تشرینی دووەم 12, 2019

خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ساڵی 2019 به‌خشرایه‌ سێ زانای ئه‌مریكی

به‌هۆی تۆژینه‌وه‌كانیان ده‌رباره‌ی باشترین چاره‌سه‌ربۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی باری هه‌ژاری له‌جیهاندا، دووشه‌ممه‌، شانشینی ئه‌كادیمیای سوید بۆ زانسته‌كان، خه‌ڵاتی نۆبڵی له‌بواری ئابووری بۆ ساڵی 2019، به‌خشییه‌ خاتوو ئیستیر دووفلۆ، كه‌ ئه‌مریكییه‌ و به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك فه‌ڕه‌نسییه‌ و، دوو ئه‌مریكی دیكه‌ به‌ناوه‌كانی ئه‌بهیجیت بانێرجی و، مایكڵ كریمه‌ر.
هه‌ژماری فه‌رمی ئه‌كادیمیاكه‌ له‌سه‌ر "تویته‌ر" رایگه‌یاند، "ئه‌م خه‌ڵاته‌ له‌ بواری ئابووری به‌خشرایه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئیستیر دووفلۆ، ئه‌بهیجیت بانێرجی و، مایكڵ كریمه‌ر، به‌هۆی تۆژینه‌وه‌كانیان ده‌رباره‌ی په‌یڕه‌وێكی نوێ، كه‌ پێشبینی ده‌كرێت باشترین چاره‌سه‌ربێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی باری هه‌ژاری له‌جیهاندا".

© 2017 Hawler