کانونی یەکەم 05, 2019

فێستیڤاڵی شیعری کوردیی لە خوراسان کۆتایی هات

فێستیڤاڵی شیعری "ملواری" لە نێو کوردە کرمانجەکانی پارێزگای خوراسانی وڵاتی ئێران، وەک هەڵمەتێکی فەرهەنگیی کوردی دەستی پێکردبوو، ڕۆژی چوارشەمەی ڕابردوو و لە ڕێوڕەسمێکدا کۆتاییی بە کارەکانی هێناو بڕیار وایە پاڵێوراوەکانی خەڵات بکرێن.

فێستیڤاڵی ملواری کە فێستیڤاڵێکی شیعری کوردییە و کوردەکانی پارێزگای خوراسان بەڕێوەی دەبەن، لەسەر ئەرکی بنکەی "دانشگاهیان" بەڕێوە چوو کە ناوندێکە و کۆمەڵێک خوێندکار و نووسەر و مامۆستای زانکۆ و ڕۆشنبیری کوردی خوراسانی دایانمەزراندووە.
بڕیارە لە مەڕاسیمی کۆتاییی فێستیڤاڵی ملواریدا ئەندامانی بنکەی "دانشگاهیان" چەندین شاعیری خوراسان و ئەندامانی کارگەی "کانیادڵ" و پاڵێوراوان و داوەرەکانی ئەو فێستیڤاڵە بەشدار بن و هەر لە ڕێوڕەسمەکەشدا هونەرمەند عەلیڕەزا ئیسلامی بە ژەنینی ئامێری دووتار هونەرنماییەک بکات و براوەکانی ئەو فێستیڤاڵەش شیعرەکانیان بخوێننەوە.

© 2017 Hawler