کانونی یەکەم 10, 2019

ئێوارەیەکی وەرزی پایز بو باران دەباری شەقام و شۆستەکان پڕ ببون لەئاو بەجۆرێک خەڵک ناچاربون بازیان ئەدا بۆ ئەوەی باراناو نەچێتەناو پێڵاوەکانیان پێیان تەڕ نەبێت، بەڵام وەک هەمومان ئەزانین کە بێ کەڵک بو ئاو هەرکاری خۆی دەکات دزە دەکات و قاچیەکان تەڕ ئەبێ. وە ناخۆشیەکەی لەوەدابو کە کزەیەکی بای سارد لەگەڵ ئەو تەڕ بونە تێکەڵ ببو بۆیە سەرما دەگەیشتە سەر ئێسقان.
منیش بێ بەش نەبوم لەو تەڕی و سەرماجەرگ بڕە بەڵام کێشەم نەبو ئەوسەرمایە نەی ئەتوانی پاش گەزم کاتەوە لە چونم بۆ کافتریای (کەلتوری سەرا) کە لەناو جەرگەی شاردایە، چونکا بڕیار بوو لەوێ ئەزیز ترین کەسم ببینم بویە بێ باک و بێ خەیاڵ ده ڕۆشتم بۆ کافتریاکە بە خۆمم ووت : ڕۆژە پایزئەوکچەیە کە لەمێژەوە شازادەی خەونەکانتە ئێستا بڕیارە  ببینی کە پڕە لە میهرەبانی و دڵسۆزی بۆت ئەو  کچە شۆخ وشەنگە کە وێنەی نیە لە جوانی و مەزنی ڕوحی. بەڵێ ئەوکەسە بێ هاوتایە چاوەڕێتە بۆیە دڵ گەرمیم بە بونی جەستەشمی گرم ڕاگرت بو، وە دەبو بیبینم ئەم جارە ڕاستەو خۆ ئەڵێم ببە بەهاوسەرم دڵنیام ئەو پێ خۆش ئەبێ چونکا خۆشەویستی زۆر بۆ دەر بڕیوم.
سەرمەستی خەیاڵ بوم سەرم وەرگێڕا بینیم خەڵک چۆن بێ ئامانج و تێکەڵ بون لەتاوباران لە گۆشەی شەقامەکان بە خۆمم ووت: ئەوخەڵکە بۆیە سەرماو تەڕی کاریان لێ دەکات و سەریان لێ دەشێوێنێت چونکا کەس چاوەڕیان ناکات ئەویش کەسێکی وەک خاتو(پایز). من لەوبیرکردنەوەی خۆم دابوم کەسێک کۆشەی چەترەکەی گرتم وتی: چۆنی ڕۆژە.. بەخواباش بوو هاتی ئەوچەترەت ئەبەم، ئەچم بۆدەرمان خانە دەرمان وەردەگرم.
سەیرم کرد جوتیارە وتم: زۆر سپاس دەکەم. بەڵام ئەی خۆم چەترەکەم پێویستە تەڕ ئەبم
جوتیار وتی: بچۆ لەکافتریاکە دانیشە بە دە دەقە دەگەڕێمەوە.
منیش سەیرم کرد بارانەوتم باتەڕ نەبێ هەرچەن ئەمزانی جوتیار کەسێکی ڕاستگۆ نیە بەڵام وتم: فەرمو بیبە من چاوەڕێم بۆم بێنەوە.
جوتیار چەترەکەی برد ڕۆیشت منیش ڕۆشتمە بەر پەنجەرە و جامی کافتریاکە بۆ ئەوەی پایز ببینم یان بمبینێ ...بەڵام
بەداخەوە بەهۆی ساردی هەواو بارانەکە جامەکان تەم گرتبونی نەم ئەتوانی بەهیچ جۆرێک ئەودیو جامەکان ببینم
بزانم هاتوە یان نەهاتوە. سەیری سەعاتم کرد تەواوە سەعات چوارە، دەبو لێرەبێ ویستم پێش ئەوەی بچمە ژورەوە باپرسیارێک بکەم کەسێک ئەی ویست بە پەلە تێ پەڕێ بانگم کرد وتم بێزەحمەت سەعات چەنە کابراش سەیرێکی کردم کە چۆن ئاو بەگیانما دێتەخوار وتی:کاک سەعات سێ ونیوە بۆ لەویا وەستاوی بڕۆ پەنایەک با تەڕ نەبی.
وتم: سپاس بەڕێز تازە تەڕبوم.
من نیوسەعات زوتر هاتوم بۆیە بەخۆم وت: بابچەمە ژورەوە تا کاتی کە پایزدێ چونکا دونێ شەو خۆی تێلی کرد وتی با بوبینم سوپرایزیکی خۆشم پێیە بۆت.
خەڵکی ئەهاتن و ئەچون سەیریان ئەکردم یان پێدەکەنین یان سەریان ڕادەوەشان ناحەقیان نەبو چونکا شوێنێکم نەمابو تەڕ نەبێ پێش ئەوەی بجوڵێم سەیری جامەکەم کردەوە پەنجەیەک سەرنجمی ڕاکێشا کە لەو دیوە جامەکەوە دەی نوسی (ڕۆژە) زۆر خۆشحاڵ بوم سەرم بردەپێشەوە کە لەو دیو جامەکەوە بی بینم لەپڕ دەستێکی پان و گەورە ناوەکەمی سری یەوە سەری هێنا سەیری کردم پێ دەکەنی زۆر ناشرین بوو لە پێش چاوم.
بەپەلە خۆم کرد بە ژوراکەدا زوتر پایز ببینم کەچومە ناوەوە خۆم دا بە لای چایچێکەدا پیاڵەو ژێر پیاڵەیەکم لێکەوت وشکان گویم نەدایێ چوم بۆ ئەوشوێنەی کە پایز لی دانشتبو ئەوپیاوەناشیرینەی لێ بو کە ناوەکەمی سڕیەوە بەجامەکەوە. وتم: ئەوکچە لێرەدانشت بو چی لێهات کابرا هەرپێدەکەنی وسەیری ئەکردم زۆر توڕە بوم یەخەیم گرت و وتم: گەمژە بۆ جوابنادەیتەوە وەک ئاژەڵ هەرڵێو ئەجوڵێنی و پێدەکەنی.گارسونەکەوتی: بەریەکاکە ئەوەشێت بوی بۆنازانی ئەو پیاوەکەڕولاڵە
بەشەرمەزاری یەوە یەخەییم بەرداو و وتم: ببورە من هەڵەم.
کابرا هەر پێدەکەنی.
گارسۆنەکە وتی:جەنابت ڕۆژەی.
وتم: بەڵێ من ڕۆژەم
وتی: ئافرەتێ ئێستا،ئەم چەترو کاغەزی دامێ وتی بیدە بەوکوڕە ناوی ڕۆژەیە.
وتم:کوا...چی لێهات.
تارمایەکی گەورەم بینی لەودیو جامەکەو دەستم برد تەمەکەم پاکردەوە بینیم دووکەس بون کچ وکوڕێک پێکەوە لەژێر چەترێکا ئەڕۆشتن دەستی کوڕەکە چەترەکەی گرتبو دەستی کچەکە لە سەرشانی کوڕەکەبو،
بەپەڵە سەیری کاغەزەکەم کرد نوسرابو ڕۆژەگیان من پایزم ویستم لەگەڵ ئامانج دەزگیرانم پێکتان بناسێنم بەڵام کە تۆم بەو شێوە یە بینی حەزم نەکرد بوناسێ بزانێ هاوڕێ خۆشەویستەکەم ئەو شێوە یە پەڕپوت و وێرانە
ئائا بالەبیرم نەچێ سوپرایزەکەم ئەوەبو بڵێم دەزگیرانم هەیە بەم زوانە ئەچین بۆ مانگی هەنگوینی.
کاغەزەکەم دڕاند و چومەدەرەوە سەیرم کرد پایزو دەزگیرانەکەی ڕۆشتبون باران نەمابوو ئیتر هیچ نەما چاوەڕێ کەم تەنها چاوەڕێ جوتیاربوم کە دڵنیام چەترەکە هەرگیز ناهێنێتەوە. چەترەپەمەیەکەی پایزم بەدەستەوەبو هەستم کردکزەی سەرما گیانی تەزانم سەرم هەڵبڕی وتم:پایزم ڕۆشت.........

 

قــانــع هۆلان

© 2017 Hawler