ئایار 31, 2020

زۆرترین بینراو فه‌رهه‌نگ

Error: No articles to display

فێستیڤاڵی کورتە چیرۆکی هاژە بەڕێوە دەچێت

ماڵپەڕی هاژە بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتی فەرهەنگی شاری مەهاباد بانگهێشتنامەی سێیەمین خولی فێستیڤاڵی سەرتاسەریی کورتە چیرۆک بڵاو کردەوە کە بڕیار وایە لە ساڵی دابێ بەڕێوەبچێت، فێستیڤاڵێک کە بابەتی چیرۆکەکان تیایدا ئازادن و نابێ لە یەک لاپەڕە زیاتر بن و هەروەها نابێ پێشتر لە هیچ فێستیڤاڵێکی دیکەی ئەدەبیدا پێشبڕکێیان پێ کرابێت و یا لە بڵاڤۆک و میدیاکاندا بڵاو کرابێتنەوە.

لە بانگهێشتامەکەدا باسی ئەوە کراوە کە دوامۆڵەتی ناردنی کورتەچیرۆکەکان لە ١٥ی ڕەشەممەی ئەمساڵەوە دەست پێ دەکەن، داوا لە بەشداربووان کراوە کە بە یەک بەرهەم و ئەویش بە فۆنتی یۆنیکوردی سایزی ١٤ بەشداری فێستیڤاڵەکە بن.
خەڵاتی براوەی یەکەمی فێستیڤاڵی کورتەچیرۆکی هاژە ٧ ملیۆن تمەنە لەگەڵ پەیکەرو ڕیزنامە و خەڵاتی دووەمیش ٦ ملیۆنە لەگەڵ پەیکەر و ڕێزنامە و سێیەمیش ٥ ملیۆنە لەگەڵ پەیکەرە و ڕێزنامە، براوەکانی خەڵاتی چوارەم و پێنجەمیش ٢ ملیۆن تمەنە لەگەڵ پەیکەر و ڕێزنامە.
بەشدرابووان دەتوانن بەرهەمەکانیان لەگەڵ کورتەیەکی ژیننامە و وێنە و ژمارەی پەیوەندییان لە رێگەی ئیمەیلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. بنێرن بۆ نووسینگەی فێستیڤاڵەکە.

© 2017 Hawler