تشرینی یەکەم 21, 2020

ئایە مەعریفەی سەرەکیی پێویستی بە شتێکی "نا-مەرجدار"ە؟

لەبەرئەوە، ئایدیالیزمی ئەڵمانی لە هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگا و شێوازی نوێی تەفسیرکردنی "نا-مەرجدار" یان "موتڵەق"ـدایە؛ لە زانستی نوێدا، شتەکان لە ڕێگەی داوای مەرجی مەرجەکانەوە تەفسیر دەکرێن.

بە بڕوای یاکۆبی ئەمە واتای ئەوەیە زانست خاوەنی ڕەوایەتیی کۆتایی نییە؛ مرۆڤ هەمیشە دەتوانێت لەودیوی تەفسیرە هۆبەندییەکانەوە هەوڵی تەفسیری تر بدات، بەڵام هۆکارێکی کۆتایی و بنبڕ بۆ ئەم کارە لە گۆڕێدا نییە. سەرەڕای ئەوەیش، زانست تەنیا لە جیهانێکدا دەتوانێت وەزیفەی خۆی ئەنجام بدات کە بە کردەیی وەها خۆی کەشف کردبێت پاساودراو و قابیلی تێگەیشتن بێت بەرلەوەی داوای وەسفی زانستی بۆ بکەین. (دواتر ئەم خاڵە جەوهەری فیکری هایدیگەر پێکدەهێنێت). یاکۆبی پێیوایە دەرەنجامی ڕێبازەکەی سپینۆزا "عەدەمی"ـیە، چونکە وەسفی ئەوە ناکات چۆن بوون هەر لە بنەڕەتەوە دەشێت قابیلی تێگەیشتن بێت، بۆیە دەبێت لە چوارچێوەی کردەی مرۆییدا هۆکارێک بۆ چوونە نێو چالاکیی زانستی دابنرێت. بەڵام کێشەکە ئەوەیە چۆن دەشێت ڕەوایەتی بە کردە بدرێت، ئەمە ئەو کێشەیەیە کە تەنیا بە تێگەیشتن لە "موتڵەق" چارەسەر دەبێت.
پاشان، دەشێت وەها لە ئایدیالیزمی ئەڵمانی تێبگەین دۆزەرەوەی ئەو ئایدیایە کە سوبێکتیڤ "نا-مەرجدار"ەکارل لیۆنهارد ڕاینهۆڵد هەوڵیدا کانت وەها لێبکات لەلایەن جەماوەریکی زیاتری خەڵکیەوە جێگای ڕەزامەندی بێت، بۆیە ڕاینهۆڵد پێداگری لەسەر ئەوە کرد کە فیکر، ئەگەر بیەوێت ئەو جۆرە زنجیرەیە وەلا بنێت کە یاکۆبی وەسفی کردووە، ئەوا پێویستی بە بنچینەیە، پێیوابووە "حەقیقەتی ئاگایی" خۆی مەرجدار نییە؛ چونکە هەر لە بنەڕەتدا ئەمەیە توانای ئەوەمان پێدەدات دەرک بە مەرجەکان بکەین. مەیمون جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە، جیاکارییەکەی کانت لەنێوان وەرگر و خۆکاردا، ناتوانێت بەردەوامێتی زیاتری پێ بدرێت، بوونی جیهانی ئوبێکتیڤ لە هۆدۆزیی گریمانەکانی شتەکانەوە لە خۆیاندا درێژ بۆتەوە؛ بەڵام کاتیگۆریی هۆدۆزیی (سەبەبییەت) پشت بە سوبێکت دەبەستێت نەک ئوبێکت، ئەوەی هۆکاری ئەم هۆدۆزییەیە دەرکبردنەکانی "سوبێکت"ـە. لەبەرئەمە، پەیوەندیی نێوان سوبێکت-ئوبێکت، تەنیا پەیوەستە بە دوو جۆر ئاگاییەوە: نائاگاییەکی سوبێکتیڤ و جیهانێکی ئوبێکتیڤی جودا ]لە سوبێکت[، ئیدی جیهانی ئوبێکتیڤ دەردەکەوێت؛ ئەوەی دەرکبردنەکانی "جیهانی دەرەکی" بەرهەم دەهێنێت لایەنی "نائاگایی"ـیە لە سوبێکتدا. ئایدیاکەی هامان دەربارەی ئەوەی ناکرێت وەرگر و خۆکار بە تەواوەتی لە یەکتری جودا بکرێتەوە، ئا ئەمە بۆ ئایدیالیزمی ئەڵمانی ئایدیایەکی جیاکەرەوەیە. ئەگەر لە ڕاستیدا وەرگریی پاسیڤ و خۆکاریی ئەکتیڤ لە ڕواڵەتدا دوو پلەی جیاوازی هەمان "کارایی" بن، ئەوا دەشێت کەلێنی نێوان سوبێکت و جیهان پڕبکرێتەوە، ئەو کاتە وەها لە ئاگایی دەڕوانرێت کە ئاگاییە "بە جیهان"، بە دوو واتا: سەر بە جیهانە وەک شتێک لە سروشتەوە سەرچاوە دەگرێت، هەروەها جیهان دەکاتە بابەتی مەعریفە و کردە.
ئایدیالیزمی ئەڵمانی وەکو ئایدیالیزمی بێرکلی نییە کە "بوونی ئیدراک"ـی تێدایە. لەگەڵ ئەوەیشدا، یەکێک لە سەرچاوەکانی بریتییە لە پرسیاری ئەوەی کە داخۆ کانت ئایدیالیستێکی بێرکلیستییە یان نا. کانت ئایدیالیزم ڕەت دەکاتەوە؛ چونکە ئەگەرچی ئێمە بەهۆی ڕێگای دەرکبردنمانەوە شتەکان دەناسین، کەچی هێشتا شتەکان "لەخۆیاندن" هەن، ئەی کەوایە چۆن ڕوالەتەکان پەیوەست دەبن بە شتەکانەوە لە خۆیاندا؟ لە ساڵی 1789دا، فریدریک هاینریش یاکۆبی (1743-1819) گومانیکرد لەو بانگەشەیەی کانت کە دەیگوت شتەکان لە خۆیاندا هۆکاری پشتەوەی دیاردەکان ]یان ڕوالەتەکان[ـن. بەلای کانتەوە، هۆکار دیاردەیەک دەبەستێتەوە بە دیاردەیەکی دیکەوە کە بە زەرورەت بەدوایدا دێت، بەم جۆرە شتەکان لەخۆیاندا دەرناکەون؛ بۆیە –لێرەوە هەر بە بڕوای کانتیش خۆی- ناتوانین بڵێین کە ئەوە نۆمینایە دەبێتە هۆکاری ڕواڵەتەکان ]فینۆمینا[. وا پێدەچێت ئەمە هەڵبژاردن لەنێوان دوو بژاردەدا بخوازێت: یان بە تەواوەتی فەرامۆشکردنی شتەکان لە خۆیاندا لە ڕێگەی پەیڕەویکردن لە ئایدیاڵیزمێکی گشتگیرەوە، یان دەستهەڵگرتن لە ئایدیالیزمی ترانسێندنتاڵ، لەگەڵ گەڕانەوە بۆ میتافیزیکای "دۆگماتیزم" کە کانت ڕەخنەی لێگرتووە. زاڵبوون بەسەر پنتەکانی ناکۆکی لەم بژاردەیەدا یەکێکە لە ئەرکە جەوهەرییەکانی ئایدیالیزمی ئەڵمانی.
هۆی ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە بایەخدانی ئایدیالیستە ئەڵمانیەکان لەوە زیاترە تەنیا بایەخدانی ئیپستمۆلۆژی بێت. ساڵی 1783 یاکۆبی دەستیکرد بە ڕۆنانی ئەو شتەی کە ناونرا "دیالەکتیکی یەکێتیی بوون"؛ لەبارەی بانگەشەکەی یاکۆبییەوە کە نووسەری بزووتنەوەی ڕۆشنگەری بوو، جی ئەی لیسینگ، ڕایگەیاند کە یاکۆبی سپینۆزاییە، سپینۆزایش بە بڕیاری کنێست لەلایەن کەنیسەی بەهودیی هۆڵەندییەوە، لە ساڵی 1656دا بە هۆی بێباوەڕییەوە، بێزراو و مەحروم کرابوو، هێشتایش تا ئەو کاتە بێباوەڕیی لە دەسەڵاتە فەرمانڕەواییەکانی ئەڵمانیای سەدەی هەژدەدا قبوڵکراو نەبوو. لە کۆتایی سەدەکەدا، فیختە وەزیفە ئەکادیمییەکەی لەدەستدا،. لە سیستەمەکەی سپینۆزادا، چییەتی شتەکان ئەوە نیە لە خۆیدا بێت، بەڵکو بەندن لەسەر ئەوەی شتەکانی تر نەبن. هەر شتێک "بەستراوەتەوە بە مەرجەکانی"شتەکانی ترەوە، کە ئەمیش لای خۆیەوە دەیانبەستێتەوە بەخۆیەوە. یاکۆبی پێیوایە ئەمە دەبێتە مایەی زنجیرەیەک "مەرجەکانی مەرج"، کە پاساوی هیچ تەفسیرێک ناتوانێت تێێدا بنجبڕ و یەکلاکەرەوە بێت؛ پاشان مەعریفەی سەرەکیی پێویستی بە شتێکی "نا-مەرجدار"ە. بەلای یاکۆبییەوە، وەبەرهێنانی تێدا دەکەین، نەک تەنیا کۆمەڵێک بەش لە سیستەمێکی میکانیکیدا. زنجیرەی تەفسیرەکان –بە بۆچوونی یاکۆبی- لەوێدا دەوەستێت دەرک بەوە بکەین کە لە ڕاستیدا ناتوانین بە زاراوە مەعریفییەکان (کە دەبنە مایەی ئەو زنجیرەیەی کەمێک پێشتر باسمان کرد) ؛ بۆیە پێویستە پەنا ببەینە بەر تیۆلۆژیا. بەڵام ئەگەر نا-مەرجدار، لە پێگەی تەفسیری فەلسەفیدا بێت، ئەوا مرۆڤ دەگاتە هەڵوێستێکی لێکدژ سەبارەت بە ''حەتمیەتی کەشفکردنی مەرجەکانی نا-مەرجدار''؛ چونکە ورد قسە بکەین، تەفسیر بریتییە لە دۆزینەوەی مەرجەکانی شت.

 

© 2017 Hawler