نیسان 07, 2020

زۆرترین بینراو فه‌رهه‌نگ

Error: No articles to display

ئازاد پینجوینی

 

شەوێكیگەرمی هاوین،ئەم شەقامەی ئەو تیایدا پیاسەی دەكرد، چۆڵ و هۆڵ بوو؛ جار جارە ئەگەر سەیارەیەكی پێدا ڕۆیشتبا!دەستی خستبووەگیرفانیەوە و بە دەم سەیركردنی ئەستێرەكانەوە بە هێواشی بەسەرشۆستەكەدا دەڕۆشت؛ لەپڕ سەیارەیەك لە بەردەمیدا وەستا، ئاوڕی دایەوە؛بۆی دەركەوت سەیارەیپۆلیسە،سەیارەكەئەفسەرێك و دووو پۆلیسی تێدابوو؛ئەفسەرەكە دابەزی و بە دارەكەی دەستی بەهێواشی دەرگای سەیارەكەیپێوەدا؛ چووە بەردەمكابراو قاچێكی خستە سەرقەراغی شۆستەكەو بەكابرای وت:
ـناوت؟
كابرا وتی:
ـ من دەڵێی!

ـ ناباوكم. لە تۆ زیاتر كەسی تری لێیە ئەم شەقامە؟
ـ وا بزانم ناوم نامۆیە!

ئەفسەرەكە وەرەقەیەكی لەگیرفانی دەرهێناو چاوێكیپێداخشاند؛ قوڕگی ساف کرد و بە كابرای وت:
ـ ئەیناوی باوكت؟
كابرا سەیرێكی ئەملاولای كرد و بەپەنجەگەورەی لوتێکی بۆ خوراند و گوتی:
ـبە داخەوە باوكم ساڵانێكە جەنابتان خۆش!
ئەفسەرەكە سەرێكی لەقاندەوە و بە كابرای وت:
ـخودا لێی خۆش بێت؛من كارم بەسەریەوە نیە،ناوەكەیم پێ بڵێ.
ـباوكە جوامێرەکەم، ناویشی هەر جوامێر بوو؛ ئەگەر لەكەسە نزیكەكانیتدەپرسی...

ئەفسەرەكە قۆڵی كابرایگرت و لە شۆستەكە هێنایە خوارەوەوبە تووڕەییەکەوە پێی وت:
ـ پیاوی باش کوا وەختی چەلەحانێ و خورشید و خاوەرە!ئەركی خۆم جێبەجێ دەکەم؛خێرا ناوی باپیرت بڵێ، درەنگە!

ـباپیرم ناوی...خۆشەویست بوو.

ئەفسەرەكەبە گاڵتە و سەرەلەقەوە گوتی:
ـنامۆیە و جوامێرە و خۆشەویست سەیر سەیر لەو ناوانە!گاڵتەم پێ دەكەی!

كابرا بە دەم زەردەخەنەوە گوتی:
ـ دوور لە تۆ قوربان! ئێمەومانان حەدمان چیە درۆتان پێ بکەین! ئێوەی بەڕێز، کاربەدەستی میرن و،...
ئەفسەرەكە قسەکەیپێ بڕی و بە كابرای وت:
ـبەسەبەس!بیبڕێنەوە؛ بەم شەودرەنگانە لەو شەقامە چۆڵە مینەی چ دەکەی!
ـ لە بێزاریاندا، خەوم لێ زڕابوو؛ کارەبا بڕا و ماڵم لێ بووە تەنوور! دامە دەشت، هەوایەک هەڵمژم؛ ناشێ هەواهەڵمژینیش پرسی بوێ! کورە واز لە پرسیاری بێوەڵام بهێنە. سەرنجێکی ئەو درەختەی سەر سەلبەندەکە بدە؛ ئەها گەڵا و پەلکی چۆن مات بوونە!دیقەتێ بگرە بزانە چۆن ئەو دارەش وەكو خۆمان بە دەست ئازاری ئەم ژیان و كۆمەڵگا ناوشیارەوە ئەناڵێنێ؛هەست ناكەی ئەو دارەش خەریكە لە تەنیاییدا دیق بکات؛هاتیا لەتاو تینی ئەم شەوەکڕەدا گەڵای لێ سیس داگەڕاوە و چڵی لێ شۆڕبووەتەوە..
ئەفسەرەكەسەیرێكی دارەكەی كرد ووتی:
ـ بۆنا! بەرێوەڵا زۆر جوان دەیبینم؛بەڵام وا بزانمچەند ڕۆژێكە ئاو نەدراون.وا گەڵاكانی سیس داگەڕاون.
كابرا قاقا پێكەنی و بەگاڵتەپێكردنەوە بە كاكی ئەفسەرەكەی وت:
ـبەڕاستی تۆش كابرایەكی خۆشی؛بۆ هەناسە و ئاو بۆ ئێمە زۆر هەیە تا ئەو دارە بەستەزمانەهەیبێت!ئا بیرم كەوتەوە، تۆ بەم شەوە لیستێكی ناوت بە دەستەوەیە؛ پێت نەوتم بە دوای كێدا دەگەڕێیت.
ـ بە شوێن كەسیگوماناویدا..

كابرا دوو بارەپێكەنییەوە،بە ئەفسەرەكەی وت:
ـکەوابێتە هەموو خەڵكی شار ڕاپێچ كەن.
ـ چۆن‌چۆن! بۆچی؟
ـ ئاخر مرۆڤی ئەم شارە هەموویان گوماناوین؛ با وتەیەكت وەبیر بێنمەوە. كە دەڵێ ئەگەر چاک بێدەنگ نەبێ، خراپ کاری گەندەی پێ مەیسەر نابێ! ئێ لەم سەردەمەدا، خراپەکەگەلێك زۆرترە لە باشەکە، ئەوەیگومانی لێ نەكرێ زۆر كەمە.

پۆلیسکێ ناو سەیارەكە هاتەخوارەوە و قاچ و سەلامێکی بۆ دادایەوە و وتی:
ـ گەورەم! ئەرکی من نیو سەعاتێکی لێ ماوە؛ دایكیشم نەساغە و تەنیا؛ چاوەڕێمە.
سەرگەورە ئمێكی بۆ كردو گوتی:
ـ جارێ نا؛ بەم زوانە نەجاتمان نابێ! ڕۆشتنەوە نیە؛بڕۆرەوە لای واجبەكەتەوە؛چاوێكت بكە بە هەزار چاو...
پۆلیسەكە بە نابەدڵیەوە.بە ئەفسەرەكەی وت. فەرمانتەگەورەم. چووە لای سەیارەكە و پۆلیسەكەی تر پێ وت.هاچی بوو وتیچی ئیزنت ئەدات پۆلیسییەكەم بەسەر ڕاوەشاندن و بێ زاریەوە بەپۆلیسی دووەمی وت.نا ئەو گومانی لە خۆشی هەیە.ئیستە هیچ ناكات بڕوا بە قسەكانی من دەكات كە دەڵێم دایكم ناساخە.لەم كاتەدا تەپەیەك لەپشتی سەیارەكەوە هات.هەردوو پۆلیسەكەڕاچڵەكین. پۆلیسییەكەم بە دووەمیوتمن گومانم هەیە شتێك لەپشتی سەیارەكەوەیە هەردووكیان لوولەی تفەنگەكەیان ئاراستەیپێشەوە كرد وبە خشپەو بێدەنگی بەرەو پشتی سەیارەكەڕۆشتن.كە سەیریان كرد پشیلەیەكە.لۆحەیەكی بچوك بە ملیەوە ئاڵاوە و بۆی لێ ناكرێتەوە. پۆلیسییەكەم دانەویەوە و بە ئەسپایی لەوحەكەی لە ملیپشیلەكە كردوە. پشیلەكە جوڵەی بۆ نەكرد لەوە ئەچوو زۆر ئازاریپێگەشتبێ.كاتێكیش لەوحەكە لە ملی دەرهات.بە خێرایی لەو ناوەدا نەما. پۆلیسی دووەم بەپۆلیسییەكەمی وت.شتێكی باشت كرد ئەو لەوحەت لە ملی كردوە.من بێگومانم كە ئەوەكاری مرۆڤەكانە.لە بەتاڵیدا نەیان زانیوەچیبكەن.ئەم پشیلە داماوەیان كردوە بە بابەتی ڕابواردن..و یاریپێكردن.هەردوكیان هاتنەوەپێشی سەیارەكە و سەیری ئەملاو لایان دەكرد. پۆلیسییەكەم بەپۆلیسی دووەمی وت.سەیریگەورەمان كە هەر بیریچۆتەوە بۆچی هاتووە.لەگەڵ ئەو هاوڵاتیەڕێك دەڵێی باسی.هەزار و یەك شەوەی بێ نەوایان دەكات. پۆلیسەكەی تر وتی.حەقمان چیە بۆ ئێمەگرنگ ئەوەیە واجباتی خۆمان بگرین و كاكی ئەفسەر گومانمان لێ نەكات.ئەفسەرەكە جگەرەیەكیپێ كردوو. دوكەڵەكەی بەرەو ئاڕاستەی دەموچاوی كابرا بڵابوەوە. كابرا بە دەستی دوو كەڵەكەی بڵاو كردوە و بە ئەفسەرەكەی وت ئەم لیستە ناوی كێی تیایە.بەدوای كێدا دەگەڕێن چ تاوانێكی كردووە.ئەفسەرەكە سەیرێكی لیستەكەی كردوەچاویپێدا خشاند. پەنجەی خستە سەر دوو ناو و بە كابرای وت.بە دوای ئەم دوو كەسەدا دەگەڕێین غەریبەن هاتونەتە ئەم ناوچەیە.كابرا زەردەخەیەك گرتی ووتی.جا ئەوەچیی تیایە بەم ڕۆژگارە دەیەها غەریبەڕودەكەنە ئەم شارە. ئەفسەر ئاخر گومانی خراپ لەم دوانە دەكرێت.كابرا سەری شۆڕكردوە بۆ لیستەكە و وتی.ئەی ئەو ناوانەی تر چین.ئەفسەرەكە لیستەكەیپێچایەوە و خستیەگیرفانیچاكەتەكەی و بە كابرای وت.ئەمانەش هەر یەكە و بە تۆمەتێك گومانیان لێ دەكرێت.كابرا دایە قاقایپێكەنین و ئەیكێشا بە سەری خۆیدا دەتوت بە تەواوەتی شێت بووە.ئەفسەرەكە بە دەنگی بەرز پێی وت.بزانە كێ لە بەردەمتا وەستاوە.من پیاوی میرم پارێزگاری لە تۆ دەكەم.،. ئەم پێكەنینەگاڵتە ئامێزەت لەچیە.
 كابرا وتی ئاخر قوربان دەكرێت بڵێم ئێمەی هاوڵاتیش گومانمان لە ئێوە هەیە من بەچێدا بزانم. تۆ ئەفسەرییاخود ئەو دوانەی لەگەڵتن پۆلیسن. كێ ناڵێ ئەم بەرگانەتان بە ساختە نەهێناوە.ئەفسەرەكە توڕە بوو.زارت بگرە. بانەت بەم بەرەو بەندیخانە سجنت بكەم.كابرا بە تۆمەتیچی ؟ ئەفسەرەكە بە تۆمەتی ئەوەی قەشمەری بەپیاوانی میری دەكەی.كابرا بە هێوواشی بە ئەفسەرەكەی وت.حاشا. قوربان من حەدی ئەوەم نیەگاڵتە بە ئێوە بكەم.بەڵام ئەم وڵاتە هەموو جۆرە مرۆڤێكی تیایە.بە كوردیەكەی من نامۆم لای تۆ.تۆ نامۆی لای من.. تەنانەت ئەو دوو پۆلیسەی لەگەڵتن وەك كەسێكی نامۆ دەڕواننە جەنابت لۆمەم مەكە ئیدی ئەم وڵاتی قەزاو قەدەرە هەموو شتەكان نامۆن بەیەكتری. ئەفسەرەكە وتی.لە بەر ئەوەی جەنابت ناوت نامۆیە دەبێت هەموو شتێك ئاوا سەیر بكەیت.بەرێز.كابرا دووبارە زەردەخەنەیە لەڕویدا بینرا و بە ئەفسەرەكەی وت جەنابت لەم وڵاتە دەژیت وای نابینیت. ئەفسەر با بەڵام ناش بێ ئەوەندەڕەش بین بیت.هێشتا ژیان هەناسەیەكی تیا ماوە برالە كابرا گەڵایەكی لە درەختەكە كردەوە كەڕەنگە سەوزەكەی خەی لە دەست دا بوو. پیشانی ئەفسەكەی دا و پێی وت.جوان تێی بڕوانە بزانە ئەو گەڵا جوانەچیی بە سەر هاتووە ئەوە هەناسەیپیسی مرۆڤەكانە.ئەی تۆپێت وایەچیە.كاكی ئەفسەر لەم وڵاتەی ئێمەدا جوامێریپیاوەتی خۆش بەختی خۆشەویستی هەموو هەمووی بوەتە بڵقی سەر ئاو مرۆڤپیس بووە ئەوە دەزانی كاتێكیش كەپیس بوو هەناسەیپاك ناداتەوە.

© 2017 Hawler