کانونی یەکەم 12, 2019

د. عەبدوڵڵا خدر مەولوود

 

 

نالی شاعیرێكی گەورەی كوردەو دامەزرێنەری قوتابخانەی شیعری كرمانجی خوارووە. لە چاپی دووەمی دیوانەكەی هاتووە: ژمارەی غەزەلەكانی (110)و قەسیدەكانی (10)، (1) موستەزاد - لێزیادكراو،(1) تاك یا فەردی هەیە. حاجی قادری كۆیی دەفەرموێ(2):
وونی مەكەن وەكو ئاپاری (نالی) یو (كوردی)
لە سەهوی دیدە بپۆشن گوزەر بكەن لە خەتا 36
حاجی زۆر موعجیبی نالی بووەو بە (ئوستاد) ناوی هێناوە، ئاگاداری شیعرەكانی بووە. هەر بۆیە ئەو
ڕاستییەمان بۆ ئاشكرا دەكا (كە هیچ گومان لە قسەكانیدا نییە). بە واتایەكی دی، نابێت نالی هەر ئەوەندە شیعرەی هەبووبێت!
ئەو شیعرانەی پاش سەروایان هەبێت پێیان دەڵێن: (موڕەددەف)، نالی لە غەزەل (34)و لە قەسیدە(1) پاش سەروای هەیە. ئەم دەنگانەش كراون بە سەروای شیعرەكانی: (ـە - ە، أ، ب، ت، چ، ح، ر، ز، ژ، س، ق، ك، م، ن، و، وو، ۆ، ی، ێ). بۆ كێشی شیعرەكانی چەند دەریاو قالبە كێشی جۆراوجۆری عەرووزی بە كارهێناوە.
- جگە لە غەزەلو قەسیدە نالی ئەم هونەرە شیعرییانەشی بەكارهێناوە: موستەزاد (لێزیادكراو)، تاك
(فەرد).

ئەمەش فیهرەستە تازەكەی شیعرەكانی نالییە:
غەزەل

 

 

 

 

 

 

 

 

 


تێبینییەكان: - ئەم دەنگانەی خوارەوە لە شیعرەكاندا تێكەڵ كراون:
ل35، 40، 63، 112، 129، 146 (ر ـــ ڕ). ل44، 111 (ڕ ـــ ر). ل43، 64 (ب ـــ پ). ل39، 95 (ل ـــ ڵ).
ل75 (ی ـــ ێ).
- وشەكانی سەروای (قافییە) ی ل53 (خاووم، چاووم، ئاووم، سووتاووم، بڕیاووم، ساووم، ناووم)
واوێكیان زیادە.
- شیعری ل130 دوو واوەكان (ێ) ـیان بەدوادا هاتوون دەبێ بە یەك واو بنووسرێن، چونكە دەبن بە دوو بزوێن!
- بۆ ل124 (ئەو شیعرە - 9 - دێرییەی نالی بەهەر دوو ڕێنووسی عەرەبیو كوردی تۆماركراون، هەر
بۆ ئەوەی باڵا دەستیو داهێنانەكان ئاشكراتر خۆیان بنوێنن). ئەو نووسینە دەسپێكی باسەكەمە
كە ئەم شیعرەی نالی سەرتۆپی نموونەكانە، شیعرێكی كوردی بە ڕێنووسی عەرەبییە(3).
دەروونــی لیـداریـلشـــارەزووری وە بـەردیـهـی
كە فرمێسكی گەرمیهی ئیلا ئاوی سەردیـهـی 124
پەراوێزو سەرچاوەكان
(1) نالی (دیوان)، ساغكردنەوەی مارف خەزنەدار، چاپی دووەم، چاپخانەی حاجی هاشم، هەولێر،
2008.
(2) عەبدوڵڵا خدر مەولوود، ألا یا أیها الساقیو دوازدە بابەتی تر، (لێكۆڵینەوەی ئەدەبی)، لە
بڵاوكراوەكانی بزاڤی ڕۆشنبیرانی نوێخواز ژمارە (92)، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، 2012،
ل81.
(3) ئەو شیعرانەی لە داهێنانێكیان زیاتر تێدایە، گۆڤاری زانكۆی سەلاحەدین، ژمارە (1)، بەرگی (18)،
2014، ل17 - 31.

© 2017 Hawler