کانونی یەکەم 09, 2019

مێژووی خوێنڕێژی لە عێراق بڵاوکرایەوە

نووسەر و وەرگێڕ سەباح ئیسماعیل لە نوێترین کاری وەرگێڕانیدا کتێبی "مێژووی خوێنڕێژی لە عێراق"ی باقر یاسین-ی کردە کوردی و ناوەندی غەزەلنووس چاپ و بڵاوی کردەوە.
پێشتر هەمان وەرگێڕ، دوو کتێبی هەمان نووسەری سەبارەت بە عێراق وەرگێڕاوە و ئەم کتێبە سێیەم کتێبی هەمان باقر یاسینە، کە هەر سێ کتێبەکەی ئەم نووسەرە کۆمەکێکی زۆری خوێنەر دەکەن بۆ تێگەیشتن لە عێراق و کەسێتی عێراقی و ئەو مێژووە پڕ لە خوێنڕێژییەی لەم وڵاتەدا هەیە.
نووسەر لە پێشەکی کتێبەکەدا دەنووسێت: ڕه‌نگه‌ به‌ ده‌گمه‌ن له‌ قسه‌وباساندا ناوی عیراق و خه‌ڵكه‌كه‌ی بهێنرێت بێ ئه‌وه‌ی باسی دیارده‌ی توندوتیژی و خوێنڕێژیی لكاو به‌ مێژووی ئه‌م گه‌له‌ و وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ نه‌كرێت. ئه‌وەی مایه‌ی سه‌یر و جێی سه‌رسووڕمانه‌ ئه‌وه‌یه‌، عیراقییه‌كان له‌ وه‌سفی خۆیان و وڵاته‌كه‌یاندا به‌ توندوتیژی و دڵڕه‌قی و خوێنڕێژی هه‌ست به ‌هیچ خه‌وشێك، یان كه‌می و سه‌غڵه‌تییه‌كی شه‌رمهێن ناكه‌ن، بگره‌ هه‌ندێكیان ئه‌وه‌ به‌ مایه‌ی هێز و له‌خۆبایی و شانازیكردن ده‌زانن. پێده‌چێت هۆیه‌كه‌شی ئه‌وه‌ بێت، عیراقییه‌كان و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌ سیاسه‌تمه‌دار و ڕۆشنبیره‌كانیش تیایاندا هه‌بێت هه‌ستیان به ‌گه‌وره‌یی ئه‌و ته‌نگه‌به‌ره‌ تاریك و نووته‌كه‌ نه‌كردبێت، كه‌ پتر له‌ پێنج هه‌زار ساڵه‌ هێشتا پێیدا ده‌ڕۆن، دووریش نییه‌ تاكو ئێستا به‌رچاوڕوونییان بۆ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ مرۆیی و ماددی و ژیارییه‌ نه‌بێت، كه‌ وڵاته‌كه‌یان له‌ ماوه‌ی قۆناغه‌ جۆراوجۆره‌كاندا له‌ هه‌زاره‌ی چواره‌می پێش زاینه‌وه‌ له‌ سۆنگه‌ی به‌زۆرپێكه‌وه‌ژیانی نیمچه‌ هه‌میشه‌یی زه‌بروزه‌نگی خوێناوییه‌وه‌ به‌ریكه‌وتووه‌."

© 2017 Hawler