تشرینی دووەم 12, 2019

كتێبی "فێمێنیزم و جێندەرناسی" بڵاوكرایەوە

"فێمێنیزم و جێندەرناسی" لە دوو توێی 107 لاپەڕە پێكدێت و لەلایەن مامۆستا سورێن ئەكرەم، سەرۆكی بەشی كۆمەڵناسی لە زانكۆی لوبنانی فەرەنسی نوسراوە.

لە هەرێمی كوردستاندا، لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەی دەدرێن بۆ بڵاوكردنەوەی ڕۆشنبیری یەكسانی ڕەگەزی و كەمكردنەوەی توندوتیژی دژی ژنان، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بابەتی جێندەرناسی لە قۆناغی یەكەمی زانكۆكاندا بخوێندرێت. ئەم كتێبەش بەو مەبەستە نوسراوە تاكوو فێرخوازان سوودی لێوەربگرن وەك سەرچاوەیەكی زانستی بەكاریبهێنن، بۆیە كتێبەكە بە زمانێكی سادە نووسراوە.
بەشی یەكەمی كتێبەكە تەرخانكراوە بۆ شیكردنەوەی فێمێنیزم و ئاراستەكانی، تیایدا ئاماژە بە نزیكەی بیست جۆر فێمێنیزم دراوە . بەشی دووەمیش تایبەتە شیكردنەوەی چەمكی جێندەر؟ و ئایا لە چ بوارێكی فێمێنیزمدایە؟ پاشان لەبەشی سێیەمدا هاوسەرگیری و ژن لە دیدی فەیلەسوفاندا خراوەتە ڕوو.
بەشی چوارەمی كتێبەكە تایبەتە بە شڕۆڤەكردنی جۆرەكانی خێزان و هاوسەرگیری. لەبەشی دواتردا یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی گەنگەشەی كراوە. هەروەها وەك بەشێك لە گرفتە هەنووكەییەكانی بەردەم ژنان، لە بەشێكدا باسی دواكەوتن لە هاوسەرگیری كراوە، هۆكار و جۆر و پاڵنەرەكانی خراوەتەڕوو، لە كۆتا بەشیشدا دۆخی ژن لە شارستانیەتە دێرینەكاندا بە كورتی باسكراوە.

© 2017 Hawler