تشرینی یەکەم 17, 2019

كەژاڵ خان چەپكێ زەردەپەڕ و، باوەشی گزنگت پێشكەش بێت

ئەورۆژانەی تاڵ تاڵ،تاڵتر لەدابڕان لە نیشتمانی دار ئەرخەوان و،وەنەوشەی رەنگاڵەیی ناخ،هوروژمێ دەكاتە سەر گیان،جگە لە پەنابردنە بەر دارسێوەكانی شیعر،تۆپێم بڵێ دەبێ روو لەكوێ كەی؟ ئەو ساتانەی كە تەنهایی كوشندەی مەزن خەریكە مەراقت پێ بكا، گەر خۆ وەبەر زوڵاڵیەتی شیعر نەخەی،بۆنازانی گیان شەق ئەباو هیچ شتێك نابا جگە لە هەستی بێگەرد،بێگەردتر لەنیگای پەپولان.
كەژاڵ خان"
لەمێژ بوو دەمەویست سۆراخێكت بگرم لێ هیچ رێگەیەكم بۆنەبینرایەوە هەتا ئاخرییەكەی بەو رۆژانە لەسووچی ماڵپەرێكی كوردییەوە چاوم بە شیعرێكت كەوت و ئێمەێڵەكەتم دەست كەوت بۆیە خێرا ئەم هەلەم قۆستەوە ئەم سۆزنامەم بۆ بەڕێ كردی.
بەڕێزم ئەم بەینە لەلایەن شاعیر ناسراوی كوردی فارسی وێژ كاك
"فریاد شیرییەوە"هەڵبژاردەیەك لە شیعری هاوچەرخی كوردی بە ناونیشانی
" ئاشقانەكانی شیعری هاوژچەرخی كوردی"لەدوو توێی كتێبێكدا وەرگێڕدراوەتەوە سەر زمانی فارسی، یەك لەو دیاردە شیعرییانەی هاوچەرخی كورد لەو بەرهەمەدا ئیشارەتی پێدراوە بەرێزتە كەنمونەی شیعری"بەفر"ت لەو بەرهەمەدا تیشكی خراوەتە سەر،بەرێزێك بەناونیشانی"موختاری شوكری پوور"لەرۆژنامەی"شەرقی ئێرانی"دا ئاوڕێكی لەو بەرهەمە داوەتەوە وەك نموونە هەمان شیعری بەفری هەڵبژاردووە.من دەمبیكە ئەو بابەتەم لەفارسیەوە كردووە بەكوردی بەڵام بەداخەوە لەبەردەست نیە،دەقی شیعرە كوردییەكە تائێستا بابەتەكەم بڵاونەكردۆتەوە مەمنون دەبم لەرێی ئیمێڵەوە ئەو شیعرەم بۆبنێری گەر بابەتەكەت بۆ نەخوێندرایەوە و نوسراوە بابەتەكەی خۆمت بۆ دەنێرم .
كەژاڵ خان "ئێستا كە ئەم چەند دێڕە دەخەمە سەر بابەتەكەی ئێمەێڵەكەی پێشوو،هەڵبەستەكە پاراوەكەتم بەدەست گەیشتووە،مەمنونی دڵسۆزی و ئەمەگناسی ئەتۆی بەرێزم .
كەژاڵ خان بەنیگاو وێنە لام زۆر بێگەرد دەركەوتی،دیارە ئەوەش هەر دیاری شیعرە بۆ دەروون .ئومێد مە ئەو دڵەگەشەت گەردی زەمەن وەخۆ نەگرێ لەئیمێڵەكانی دادێ گەر رۆژانی دەرزی ئاژنی ژیان هەلێكیان دامێ زێترت بۆبنووسم .دیسان رێز لەو هەموو نیازپاكیەت دەنێم
بۆیە شیعرەكانی بەریزتان لە ماڵپەڕەكانی "كڵاورۆژنە،گیارەنگ،ئاران،دەنگی سەربەخۆ،رەخنە،كوردستان تێلێگراف "و چەندین ماڵپەڕی دی كوردیدا دەتوانی چاو لە باتەكە بكەیت،گەر ئەوەشت بۆنەلوا لەرێگەی ئیمەیڵ بۆتی دەنێرم "
هەردەم دڵسۆزیی وپەیڤی رەنگاڵەیی كوردی بە باڵاتدا دەبڕم.

 

نووسینی "رێناس جاف"تاران"

© 2017 Hawler