کانونی یەکەم 08, 2019

نویترین کۆمەڵەچیرۆکی مەحمود نەجمەدین بڵاوکرایەوە

دنیا سێ پیتە ناونیشانی كۆمەڵە چیرۆكێكی نوێی نووسەر وچیرۆكنووس "مەحمود نەجمەدین"ـە، کە نۆ چیرۆکی لە خۆ گرتووە و لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە چاپەمەنی خانی چاپ و بڵاوکراوەتەوە. چیرۆکنووس لەم چیرۆکانەدا جیا لە کۆچیرۆکەکانی پێشووتری فەزایەکی ترسناك و فانتازیی بەرجەستە کردووە.

بەشێکی چیرۆكی ترسناكن، رووداوەكان بە كەشێكی ترسناك و فانتازیدا تێدەپەڕن. هاوكات لەگەڵ ئەو كەشە فانتازییەدا گێڕانەوە بەنێو دنیای واقیدا دەڕوات و كەشێكی فانتازی دروست دەكات، گیڕانەوە یارییەكە لەنێوان خەیاڵ و واقیعدا، ئەمە ناونیشانی چیرۆکەکانن:
"چەكەرداسی قزە، كەللەزراو، بەڵای سەرشین، بۆرچیل و مۆرە، منداڵەكەی زامبیا، كفن دڕ، بە لاقی مۆفەرەح ڕادەكات، دڵم دەلەرزی، سیدرا رۆیشت و دنیا سێ پیتە". كتێبەكە بە قەبارەی مامناوەند و لە دووتوێی 163 لاپەڕەدایە.
مەحمود نەجمەدین بێجگە لەم بەرهەمە ڕۆمانێک و چەند کۆمەڵە چیرۆکێکی بڵاوکردووەتەوە.

© 2017 Hawler