نیسان 07, 2020

زۆرترین بینراو فه‌رهه‌نگ

Error: No articles to display

هەژار عەلی


 سەرزەمینی جوان و شیك
شوێنگەی نائارام
رۆژهەڵاتی دوور و نزیك
نۆكەندی سوێس، گەرووی هورمز
 بوسفۆروداردانیل
گشتیان سەرچاوەی داهات
بەچەشنی رووباری نیل
بەمن چی؟ سەرزەمینی جوان و شیك
سوریا، سعودیە، عیراق وعومان
موریتانیا،سۆماڵ،قەتەرو لوبنان
تونس،لیبیا، جەزائیروئێران
مەراكێش،كوێت، میسر و یەمەن
فەڵەستین، ئیماراتو ئوردەن
ئیسرائیل، توركیا و بەحرێن
بەشێك خۆیان بە ئەوروپی
 بەشێكیان بە ئەفریقی
ئەوانیتر ئاسیایی
 مەیدانی جەنگ بەدڵنیایی
بەمن چی؟ سەرزەمینی جوان و شیك
لەم رۆژهەڵاتە
زمان و نەتەوەی جیاواز
عەرەبی، توركی، فارسی
 ئاشوری، عیبری و كوردی
بەشی زۆریان ئیسلامی
 كەمێكیان، یەهودی و مەسیحی
خێرو بێری ئەم خاك و ئاوە
بەسەر سێ چین دابەشكراوە
كەمێكبۆ دانیشتوانی
بەشێك بۆ زلهێزان
زیاتری بۆ سەرۆك ومیرەكانی
بەمن چی؟ سەرزەمینی جوان و شیك
لەم رۆژهەڵاتی ناوینەدا
هەركوردە بێ دەوڵەت و مافخوراو
لەم نەخشەیەدا...
 تەنها كوردستانە
چوار پارچە لەت كراو
روویەكم لە ڕۆژهەڵات
 بەرێكم لە رۆژئاوا
 چاوێكم لەباكور
 روحم لەباشوور
بەمن چی؟ سەرزەمینی جوان و شیك
سەربەخۆییم دەوێ
 من كوردستانیم
خاوەن زمان
 دیرۆك و شارستانیم
جەنگاوەری ئازا
پێشمەرگەی كوردستانیم
عاشقی ئاشتی و ئاوەدانیم
ئەم هەرێمە بۆ هەمووانە
باوەشی گەرمە ئەم نیشتیمانە
عیراقی نیم، نامەوێ (عرق الدم)
نامەوێ،زەمینی پڕ ئاشووب و خەم
بەمن چی؟ سەرزەمینی جوان و شیك
لەم عیراقەدا
خاڵێكی هاوبەشی تێدا شك نابەم
عیراقچی نیم!
ئینتیما بۆ ئەم وڵاتە ناكەم
سەردەمێك لە پاشایەتی
دواتر بۆ كۆماریی
لە دیكتاتۆری و شۆڤێنیەت
تا دەگاتە مەزهەبگەرایی
هیچیان بۆ كورد نەبوون!
 نەئەمرۆ ودوێنێ، نە سبەی
بەمن چی؟ سەرزەمینی جوان و شیك
رۆژهەڵاتی ناوین
 پڕ لە دەریا پڕ لە كانزاو نەوت
بۆ ئێمەی كوردیش
 بەبۆمبا و مین و داعش كەوت
سەدەیەكە چاومان لە تروسكایی
شەبەنگی رۆژە
ناوەراستی ئەم رۆژهەڵاتە
پڕ لە هەورازو لێژە
رۆژێك هەر ئەبێ ئەم كوردستانە
ببێتە بووكی ناوەراستی
ئەم رۆژهەڵاتە

© 2017 Hawler