ئازار 30, 2020

زۆرترین بینراو فه‌رهه‌نگ

Error: No articles to display

چێنەر نزار: هونەر ئەدەب لە کاتە هەستیارەکاندا پەیامی تایبەتیان هەیە

ئارام كۆشكی - سلێمانی

 

!‎

خۆت بپارێزە!"، کە تێیدا دەمامک دەکاتە سەر ڕووی هەموو پەیکەرەکانی و هاوکات، لەژێر هەر دەمامکێکدا دروشمێکی ژینگەیی و خۆپارێزی دەنووسێت.

هونەرمەند چێنەر نزار سەبارەت بە پڕۆژەکەی ئەوەی خستە ڕوو کە هەریەک لەو کەسایەتییە زیندوو یان کۆچکردووانەی لە ماوەی کارکردنمدا پەیکەرم بۆ ساز کردوون خاوەنی چیرۆکی سەرکەوتنی گەورە و هەگبەی پڕی خۆیانن لە بواری جیاجیادا. من لە سازاندنی پەیکەرەکانیاندا ئەو پەیامە گرنگانە بیری هاونیشتیمانیانم بخەمەوە کە ئەو کەسانە لەپێناویاندا تێکۆشاون و خەباتیان کردووە." گوتیشی: "ئەمڕۆ کە کەوتووینەتە بەردەم مەترسییەکی گەورەی تەندروستی، ئەو کەسایەتییانە پەیامێکی تریشیان هەیە بۆ هەموومان ئەویش پاراستنی تەندروستی و ژیانمانە. لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک هەموو پەیکەرەکانم دەمامکێک(کەمامە) دەبەستن ئەویش بەئامانجی زیاتر سەرنجڕاکێشانی خەڵکی شار و وڵاتەکەم بۆ ئەو مەترسییانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەسەرمان دروست بوون، هەڵبەت مەترسی پیسبوونی ژینگە لە رابردوو و ئێستا و داهاتوودا بۆتە بابەتێکی گرنگ، شان بەشانی پێشکەوتنی دونیای ئەمڕۆی سەرمایەداری و کەم بوونەوەی جەنگ و وێرانکاری، هەبوونی جەنگی سارد و هەوڵدان لە پێناو مانەوەدا بەهەر هۆکارێک بۆ نەمانی بەرامبەر بۆتە کولتوورێک ئەویش بە هەوڵدان بۆ بڵاوکردنەوەی فایرۆس و تێکدانی تەندروستی تاک و کۆمەڵ و جیهان بۆیە هەمیشە و هەمووکات مرۆڤ گیرۆدەی مرۆڤ وسیاسەتە.

* بیرۆکەی ئەم کارە لە کوێوە سەرچاوەی گرت؟
-ماوەیەکی زۆر دەمێکە لە بیرکردنەوەی ئەوەدام، کە کارێکی نوێ بەمەبەستی ڕێنمانیی و خۆپارێزیی لەڕێگەی پەیکەرە دانراوەکانم لەشوێنە گشتیەکاندا وەک پەیامێکی هۆشیاری تەندروستی و ژینگەی ڕابگەیەنم. ئەم کارە ئەگەرچی ماوەیەکی دیاریکراو دەخایەنێت بەڵام پەیامێکە لەرابردوو ئێستا و داهاتوو، کە ژینگەی هەموو جیهان و هەموو مرۆڤایەتی لە مەترسیدایە. وەک دەزانن لەگەڵ پێشکەوتنی دونیای سەرمایەداری و هەبوونی سیاسەت و جەنگی سارد، کە هۆکارن بۆ دروستبوونی ئەم کەشە پر نالەبار وخراپەی کە هەیە. بۆیە هونەر پێویستە لەم کاتانەدا پەیامێکی دیکەی هەبێت، چونکە هونەر دابڕاو نییە لە کۆمەڵگە و ئەو کێشە و گرفتانەی ڕووبەڕووی دەبێتەوە.

*ئەرکی هونەر و هونەرمەندان لە کاتی قەیرانەکاندا چییە؟
-هەمیشە هونەر و ئەدەب لەم کاتە هەستیارانەدا دەبێت پەیامیان هەبێت و لەخەمی ئەو ساتەدا بن کە هەیە، لەم واقیعەی ئێستاماندا نەک هونەر و ئەدەب دەبێت تەواوی مرۆڤایەتی لە خۆپاراستن و پێدان و وەرگرتنی هۆشیاری بن لە رووی تەندروستی و هەموان لە خەمی یەکتریدا بن. بە جۆرێک ناکرێت کەس خۆی کەنارگیر بکات و بڵێت ئەوە کاری من نییە، هەموومان لە ژینگە و تەندروستی خۆمان و کەسوکارمان و هەموان بەرپرسیارین.

*دەمامکپۆشکردنی پەیکەرەکان، تەنها پەیکەرەکانی بەڕێزت دەگرێتەوە. داوات لە پەیکەرساز و هونەرمەندانی دیکە چییە کە ئەوانیش کار و چالاکی دیکە بکەن؟
ئەم پرۆژەیە تەنها کارە هونەرییەکانی خۆم دەگرێتەوە لەبەرئەوەی کارەکانم لە شوێنی گشتی گونجاودان لە ناو شاردا و خۆیان بوونەتە سیمایەکی هونەریی ئەم شارە بۆیە دەمەوێت پڕۆژەی وشیارکردنەوەکەم لە ڕێی پەیکەرەکانمەوە بڵاو بکەمەوە و هیوادارم نەک تەنها هونەرمەندان، بەڵکو هەمووان لەهەوڵی خۆ پاراستندا بیت بۆ دروستبوونی کەشێکی تەندروست و تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە تەندروستییەی هەموانی گرتووتەوە.

لە داهاتوودا بەرنامەی دیکەت نییە بۆ وشیاریی ژینگەیی لە ڕێی هونەرەوە؟
-هەمیشە دەبێت بیر لە بوونی پرۆژەی ژینگەیی بکەینەوە لەبەر ئەوەی بەردەوام مەترسی زۆر هەیە لەسەر مرۆڤ و ژینگەش لە ئایندەدا پرۆژەی دیکەم دەبێت و ئەگەر هاوکارم هەبێت پڕۆژەی گەورەتری ژینگەیی سەرڕێ دەخەم، وەک پرۆژەی نزیکیش پرۆژەی زیادکردنی سەوزایی پلانمانە لەگەڵ چەند کەسێکدا بە ئەنجامی دەگەیەنین. هەروەها هەمیشە لە بیری هەبوونی پرۆژەی ژینگەییدام، چونکە ژینگە ماڵی هەموانە.

© 2017 Hawler