تشرینی یەکەم 17, 2019

چــیخۆڤ بۆ ئەی.ن. پــۆتاپنكۆ8ی ئەپریلی 1896، لیخۆڤا



ئیگناتووسی ژیكەڵە! شانۆنامەكەی من گەییشتووەتە كوێ؟1 ئەگەر كارتان بە دەستنووسەكەم نەماوە، بە پۆستی تایبەتدا و بۆ ئەم ناونیشانەی بنێرەوە: لۆپاستیا، مۆسكۆ. ئێستا سەرلەبەیانیی دووشەممەیە و من خەریكم ئەم نامەیەت بۆ دەنووسم. خۆر لە پشت سەرمەوە هەڵاتووە و ڕیشۆڵە چریكەچریكیانە. هیچ هەواڵێكی تازە نییە. هەموو شتێك وەك جاری جارانە. هەر خەم خەفەتەكانی جارانە و هیچی دی. سێ چوار ڕۆژێك بوو خوێن دەڕشامەوە. بەڵام ئێستا ئەگەر دارێك لە ڕێگەوە دەربێنم، یان زەماوەندیش بكەم، ئیتر خوێنێك لەگۆڕێ نییە. بە دووربین سەیری تەیروتواڵ دەكەم. خەریكم ڕۆمانێك بۆ گۆڤاری "نیڤا" دەنووسم.2
هەر شاد و بێوەی بی. لە لایەن منەوە هاوڕێ فیدلەر ماچ بكە.
ئانتۆنیۆسی تۆ
ئەرێ هەر بەڕاست، "سۆكرات"ـی3 نووسەر لە كوێیە؟ هەر دیار نییە.
ئەی. ن. پۆتاپنكۆ بۆ چیخۆڤ
لە نێوان 11 و 15ی ئەپریلی 1986ـدا، پیتربۆرگ

\ئانتۆنیۆی ئازیز!
دەستنووسەكانتت بۆ دەنێرمەوە. شانۆنامەكەت لە ڕێی فەرمانگەی سانسۆردایە. ترسی ئەوەمە ڤسێڤلۆژسكی لە مۆسكۆ بێ و كەس دەست نەكەوێ نۆرەبڕییەكمان بۆ بكا و واژووی بكا، ئەگەرچی لەوانەیە گریگۆرۆڤیچ ڕازی بێ و بەبێ نۆرەگرتن بمانداتەوە.
زۆر زۆر سەرقاڵم. چیرۆكێكی 20 لاپەڕەیی بۆ گۆڤاری "دنیای خوایان" دەنووسم. لە شەو و ڕۆژێكدا لاپەڕەونیوێك ئامادە دەكەم. جگەرم ژان دەكا. بەڵام ئیتر ئاواش هەر شوكرانەبژێرم.
دەستت دەگوشم
پۆتاپنكۆی تۆ

© 2017 Hawler