تشرینی دووەم 12, 2019

مایکڵ ئانجیلۆ کە لەگەڵ زانایان و ڕووحانییە مەسیحییەکان هەڵدەستا و دادەنیشت و هاتوچۆی هەبوو، لەو بڕوایەدا بوو کە جەستەیەکی جوان، نوێنگەیەکە لە کەماڵی ئینسانی.

هونەرمەندانی ڕێنیسانسی بە پێداگری لەسەر وێنەکێشان(تابلۆی مرۆڤی ڕووت)، هونەری ڕۆژئاوایان ئاوەژوو کرد. حەزکردن بە ژیاندنەوەی ڕووتیکێشانی کلاسیک، هونەرمەندانی ڕێنیسانسی بۆ خۆلەقەرەدانی جەستەی مرۆڤ سوورتر و شێلگیرتر کرد. توانایی نیگارکێشانی جەستە، پێوەری نبوغ و کامڵی هونەری بوو، بەڵام کێشانەکەشی بێ شەڕ و مشتومڕ نەبوو بەتایبەت لە هونەری مەزهەبیدا.
نیشانی دەدات کە هونەری وێنەکێشانی ڕێنیسانسی چۆن سەرکەوتنی گەورەی بەدەست هێنا، چۆن گەیشتە ئەو تێڕوانینە سەرنجڕاکێشە لە ڕووتیکێشان و وێنای جنسیەتی ئەو سەردەمە.
خاڵی دیاری هونەرمەندانی ئەوروپای باکوور، هەڵبەت جۆرە ئاسوودەییەکی فەرهەنگی لەمەڕ پرسی ڕووتیەتی بوو. بۆرک لەو باوەڕەدا بوو کە لە باکووری کیشوەرەکە، مەراسیمێکی زۆر بە ڕووتی بەڕێوە دەچن. ڕێک لە بەرامبەریشدا، ئیتالیا و ئیسپانیا هەبوون کە لەمەڕ ڕووتیەتی، بیروڕایەکی توندوتۆڵ و دژیان هەبوو.
نیگارکێشەکان لە ژێر کاریگەریی ئینسانگەرایی و پەیکەرتاشی کلاسیکدا بوون کە دەستپێکەری وێنایەکی خەیاڵی بوون لە مرۆڤ. نمونەکەشی، بەرهەمێکە لە جیبتی لە کڵێسەی فلۆرانس کە زۆرێک بە دەستپێکەری هونەری ڕووتیکێشانی ڕێنیسانسی هەژماری دەکەن: لێکدانەوەیەکەی قارەمانانە لە ئیسحاق بە سینەیەکی ڕووت و ماسوولکەی دیار و دروستکراو لە بڕۆنز.
لە فلۆڕانس، دۆناتو ـش لە ساڵانی ١٤٣٠ تا ١٤٤٠، پەیکەرێکی بێ بەزەیانەی لە داوود دروست کرد. فۆڕمی هێور و دلۆڤانانی داوود بۆ فەرهەنگێک دروست کرابوو کە باوەڕیان وابوو پیاوان، جەستەیەکی جوانی پیاوانەی ئیرۆتیکیان دەست دەکەوێت. بارتۆلۆمیۆ، نیگارکێشی مەزهەبی، لەو بڕوایەدا بوو کە تابلۆکەی بڕۆنزینۆ کە لە داوود کێشابووی، دەبێت بگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی دیکە، چونکە ژنان بە حەز و مووشتاقەوە سەیری دەکەن. بە هۆی ئەو مەتەڵەک و پەڵپانەی کە بارتۆلۆمیۆ لە بەرهەمەکەی بڕۆنزینۆ دەگرت، هیچ نەدەکرا. لە هەمان سەدەی پانزەیەمدا، کتێبی "چەندین کاتژمێر بۆ دوک بری" نووسرا کە وێنەگەلێکی لە نەریتی کاترینی تێدا بوو بە کەمەرێکی شەهوەتاوی و فریودەرانە، سینگ و مەمکی سەرنجڕاکێش و لەشولارێکی خۆش ڕەنگی.
ئەم بەرهەمە، پێشەکییەک بوو خوڵقاندن و ئەفڕاندنی بەرهەمگەلێکی تێکەڵکراو لە هونەری ڕوحانی و ئیحساسێک لە هونەری مەزهەبی فەڕەنسا. ژان فوکە، دوڵبەری چارلزی پێنجەم، ئیگنسی لە ڕووکاری مەریەمی داوێنپاک وێنا دەکرد لە کاتێکدا کە مەمکی چەپی ڕوو لە منداڵێک دەرخستبوو.
کڵێسە ڕێگەی زیاتر بڵاوبوونەوەی وێناکانی نەدا و لە چاکسازی ساڵ ١٥١٧ی زایینی هەموویان لە شوێنە مەزهەبییەکان کۆکردنەوە. بەڵام هونەرمەندانی پڕۆتستان درێژەیان بە کاری خۆیان واتە نیگارکێشی سیکۆلار و ڕووتیکێشانی دەستەبژێرەکان دا. لوکاچ کراناچ، ٧٦ پەردەی لە ونووس خوڵقاند.
بژاردەی دیکەی نیگارکێشەکان، ئەفڕاندنی بەرهەمگەلێک بوو لە فەزای دەرەوەی کڵێسە: شوێنێک کە ئازادی هەیە.
ئیتالیایش بەردەوام بە بابەتی کلاسیکی بەرەو ئەدەبیات و شیعری ئینسانگەرا هەنگاوی هەڵدەهێنایەوە. جۆرجۆنە و تیتیان، لەشولاری ڕووت و سەرنجڕاکێشیان دەکێشا. سەرەڕای ئیرۆتیکی شاراوە لەم نیگارانە، زۆرینەیان لە ژێر کاریگەری هونەر کێشانی کلاسیک بوون. زۆتریان ڕۆشنگەرانە بوون تا ئیرۆتیک.
هەر چۆنێک بێت هەروەک چۆن بورک دەڵێت لێهاتووی هونەرمەند بە تواناییەکانی لە خستنەژێر کاریگەریی بینەرەوە وەستاووەتەوە و ئەگەر لە بەرامبەر تابلۆی تیتیان تووشی هەوەس و هاڵۆش دەبنەوە، ئەمە واتە لێهاتوویی و زیرەکی تیتیان.
لە لایەکی دیکەوە مایکڵ ئەنجیلۆ کە لەگەڵ زانا و ڕوحانییە مەسیحییەکان هەڵدەستا و دادەنیشت، لەو باوەڕەدا بوو کە جەستەیەکی جوان، نوێنگەیەکە لە کەماڵی ئینسانی.

© 2017 Hawler