تشرینی یەکەم 17, 2019

زانکۆی جیهان ڕۆمانی هەولێر ئەستەنبوڵ بڵاودەکاتەوە

 شیڤان شێرزاد

لە دووەم ساڵوەگەریی ڕیفراندۆمی کوردستاندا، زانکۆی جیهان بە ئامادەبوونی (د.نەوزاد یەحیا باجگر) و ئەحمەد سابیر، سەرۆکی زانکۆی جیهان سیمینارێک پێشکەش کرا، کە تیایدا باس لە ڕۆژی ئازادی و سەربەخۆیی کورد و گەسەندنی زانست دەکرد لە هەرێمی کوردستاندا.. هەر لە پەراوێزی ئەو سیمینارەشدا پەرتووکی (هەولێر ئەستەنبوڵ )

، کە ڕۆمانێکی جوانی نووسەر و ڕوناکبیر (شێرزاد حەسەن)ـە و باس لە سەردەمی عوسمانیەکان دەکات و چەندین بەڵگەی گەورەی لەخۆ کۆکردووەتە پێشکەش بە ئامادەبووانی هۆڵەکە و مامۆستایان زانکۆ کرا. جێی ئاماژەیە، ئەو ڕۆمانە دەبێتە نوێترین چاپکراوی زانکۆی جیهان و خۆی خستە پاڵ هەموو ئەو کار و پڕۆژە مرۆییانەی کە ئەو بنەماڵەیە ئەنجامیانداوە..

© 2017 Hawler