ئایار 28, 2020

زۆرترین بینراو فه‌رهه‌نگ

Error: No articles to display

رۆمانێكی نوێیە، بەرهەمی خامەی نزار بژار خەلیل؛ ئەورۆمانە لە دووتوێی 249لاپەڕەدا نووسراوەتەوە.
ئەو رۆمانە باس لە گەنجێك دەكات بۆ گەیشتنی بە خۆشەویستەكەی هەموو كارێك دەكات بێ ئەوەی گوێ بەوە بدات كە تا چەند لەو كارانەدا راستە.
نزار بژار خەلیل، بیست ساڵانە، وەكو گەنجێكی بەتوانا و بەهرەمەند دەستی بەیەكەم كاری ئەدەبی خۆی كرد بە نووسینی ڕۆمانێكی بەپیز.
چۆن بوو دەستت کرد بەڕۆماننووسین؟ 
لەبەر دوو هۆكار، یەكەم ئەوەبوو كە گەنجێكی بیست ساڵیش بسەلمێنێت دەستی نووسینی هەبێت، دووەمیش، ئەو بیروبۆچوونانەی كە لە ناخمابوو بەشێوەیەكی ناراستەوخۆی لە رۆمانێكی خۆشەویستیدا بڵاوبكەمەوە.

رۆمان چۆن بنووسرێت، سەركەوتوو دەبێ؟ 
سەركەوتنی هەموو كتێبێك خۆی لە دوو بەش دەبێنیتەوە، بەشی یەكەمی دەبێ خوێنەر بریاری لەسەر بدات، بەشی دووەمیشی دەكەوێتە سەر رێژەی فرۆشتن. ئەو ڕۆمانە لە14 بەش پێكهاتووە، كە توانیم بیكەمە بەش بەش بۆ رێكخستنی رووداوەكان و هەروەها بۆ خۆێنەر خۆشترە و رۆمانەكەی رۆشنتركردووە.

بەشەكانت چۆن دابەشكردووە؟ 
كوڕێك كچێكی خۆشدەوێت و كچەكە دەستگیرانی خۆی هەیە، ئەو كوڕە وادەكات كە كچەكە و دەستگیرانەكەی لێك جیاببنەوە و بۆ ئەوەی خۆی ببێتە دەستگیرانی، زۆرێك لە كێشە دێنە بەردەم ئەو كوڕە، كەچی بی كۆڵدان توانای هەموو كێشەكان چارەسەر بكات.
لەدوانزە بەشی یەكەمی ئەو ڕۆمانە، كاتێ خوێنەر دەیخوێنێتەوە هەستە دەكات رووداوەكان زۆر بە ئاسایی دەروات، وەكو هەموو ئەو ڕووداوانە كە هاتۆتە بەردەمی و چارەسەركراون. بەڵام لە بەشی سێنزەهەمی ئەو ڕۆمانەدا، خۆێنەر هەست بەوە دەكات كە نەخێر ئەو رووداوانە رووداوی ئاسایی نەبووە بەڵكو "هێژا" رووداوەكانی دروستكردوو بە مەبەستی گەیشتن بە "هەدار" و مانەوەی لەگەڵیدا. لەبەشی كۆتایی ئەم ڕۆمانەدا، "هەدار" فێڵەكانی "هێژا" دەزانێت، كە هەموو ئەو ڕووداوانەی ڕوویدا لە خۆوە نەبووە بەڵكو "هێژا" دروستی كردووە. دوای ئەوەی زانی فیڵیەكانی "هێژا"ـیە ویستی تۆڵەی خۆی بكاتەوە و هێژا بكوژێت، بەڵام سەرئەنجام خۆی كوژرا.

 دەكرێت كورتە باسێك لەسەر بەشەكان بكەیت؟
لەبەشی یەكەمدا، باس لەوە دەكات كەچۆن "ئەحمەد" و "هەدار"ـیان لێك جیاكردەوە و هەدار ویستی خۆی بكوژێت. لەبەشی دووەمدا، باس لەچۆنیەتیی زەماوەند و پێکگەیشتنی "هێژا " و "هەدار" دەكات. لەبەشی سێیەم و چوارەمەدا، ئاماژە بەوە دەكات كەچۆن "رۆژهات" هەڕشەی لە"هێژا" كرد، كە دوو هاوڕێی گیانی بەگیانی بوون. لەبەشەكانی پێنجەم و شەشەم و حەوتەم، باس لە كۆمەڵێك رووداو دەكات كە هەموویان "هێژا" دروستی کردوون؛ لەبەشەكانی پیش كۆتایی، باس لەگرژی و ئاڵوزیی نێوان هاوڕێیەتیی "هێژا" و "رۆژهات" دەكات و هەروەها باسی كوشتنی "ئەحمەد" و "رۆژهات" دەكات. لەبەشەكانی كۆتاییدا باس لەڕووداوەكانی پشت پەردە دەكات و هەروەها نیگەرانی "هەدار" و دروستبوونی كێشە لە نێوان هەدار و هێژادا و مردنی هەدار لە

لە ناخی دلمەوە سوپاسی ئەو کەسانە دەکەم کە بووە هۆکار بۆ من تا ئەوە رۆمانە بنوسم و سوپاسی کتێبخانەی جزیری دەکەم بۆ هاوکاریکردنیان تا ئەو بەرهەمە بە چاپ گەیشت ا.

 

 

                                                                                                                           

© 2017 Hawler