ئەیلول 18, 2020

چەمەری ئاوازەکانی کۆچ, تاوتوێی دیاردەی کۆچ بە خوێندنەوەی پێنج ڕۆمانی دیاری باشـــــــووری کوردستان

 

سەید ئیحسان زادەسەید


بەشی یەکەم

کەس نازانێت یەکەم جار کوردێکی کۆچەر لە کاتی ئاگر و هێرش، قەڵەمی گرتە دەست و شڕۆڤەی بەدبەختییەکانی کۆچی نووسییەوە، کەی بوو و کێ بوو کە ئاواز و هەلهەلەی عەزای کۆچ و سەفەری چڕی، بەڵام تا ئەو شوێنەی سەرچاوە وەرگێڕدراوەکان بەردەستن، نالی (١٨٥٥ ـ ١٧٩٧) شاعیری ناوداری کورد کە خەڵکی شارەزوور بوو، لە ئاوارەیی سەری نایەوە و بەر لە مردنیشی لە قەسیدەیەکدا نووسی "هر روز از حسرت درد هجران امسال / ێرزو می‌کنم که ای کاش سال‌ها پیش می‌مردم" و لەم ڕووەوەیە شێرکۆ بێکەس (کە خۆی ئەوکات لە هیجران و غوربەتی ساردی سوید بوو و هەر لەوێ کۆچی دوایی کرد، لە کاتی بینینی پەیکەری ستریندبێرک، لەگەڵ نالی بەراوردی دەکات و بەم شێوەیە لەبارەیەوە دەنووسێت: "او را هر روز در این مکان می‌بینی/ بوی سده‌ی نوزدهم را و/ بوی نمایش نامه‌ی اتاق سرخ را و/ بوی گیس واژه ها را و/ بوی دوات و خامه را و / بوی پرده‌ی مخملین را و/ بوی هنر را و/ بوی عشق را می‌شنوی/ هوای تماشاخانه را به سینه می‌کشی/ سخن می‌گویی و او گفته هایت را نمی‌فهمد/ تو ێنگاه پلک می‌بندی و نزد نالی برمی‌گردی: نه کلاه و نه جامه/ نه سبیل و نه خامه/ نه تصویری از حبیبه و/ نه‌یک سگر یادگار و/ نه تاریخ زادروز و/ نه روز مرگ و هجران و نه مزار و سنگ‌مزار!/ گم‌گشته چون ێه‌های شهر زور/ گم‌گشته چون سرزمین من!/ تو ێنگاه/ بوی تند نومیدی و/ بوی سوگ و شوریدگی می‌دهی. (مجموعه‌اشعار شیرکو بی‌کس، گزینش و بازسرایی رچا کریم‌مجاور، نشر نگاه، چاپ دوم 1397، ص 862/863)"
ئەگەرچی کۆچی کوردان چەندین سەدە بەر لە کۆچی نالی هەبووە، وەک کۆچ و کۆچپێکردنی پەنجا هەزار بنەماڵەی کورد لە بەشی ڕۆژئاوای بانی ئێران بۆ بەشی ڕۆژهەڵات (خوراسان) لە سەردەمی شا عەباسی سەفەوی بۆ پاسەوانیکردن لە سنوورەکانی وڵات، بەڵام شیوەنگێڕی و چەمەریبێژییەکانی ئەم خەڵکە لە مێژوو تۆمار نەکراوە و ڕۆژگار وەها سەرد و بێ هەست لە تەنیشت ئەم کۆچە مێژووییەوە تێپەڕیوە کە وەک بڵەی ئەو شینگێڕییەیان لە دڵی خۆیاندا زیندەبەگۆڕ کردووە، بەڵام گۆڕانکارییەکانی چەند دەیەی دوایی لە کوردستان و ئاوارەیی کوردەکانی عێراق و تورکیە بە شێوەیەکی ئاشکرا، لە ئەدەبیاتی کۆمەڵایەتی و سیاسی ڕەنگی داوەتەوە و بواری بۆ هەوڵی نووسەرانی ئەم گەلە لە شڕۆڤە و باسکردنی کۆچ و کارەسات و ڕەهەندەکانی کۆچە جیاواز و ناچارییەکان فەراهەم کردووە.
شەڕ و تێکهەڵچوونە داوێنگیرەکان لە باشووری کوردستان لە سەردەمی حەسەن بەکرەوە تا سەدام حوسەین، بە شێوەی مشتومڕی نێوخۆیی و سنووری درێژەی هەبوو و هەروەها شەڕ و خەبات لە تورکیە و فۆرموولەبوونی ئۆپۆزسیۆنگەلی جیاواز لە نێوان ئەم شەڕ و تێکهەڵچوونانە بووەتە هۆی کۆچی کورد بۆ ناوچەیلی جیاوازی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئەوروپا و هەروەها ئەمڕۆیش لە ئەدەبیاتدا ڕەنگی داوەتەوە.
شۆڕشی کوردەکانی ڕۆژهەڵاتیش دژی زۆرداری ڕژێمی پاشایەتی حەمە ڕەزا شای پەهلەوی و شکستی لە ساڵی ١٣٢٤ی هەتاوی کە بووە هۆی ئاوارەبوون و کۆچی ناچاری ژمارەیەک لە ڕووناکبیرانی ئەو سەردەمە بۆ وڵاتی عێراق، چیرۆکێکی دیکەیە کە شاعیر و وەرگێڕی بەهێزی کورد عەبدولڕەحمان شەڕەفکەندی ناسراو بە هەژار موکریانی (وەرگێڕی یاسا لە پزیشکی ئیبن سینا) لە کتێبە گەورەکەی ژیننامەی خۆنووسی خۆیدا بە ناوی "چێشتی مجێور"، بە قەڵەمێکی زۆر سەرنجڕاکێش لەبارەیەوە دواوە و هەر بە هاوکاریی وەرگێڕی ئەم ڕۆمانانەی کە ئێستا قسەیان لەسەر دەکەین، وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی، کە هەڵبەت لە دەرەوەی باسەکانی ئێمەیە. کاریگەریی ئەم کۆچانە هێندە گەورە بووە کە زۆرێک لە کۆچەرەکان ئەنجوومەنگەلی جیاوازیان دروست کرد. بۆ ئەوەی لە کاریگەریی کۆمەڵایەتیی پڕۆسەی کۆچ بگەین، چوونە نێو دڵی ئەدەبیات باشترین بژاردەیە بۆ ئەم پرسە.
لەم نووسینەدا بێ ئەوەی بچینە نێو ماهیەت و هۆکارە سیاسییەکانی کۆچی گەلی کوردەوە، دەمانەوێت بە موتاڵایەکی وردی چەند بەرهەمێک کە تیایاندا قسە لەسەر کۆچ کراوە، کار لەسەر بوارگەلی ئەدەبی سەرچاوەگرتوو لە تایبەتمەندییە کۆمەڵایەتی و دەروونییەکانیان بکەین و لە هەمان کاتیشدا هەوڵ دەدرێت پەردە لەسەر نێوەرۆکی چیرۆکەکان هەڵبدرێتەوە بۆ ئەوانەی کتێبەکانیان نەخوێندووەتەوە.

یەکەم: شاری مۆسیقارە سپییەکان ـ بەرهەمی بەختیار عەلی/ براوەی خەڵاتی نیلی زاکسی ئەڵمان
شاری مۆسیقارە سپییەکان لە چاو بەرهەمەکانی دیکەی بەختیار عەلی، پێکهاتەیەکی گێڕانەوە و ئەدەبی ڕێکخراوتری هەیە. بەوەبەرچاوگرتنی شایستەیی ڕۆمانی دواهەمین هەناری دونیا لە دونیا، تێڕوانینێک بۆ ئاماری چاپی ڕۆمانی شاری مۆسیقارە سپییەکان نیشاندەری کۆچەریبوونیەتی لە نێو توێژی کتێبخوێنان، بەڵام ناتوانرێت بە باشترین بەرهەمی وەرگێڕدراوی بەختیار عەلی نەزانین.
کۆچ لە شاری مۆسیقارە سپییەکان بەستراوەتەوە بە واتا سەرەتاییە ئینسانی و کەسییەکانەوە. قارەمانی کتێبەکە کە بە هۆی شەڕەکانی عێراقەوە بە دوای مامۆستای مۆسیقاکەوەیەتی، لە ڕاستیدا لە دوو ڕوانگەی ڕۆحی و نێوخۆییەوە دەست بە کۆچ دەکات. ڕۆمانی شاری مۆسیقارە سپییەکان بە بوونی پانتاییگەلێک و بە هاتووچۆی بەردەوام بەنێو فەزا هاوسەنگەکان، گێڕەڕەوەی دەستپێکی گۆڕانێکە کە دەبێتە هۆی کۆچکردن بۆ سەرزەمینی کوردەکان.
لەم دەقەدا، پاژەکانی کۆچی ڕۆحی و شەخسی ڕوو لە مەبەستی عەینی و کۆمەڵایەتییە و شاری مۆسیقارەکان وەک بەشێکی سەرەتایی و کۆنبێژی خۆی دەنوێنێت کە بە نیشاندانی بەدبەختییەکانی عێراق، لۆجیکی کۆچکردن و دروستبوونی فەزای کۆچی ناچاری بۆ کوردەکان وێنا دەکات. وردە گێڕانەوە هەژێنەرەکانی ئەم کتێبە، هۆکارێکی بەهێز و بەڵگەدارن لە جەبریبوونی فەزای کۆچ و لە لایەکەوە هاتوچۆ بۆ پانتاییگەلێکی جیاوازی ڕۆحی قارەمانی کتێبەکە و گۆڕینی گێڕەرەوە، هاوکاری ئەم تێفکرینە فرەڕەهەند و نەبوونی پێگەی یەکسانە لە گێڕانەوە.
لە شاری مۆسیقارە سپییەکان نە تەنیا گۆڕان لە فەزا زەینی و عەینییەکان، بەڵکو گۆڕین لە پێکهاتەی گێڕانەوە و گێڕەرەوەکان، گۆڕینە لە مەبەستی ئاوارەکان و کەسایەتییەکانی چیرۆک، کە لە نیشاندانی کۆچی کەسەکان بۆ ئەوروپا دەرەنجامەکەی دەر دەخات.
ئەم کاریگەرییە لە نێو بەرهەمەکانی دیکەی ئەدەبیاتی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست تێبینی دەکرێت. شوێنێک کە لە ڕۆمانی قەدی بامبۆی (سعود ئەلسنعوسی) وشەی (بێ ـ without ) لە دەربڕینی بێ نیشتمانیی ڕاوی، نیشادەری فەزای ڕۆحی و پێوەبەستراویی بێشوێنی بێژەرەکەیەتی، بەڵام ئەوەی لە شاری مۆسیقارەکان دیارە، ڕووکارێکی دیکەیە لە فەزای کۆچ.
قارەمانی شاری مۆسیقارە سپییەکان بێ نیشتمان نییە، بەڵام لە هەوڵی دۆزینەوەی ئەنوا و پاسارێکە و هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی ئەم ئەنوایە نەوەک تەنیا لە نێو فەزا ماددییەکان بەڵکو لەسەرووی ئەویشەوە لە ڕەوتی دەروونی و بان سرووشتی درێژەی دەبێت. بینینی ئاسۆکان و ئەوەی کە زۆرێک نایبینن، کونجکۆڵی قارەمانی کتێبەکە بۆ دۆزینەوەی سەرزەمینی مەبەست ئاشکرا دەکات و گەڕانەوە بەردەوام و درێژدارە ڕۆحییەکانی کەسی ئاوارە بۆ زەین و ناخودئاگای خۆی و ئەفسوونی بەرهەمهاتوو لەم هەوڵە، سنوورەکانی حەقیقەت و خەیاڵ دەگرێتەوە کە بەرهەمەکەشی نەبوونی توانایی وردی فەزاکانی پێش قارەمانی کتێبەکەیە.
ئەم کارە بە تێکەڵکردنی فەزای عەینی و زەینی، خوێنەر تێکەڵ بە تێماوی و سەرگەردانییەکانی قارەمان دەکات و بەختیار بە وەبەرچاودانی گۆڕانکاری دروستبوو لە هەڵکەوتەی پەیڤەر و خوێنەر، بە یارییەک واتای ئاوارەیی ئاشنا دەکات بە زەینی خوێنەر. ئاوارەیەک کە نە تەنیا شوێنی نیشتەجێبوونی بەجێ هێشتووە کە هیچ نیشانەیەکی بۆ دۆزینەوەی و گەڕانەوەی دووبارە بۆ ئەو شوێنە لە خۆیدا نابینێتەوە و هەر ئەم کارە قارەمانی چیرۆکەکە بەرەو سەودای زەینی و بینینی نەبینراوەکان و داوێنگیربوونیان بۆ سەرلێشێواویی بێکۆتا هەڵدەنێت.
لە ڕاستیدا ئەم بەرهەمەی بەختیار عەلی لەگەڵ ئەوەی شڕۆڤەی ژیانی کوردە کۆچەرەکان لە ئەوروپا وەک خاڵێکی سەرەکی چیرۆکەکە درێژە پێ نادات (کە هەڵاتنێکی کورتی بۆ دۆخی بنەماڵەیی عەلی شەرەفیار وەک نووسەری کتێبەکە هەیە)، بەڵام دەستپێکی حەیرانبوونە ڕۆحییەکانی کۆچەر، بە باشی نیشان دەدات. لەم ڕەووەوەیە دەتوانرێت یەکەمین ئەدەبیاتی چیرۆکی کۆچ لە کوردستان بدەینە پاڵ ئەم کتێبەوە.
لە ڕوویەکی دیکەوە، بەختیار بە نیشاندانی قووڵایی زەین و درکی هونەری و تواناییە بێ سنوورەکانی مرۆڤی ناچارکراو بە کۆچ، زەینی پەیڤەر لەگەڵ ڕووکاری ڕۆحی و نەبینراوی کۆچکردووەکان بە باشی ئاشنا دەکات و واتای ئینسانیی باڵغبوو و کامڵ لە زەینی کۆچەر ـ وەک دادپەروەری، ئینسانییەت، خۆشەویستیی بێسنوور، بێ وەبەرچاوگرتنی شوێنگەی کۆمەڵایەتی (بە دالیا)ـ لە وجوودی ئەودا ئاشکرا دەکات کە لە بنەڕەتدا ئاماژەیەکی ئاراستەکراوە بە دانیشتووانی ئەو سەرزەمینانەی کە کۆچەرەکان لەخۆ دەگرن و بانگهێشتیان دەکەن بۆ وەرگرتنی حەقیقەت لە کەسایەتی کۆچەرەکان.
لە لایەکی دیکەوە کۆچەری ڕۆمانەکەی بەختیار عەلی بەو دیمەنانەی کە لە دادپەروەری و عەشق و هونەر نیشان دەدات، زەینی زۆرێک لە دانیشتووانی سەرزەمنیە خانەخوێیەکان لە توندوتیژی و دروستبوونی نائارامی لە لایەن ئاوارەکانەوە دوور دەکاتەوە و ڕووکارێکی عاتفی و ئینسانی کۆچەرەکان لە بەرکەوتن لەگەڵ لۆژیکی ئینسانی (لەسەرووی نەتەوە و پێوەبەستراوییەوە) نیشان دەدات و ئەمەش هێندە بەرز دەکاتەوە کە تەنانەت لە ڕووبەڕووبوونەوە و هەڵکەوتی تۆڵەسەندنەوە لەگەڵ دوژمن، ئینسانی و دادپەروەرانە و تەنانەت سۆزدارانە ڕەفتار دەکات.
کۆچەرەکەی بەختیار عەلی، توانای قبوکردنی فەرهەنگی سەرزەمینی خانەخوێشی هەیە تا ئەو شوێنەی بەرامبەر بە کەسایەتییەکانی "شاری تەمگرتووی زەرد"، هاوڕا و میهرەبان و دڵسۆزە.
نیشانەیەکی دیکە لە ئەندێشە و تێهزرینە ڕەوادارانەکانی قارەمانی کتێبی شاری مۆسیقارە سپییەکان، بەئامانجگرتنی شاری مۆسیقارە سپییەکانە وەک خاڵی وەرچەرخان و جێگەی مەبەست، شارێک کە تێکەڵ بە ئاوازگەلی مۆسیقا بووە و لێوڕێژە لە دیمەنە ئینسانی و دادپەروەریی دانیشتووانی. ئەو قەلەندەر و کەسانەی زوڵمیان لێ کراوە، شاهیدییەکی دیکەن لە نیشاندانی ڕووخسارگەلی ئینسانی و میهرەبانانە بۆ کۆچەرەکان و خاوەنداریەتییەکە بۆ بینینی ئەو تایبەتمەندییە شاراوانەی لە ئاکاری کۆچەرەکاندا بە ڕووکار لە زۆرخۆریی مستەفای شەونم و یا سادەیی جەلیلی باران نین و بەرکەوتنێک کە لە مانگی زستان یەکسەر نابینرێت، بەڵام هەروەک گوترا، پڕۆسەی کۆچ لە ڕۆمانی شاری مۆسیقارە سپییەکان، لە ڕوحەوە دەست پێ دەکات و وەک بنەمای ڕەفتاری کەسی کۆچەر لە دۆخە نوێیەکەی جێگەی باس و خستنەڕوویە!

© 2017 Hawler