تشرینی دووەم 30, 2020

پەنجاوهەشت، نوێترین کتێبی نووسەر و چیرۆکنووس "مەحمود نەجمەدین"ـە، کە پێکهاتووە لە دوو نۆڤلێت، کە یەکێکیان هەمان ناونیشانی هەڵگرتووە و ئەوی دیکەیان ناوی "موفید بەگ"ـە. شێوازی نووسینی مەحمود نەجمەدین لەنێو نووسەرانی دیکەی کورددا شێوازێکی جودا و جیاوازە و ئەمەش تایبەتمەندی بەخشیوە بە ئەزموونی گێڕانەوەی ئەم نووسەرە، کە زیاتر گرنگی بە شەپۆلی هۆش دەدات.

نووسەر سەبارەت بەم دوو نۆڤلێتە دەڵێت: "مانیفێستی ڕەش، سێڵاوی خوێن و شەهوەت. چیرۆکی برسیکردن و کۆیلەکردن و بەگژاچوونەوەی ستەمکاریی و یاخیبوون... چیرۆکی جەردەی پۆشتە و پەرداغ، کە چۆن پارە و دەسەڵاتکردنی بە نەجیبزادە..."

ئەم بەرهەمە لە بڵاوکراوەکانی چاپەمەنی خانی یە و ئێستا لە ناوەندی خانی دەست دەکەوێت و بڕیار وایە ڕۆژانی ئایندە لە شارەکانی دیکەی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان بڵاوببێتەوە.

نووسەر ساڵی ڕابردوو کۆمەڵە چیرۆکی "دنیا سێ پیتە"ی لە هەمان خانەی بڵاوکردنەوە بڵاو کردووەتەوە و پێشتریش رۆمانێک و دوو کۆمەڵە چیرۆکی دیکەی لێ چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

 

ئارام کۆشکی

© 2017 Hawler