعیه نقدیه، بیروت، دار النهضه.
دانا شوانی - هه‌ولێر