تشرینی یەکەم 17, 2019

كتێبی (الوظائف غیر التشریعیة للبرلمان فی اقلیم كوردستان) بڵاوكرایەوە

كتێبی " الوظائف غیر التشریعیە للبرلمان فی اقلیم كوردستان " لە نووسینی مامۆستا شوان كۆیی بە زمانی عەرەبی بڵاوكرایەوە، كە ماستەر نامەیە لە یاسای گشتی، باس لەوە دەكات كە ئەركەكانی پەرلەمان تەنیا یاسا دانان نیە بەڵكو ئەركی تریشی لەسەرە.

لە ئێستادا پەرلەمان لەو قۆناغە نەماوە كە تەنیا وەكو دەستەیەكی راوێژكاریی بوو، تا بوو بە دەسەڵاتی یاسا دانان و چاودێری، كە چاودێری كردنی جێبەجێكردنی ئەو یاسایانەی كە دەرچوونە لە پەرلەمان لە لایەن دەسەڵاتی جێبەجێكار و دامودەزگاكانی یەكێكە لەو ئەركانەی كە پەرلەمان هەیەتی .
لەگەڵ پێشكەوتن و زۆربوونی ئەركەكانی وڵات، دەسەڵاتی پەرلەمان بە بەهێزترین دەسەڵاتی وڵات هەژمار دەكرێت، بەو پێیەی دەسەڵاتی پەرلەمان لە بنەڕەتدا گوزارشت لە دەسەڵاتی میللەت دەكات، كە هەلدەستێت بە هاوسەنگی و هاریكاری بیرۆكەكان لە نێوان دەسەڵاتی یاسا دانان و جێبەجێكردن.
ئەو كتێبە چەندین بەشی لەخۆ گرتووە، وەك پێناسەی پەرلەمان و ئەركەكانی پەرلەمان، شۆرشەكانی كورد لە پێناو دیموكراسی و ئازادی و هەروەها جۆرەكانی چاودێری و پرسیارەكانی پەرلەمان و جۆرەكانی و ئەركەكانی دارایی و چەندین بابەتی دیكە لەخۆ دەگرێت.

دواترین دەستکاریکردن لەسەر چوار شەممە, 18 ئەیلول 2019 06:39
© 2017 Hawler