کانونی یەکەم 05, 2019

سنە چاپی کتێبی کوردی زیاتر کردووە

بەرپرسی کاروباری کتێب و کتێبخانەکانی پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان باسی بڵاوبوونەوەی ٩٥ کتێب و بە تیراژی ١٠٧ هەزار دانە لە ماوەی سێ مانگی سەرەتایی ئەمساڵی لەو پارێزگایە کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەوبۆ بەخشا بەرپرسی کاروباری کتێب و کتێب‌خانەکانی ئیدارەی گشتیی فەرهەنگی سنە بە ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە گوتی: لەو کۆمەڵە کتێبەدا، ٢٢ بابەت بە تیراژی ٢٩ هەزار و ٦٠٠ دانە بە زمانی کوردی و ٦ بابەت بە تیراژی ١٢ هەزار دانەش لە بەشی منداڵاندا چاپ و بڵاو کراونەتەوە.
ناوبراو لەبارەی ژمارەی کتێبی بڵاوکراوە لە ساڵی ڕابردوو گوتی "٢٩٨ کتێب و بە تیراژی ٢٩٨ هەزار و ٥٠٠ کتێبچاپ و بڵاو کراونەتەوە کە لەو لیستەشدا ١٣٠ کتێبیان تیراژیان ١١٣ هەزار و ٣٠٠ دانە بووە بە زمانی کوردی و ١٨ کتێبیشیان بە تیراژی ٣٣ هەزار و ٥٠٠ دانە تایبەت بوون بە بەشی منداڵان.
بەخشا سەبارەت بە پلانەکانی ئەو ناوەندە بۆ گەشەی کتێبخوێندنەوە باسی لەوە کرد کە "بڕیارە ئەمساڵ لە رۆژانی ٢٦ و ٢٧ی پووشپەڕ خولی ڕاهێنەریی جامی باشگەکانی کتێب و کتێبخوێ،دنەوەی تایبەت بە بەشی منداڵان و میرمنداڵان لە ئاستی شار و گوندەکان پارێزگا بەڕێوە ببرێت و فێستیڤاڵی گوندەکانی لایەنگری کتێب لە ئاستی گوندەکانی پارێزگاش بەڕێوە دەچێت و براوەکانی ئەو فێستیڤاڵە بۆ ڕکابەری لە ئاستی نیشتمانی دەناسرێن".

© 2017 Hawler