ئاب 09, 2020

باشترین كتێبه‌ سیاسییه‌كان

رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ناوبانگ هه‌ڵسا به‌ ناساندنی باشترین كتێبه‌ سیاسییه‌كان، جا هه‌ر له‌و كتێبانه‌ی له‌باره‌ی نه‌یجڵ فراژ و ده‌ركه‌وتنی حیزبی سه‌ربه‌خۆی به‌ریتانیا تا درۆو پرسه‌كانی پشت په‌رده‌ی سندووقه‌كانی ده‌نگدانی به‌ریتانیا له‌ نێو كتێبه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كانی گاردیان ده‌بینرێت.

به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی گاردیان، یه‌كه‌مین كتێبی گه‌وره‌ی سیاسیی (وه‌رچه‌رخان له‌ حیزبی ڕاست) له‌ نووسینی رۆب فۆردو متیۆ گۆدۆین بێت كه‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌كادیمییه‌ له‌باره‌ی ده‌ركه‌وتنی حیزبی سه‌ربه‌خۆی به‌ریتانیا، ئه‌م كتێبه‌ تاوتوێی ره‌گ و ریشه‌كانی دامه‌زراندنی ئه‌م حیزبه‌ له‌ ساڵی 1993 و شوێنكه‌وتووانی راستی توندڕه‌و له‌ به‌ریتانیا ده‌كات. هه‌روه‌ها جۆن كه‌مپبڵ ژیاننامه‌ی (رۆی جه‌نكینز) یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارله‌مانی به‌ریتانیا و له‌ دامه‌زرێنه‌رانی حیزبی سۆشیال دیموكراتی به‌ریتانیا له‌ مانگی مارسی 2014 بڵاوبۆوه‌.
كتێبێكی تر به‌ناوی (تكایه‌ كاكه‌ی پۆسته‌چی) له‌ نووسینی ئالان جۆنسۆنه‌ كه‌ وێنایه‌كی روونه‌ له‌ به‌ریتانیای ده‌یه‌ی 1970. به‌ته‌مه‌نترین نووسه‌ری ئه‌م لیسته‌ بارۆنس ترامپینگتۆنی 92 ساڵه‌یه‌ كه‌ ئه‌ندامی حیزبی موحافیزكاری ئه‌نجومه‌نی به‌ریتانیایه‌ كتێبی یاده‌وه‌ری خۆی به‌ناوی دره‌خشانه‌وه‌ بڵاوكردۆته‌وه‌.
كتێبێكی تر به‌ناوی (دوورگه‌ی كه‌سیی) له‌ نووسینی جیمز مێكه‌ كه‌ چه‌ند راست و رووداوێكی خستۆته‌ ڕوو بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند سوودێكی كه‌سیی. كتێبێ (به‌ریتانیا مۆدێرن) كه‌ دواین به‌رگی مێژوویی حه‌ماسی به‌ریتانیایه‌ له‌ نووسینی دیڤید كیناستۆنه‌ و باسی ئه‌و رووداوانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ ئاخروئۆخره‌كانی ده‌یه‌ی په‌نجا و سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی شه‌ست بوونه‌ هۆی درووستبوونی نیشانه‌كانی مۆدێرنیته‌ له‌ به‌ریتانیا.
كتێبێكی تری بایۆگرافییه‌ وینستۆن چه‌رچل بوو به‌ناوی ( چه‌رچل:چۆن بووه‌ پیاوێكی مێژووكرد) له‌ نووسینی بۆریس جۆنسۆن پارێزگاری پێشووی له‌نده‌نه‌ كه‌ تیایدا جۆنسۆن هه‌وڵیداوه‌ سه‌رۆكایه‌تی سه‌رده‌می جه‌نگ بكاته‌ مۆدێل و نموونه‌یه‌ك له‌ خۆیدا له‌ ده‌یه‌كانی چل پیشان بدات. هه‌روه‌ها رۆبێرت هۆتۆن له‌ كتێبی (ئایا درۆت له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن؟) ئه‌وه‌ ده‌خه‌نه‌ ڕوو كه‌ چۆن سیاسته‌مه‌نداران ناچارن خۆیان فێری زمانێكی دوانی سه‌خت بكه‌ن. فیلیپ كۆڵی و رۆبێرت فۆرد له‌ كتێبی درۆكان و سندووقه‌كانی ده‌نگدان كۆمه‌ڵێ وتار له‌مه‌ڕ په‌نجا پرس كه‌ ده‌بێ له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌یتانیاوه‌ بیزانی روون ده‌كاته‌وه‌.
دواین كتێبی ساڵی گاردیان كتێبه‌كه‌ی جان كریسه‌ به‌ناوی (هه‌رگیز په‌یمانت پێ ناده‌م) گێڕانه‌وه‌یه‌كی ته‌نزئامێزه‌ له‌ جیهان و ئه‌و ململانێ سه‌یر و یه‌كترشكاندنه‌ی كه‌ له‌ جیهاندا هه‌یه‌.

 

© 2017 Hawler