کانونی دووەم 25, 2020

              ئەوڕۆژە، هەواگەرم و بێزاری باڵی کێشابوو،منیش وەک زۆربەی ڕۆژەکان بەرگی ڕەشم پۆشیبو...! ئەم ڕەشپۆشیە پەیوەندی بە ڕوح و بیرکردنەوەم نیە، بەڵکو واهەست دەکەم ئەوەی دەرکەوتوە،کاردانەوەی کۆمەڵایەتی وسیاسی و ئاینیەکانی ئەو ژینگەیە کە تیایدا دەژیم بە زۆر... وە ھیچ ڕێگای دەرباز بوونم نیە، زۆر سەیرە میلەتێ کە بەداگیرکراوی بەدەیان شۆڕشگێر و ئەدیب و شاعیر و هونەرمەند و پیاو چاکی تیابوو، بەڵام لە ئازادی و حوکمی خۆیدا .....چاک نەما بەتوانا نەما نرخ و بەنرخی تیانە ما.ببورن من ویستم باسی دڵتەنگی و بێزاری هاوڕێیەکم بکەم بەکورتی.ئەمڕۆ سەعات یانزەو  نیوی پێش نیوەڕۆ چووم بۆ کلتوری سەرا کە بەڕاستی شوێنێکی شیاو ئارام و گونجاوە بۆ دانیشتنوو پشودان. چوومە ناوقاوەخانەکەی لەدورەوە کاك عباس عومەری، هاوڕێم بینی کە بۆمنی ئەڕوانی منیش پێشتر دەمزانی تازە بۆیەکەم جارکتێبێکی نوسیوە بڵاوی کردۆتەوە، ڕاستەوخۆ بەرەو لای کاك عباس ڕۆشتم وتم: سەلام....ئەم کاتەت باش هاوڕێی نوسەرو ئەزیزم.
عباس بێ ئەوەی وەڵامم بداتەوە هەستا یەخەی گرتم و توند ڕای وەشاندم و فڕێی دام ...منیش کەچاوەڕێی ئەم کاردانەوە نەبوم ئەویش لە کاك عباس کە کەسێکی خوێندەوارو و تێگەشت و سەنگین بو.
وتم ئەوەشێت بوی بۆ وادەکەی....!؟؟
عباس وتی: دەبڕۆ....داوەشێی ...تۆش هاتوی گاڵتەم پێ بکەی و سەرزەنشتم دەکەی و پێم ڕادەبوێری .
وتم : تێناگەم چیبوە بۆ وائەڵێی ...!
عباس وتی : خۆت گێلمەکە تۆش وەک ئەوخەڵکە...ئەزانی.! لەو ڕۆژەوەی ئەوکتێبەم بەچاپ گەیاندوە و بڵاو بۆتە وە ھیچ کەسێک دەست خۆشیت لێنەکردوم نە خۆێندەوار نەدوست و هاوڕێ نە کەسەکانیشم.
جگە لەوەی بووم بە مەزەی فەیسبوك و تۆڕەکۆمەڵایتیەکان ئەوەی من ئەناسێ یان بێدەنگە یان ئەگەر شتێ بڵێن ئەڵێن: توخوا عباس تۆ و نوسینیان وتوە،بڕۆ شوانی بکەی لەوە باشترە، وازلەنوسین بێنە بڕۆ بۆ مەیانی حەیوانە کان لەنوسین باشترە.دواجار منیش ئەمڕۆ پارەم دا بە دوو بەنگلادیشی کتیبەکانم بەرن بۆ قەراغ شار لە شوێنێکا بیسوتێنن.
منیش ووتم: : کاك عباس گیان ئێستا بۆم دەرکەوت تۆ گەورە بووی پلەیەکی باشت بڕیوە لە ڕوی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری یەوە.
ووتی:ئەوە بەڕاستە.....یان تۆش ڕاده بووێری.
وتم: کاك عباس،زۆرساکارە ئەتوانم تێتگەیەنم کە جیاوازی تۆو ئەوکەسانەی دەست خۆشیت لێناکەن، یان گاڵتەت پێدەکەن چیە....!!!
ووتی : جیاوازی من و ئەوان چیە...!؟؟؟
ووتم :ئەوەی ڕووی داوە و ئازاریان ئە دات
ئە وەیە تۆلە ڕووی فکریە وە گە وره بووی
ئە وان هە روە کو جاران بچوکن
تۆ توانیت کتێبێ بنوسی ئەوان ناتوانن دێڕێک بنوسن.
عباس دوو بارە یەخەی گرتمەوە، منیش ترسام وتم ئەمجارەش توڕەبوەچاوم داخست بۆلێدانم. بەڵام هەستم کرد باوەشی پیاداکردم چونکە باڵای تۆزێک کورت تربوو سەرشانی ماچ کردم ووتی:سوپاس کاکە هۆلان...تێگەیشتم .
ووتم :ئەی بۆکوێ وا بە پەلە ئەڕۆیت،
 ووتی: دەڕۆم فریای کتێبەکانم کەوم با نە سوتێن.

 

نوسیــنی قـــانــع هۆلان

© 2017 Hawler