ئەیلول 21, 2019

بە هەنگاوە بچكۆلەكانیەوە بە دوای دایكیدا ڕێدەكات،كراسێكی كوورتیناسكی ڕەش وسپی لەبەرە، قژە درێژ و ڕەش و نیمچە لوولەكەی بەتەوقەیەكیسپیڕێكخراوە، پێڵاوێكی سپی لەپێیە ووردیلەكانێتی .. سپێتی دەمووچاووڕەشی چاوە مەستەكانی و ڕەشیقژە درێژ بووەكەی بەناوشانیدا تاوەكو نیوەی كەمەری تێكەڵ بە ڕەنگی ڕەش وسپی كراسەكەی، لە شێوەیتابلۆیەكی سەرنج ڕاكێش ئەچێت، هونەرمەندێكنهێنیەكی تیادا هەڵگرتبێت ! لەتەك هەرهەنگاوێكیدا هەڵبەزو دابەزیەتی، دەستە ناسكوبچكۆلەكەی لە ناو دەستی دایكێتی، هەر چەشنی بووكە شووشەیكەو ئەجوڵێ .هەنگاوەكانی دایكیگەورەو هی ئەو بچووكە، هاوسەنگ نابن بۆیە دایكیپەلكێشی كردوەبە دوایخۆیداو ئەویش هەنگاویخێرا ئەنێت تاوەكوو فریای كەوێت ! لەسەر شۆستەكە ژمارەیك یاری مناڵان دانراوە بۆ فرۆشتن، دەستی دایكی بەر ئەدات و بە خێرای ڕائەكات بۆلاییارییەكان، بووكە شووشەیەك سەرنجی بۆ لای خۆی ڕائەكێشێ ! بە قژێكی ڕەش و كراسێكی ڕەش وسپی لەشێوەی خۆی!!هەڵی ئەگرێتو ئەینا بە سینگیەوە : مامەگیان ئەمە بە چەندە ؟ دەستێك بە تووند قۆڵی ئەگرێت وبەرزی ئەكاتەوە!
_ ئەو بووكە دانێ وخێراكە با بڕۆینكارمزۆرە لە بازاڕ فریا ناكەوم .
_ دایە گیانتوخوا حەزم لێیە تی زۆر جوانە بۆمبكڕە؟
_ پێم وتی درەنگە كاتی ئەوەم نیە هەستە ئەبێ خێراكارەكانمتەواو بكەم وفریای چێشتینیوەڕۆش بكەومئەتەوێباوكتتووڕە بێت ؟ هەستەدرنگە بابڕۆین
بە گەرووی پڕلە گریانە وە بووكەكەی داناو هەستایە سەرپێ، دایكیشیبەتووندیوتووڕییەوە دەستی ڕاكێشا هەنگاوەكانیخێراتر كرد . جارنا جارێك ئاوڕێكیئەدایەوە بۆلایبووكەكەو چاوە ڕەشەكانیئەویش هەر سەیریئەكردو بانگی ئەكرد! تاوەكوو بیخاتە باوەشی پاك وپڕلە نازی و شەوێ لەبری ئەوی بخرێتە نێو كارتۆنێكەوە یاریەكانی تر فڕێ بدرێبە سریداو هەناسەی بخنكێنرێت!
ئەو بیخاتە باوەشی پڕ لەسۆزی . بۆیە هەرچەند بانگی ئەكات بێسوودە چوونكە دەسەڵاتی نیەو وبەناچاری بە جێیهێشت. ووردە ووردە كەوتنە نێو چڕی قەرە باڵەخیەكەوە،بازاڕ جمەی ئەهات، نیوەی خەڵكەكە بە ئاراستەی ئەوان ئەڕۆشتن، نیوەی بە پێچەوانەی ئەوانەوە، شان بەر شان دەكەوت، یەكێك خۆی لائەدات بۆ ئەوەی بەكەسێكی تردا نەكێشێت ...دووان زۆر لە سەرخۆ ڕێ ئەكەن ولە گەرمەی گفتووگۆی خۆیانن، چەند كەسێكڕێگاكەیان گرتوە بۆ چۆنی چاكی !دەنگی بەرزی دوكاندارو فرۆشیارەكانی سەر شۆستەكان و هات وهاواری سەوزە فرۆش، دەنگە دەنگی هاتوو چۆكەران گوێی كەڕ ئەكرد ! ئەویش بەنێو قاچی خەڵكەكەدا پەلكێش كراوە، دوو قاچدێن ودووانی تر ئەڕۆن، جۆرەها پێڵاو، چاوی لەسەریانە دێن وئەڕۆن، هەندێكی ژنانە وجۆری جیاواز لەباژنە بەرزو باژنە تەخت،بەجۆرەها ڕەنگ، هەندێكیشی پێڵاویپیاوانە، لەنێوانیاندا دوو قاچ ئەبینێ پێڵاوەكانیسپیە!لەپێڵاوەكانی باوكی ئەچوووایزانی ئەوە! سەری بەرزكردەوە بۆ ئەوەی بزانێت باوكێتی، دەموو چاوی پیاوەكە بەرزتر بوو لە ئاستی چاوەكانی وبە خێرایش تێپەڕی، ویستی دڵنیا بێت، ڕووی سووڕاند، بە ئاڕاستەی پیاوەكە، دایكی تەكانێكی پێ دا ودەستی قایمتر ڕاكێشا ! نەیهێشت بەتەواوی بیبینێ، كە دووبارە ئاوڕی دایەوە بۆ لای دایكی، ئەژنۆیەككێشای بە دەمووچاویاو ئێشی گەیاندە لووتە قنجە كەی، هاواری كرد : ئای ئای دایە گیان. دەنگی نەبیسترا لە نێو ئەو ژاوە ژاوە .
پەلكێش كردنەكەی،ڕاكێشانێكبوو بەدەستی كەلەپچەكراوی، ئەبێخۆیشیڕزگاربكات لەنێو شەپۆلی دەست وقاچەكان .هەڵمی گەرمیخشتەكانی شۆستەكە وتەپوو تۆزی ژێر پێی و بۆنی گۆرەوی پێلا وهەڵم وبۆگەنی عارەقەی ئەو خەڵكە بە تەواوی تەنگە نەفەسی كردووە . هەرچەند هەوڵ ئەداو سەری بەرز كاتەوە هەناسەیەكی پاكهەڵمژێ بێ سوود بوو!
تەنانەت ئاسمانیشیلێیەوە دیارنیە !تۆزقاڵێك هەناسەی پاك بوونی نەماوە ! وەكوو وابێت بە ژێر زەمینێكی تاریك وباریك وپڕ لەجانەوەردا تێ پەڕێت !هەرچەند هاوار ئەكات دەنگی دەرناچێ! دەستی پیادا ئەكێشرێ، بە تووندیقاچی پیادا دەكێشرێ !تەوقەكەی سەری بەر بوویەوە، خێرا ئەنووشتێتەوەهەڵی بگرێ، پێیەكی گەورە دەستە بچووكەكەی ئەشێلێت !دەستی كردبە هاوارو گریان ئای دایە گیانلەپڕ دەست ومەچەكێكی گەورە هەڵی ئەگرێت وئەیخاتەباوەشی،
 دەستە شێلاوەكەیئەگرێت وماچی ئەكات،دەستێك ئەهێنێت بە سەرو قژیا هەوڵ ئەدا ژیری بكاتەوە . دایكی بە سەرسووڕمانەوە سەیرێكی پیاوەكە ئەكات كچەكەی گرتوەتە باوەش تێ ناگا نایناسێ! كچەكەی بەسەرو قژو دەمووچاوی شێواو ئارەقاوی و چاوی فرمێسكاویەوە، خەریك بوو نەیناسێتەوە !
بە گرژوو مۆنیەكەوە كچەكەی لێ وەرئەگرێت و بەئاماژەی سەر ئەپرسێ تۆ كێیت ؟
پاشان بە كچەكەی وت : كچم بۆچیئەگریت ؟ چی بووە ؟ چیت دەوێت دیسان ؟
_ خووشكێ بمبوورە ئازاری ئەم كچە نازدارەم دا نەمبینی .ئاخر ئەم قەرەباڵەخیە، ئێمەی گەورەكان بەزۆر ئەتوانینپیایدا تێ پەڕین، مناڵ چۆن بتوانێت ؟تكایە یان لە باوشتی بكەو ئاگات لێی بێت، یاخوود مەیهێنە بۆ بازاڕ ئاخر مناڵێكی وا بچووك وناسك گوناحی چیە ئەیهێنی بۆ ئەم قەرە باڵەخیە ؟
دایكەكە لێوكی لێ هەڵ قورچان وبە تووڕیەوە جێی هێشت، تۆزێك دوور كەوتنەوە، دیسان مناڵەكەی داگرت لە باوەشی ودەستی گرت وپەلكێشی كردەوە . پیاوەكەشهەرچاوی لەسەریانە دواجار بەدەم ڕێكردنەوە تێكەڵ بە شەپۆلێكی تری خەڵكەكە بوون و لەبەر چاوو وون بوون .



 

 شەهلا گەرمیانی

© 2017 Hawler