ئایار 27, 2020

زۆرترین بینراو وه‌رزش

Error: No articles to display

گرینگترین یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی پرێمه‌رلیگ

له‌ گه‌ڕی (27)ـه‌می خولی نایابی ئینگلیزی 3 یاری ده‌كرێن، له‌ گرینگترینیان شه‌یتانه‌ سووره‌كان ده‌بنه‌ میوانی نیوكاسڵ، یانه‌ی لیڤه‌رپوولیش له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی ساوسهامپتن ده‌بێته‌وه‌.
نیوكاسڵ ـ مانچێسته‌ر یونایتد
ئه‌م یارییه‌ له‌ كاتژمێر 05:15 خوله‌كی ئێواره‌ ده‌كرێت، یانه‌ی مان یونایتد له‌ قۆناخی یه‌كه‌م گۆڵبارانی نیوكاسڵی كرد و به‌ 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه‌گۆڵێك سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد.
مانچێسته‌ر یونایتد به‌ 56 خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ دێت، له‌وكاته‌ی نیوكاسڵ به‌ 25 خاڵ له‌ پله‌ی حه‌ڤده‌یه‌م ده‌بینرێت، هه‌ڕه‌شه‌ی دووباره‌ دابه‌زینی بۆ خولی پله‌یه‌كی ئینگلیزی له‌سه‌ره‌.

ساوسامپتن ـ لیڤه‌رپوول
ئه‌م یارییه‌ له‌ یاریگه‌ی سانت جه‌یمس پارك له‌ كاتژمێر 07:30ـی ئێواره‌ ده‌كرێت، یانه‌ی لیڤه‌رپوول له‌ قۆناخی یه‌كه‌م به‌ 3 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به‌ یانه‌ی ساوسامپتن هێنا، له‌و یارییه‌دا فلیپی كۆتینهۆ گۆڵێكی كرد، 2 گۆڵه‌كه‌ی دیكه‌ش محه‌مه‌د سه‌ڵاح تۆماری كرد.
ئه‌م یارییه‌ بۆ ڤێرجیل ڤاندایكی به‌رگریكاری لیڤه‌رپوول زۆر تایبه‌ت و هه‌ستیار ده‌بێت، به‌و پێیه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار رووبه‌ڕووی یانه‌ی ساوسامپتنی پێشووی ده‌بێته‌وه‌، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م به‌رگریكاره‌ هۆڵندایه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی زستان 75 ملیۆن پاوه‌ند له‌ ساوسامپتنه‌وه‌ روویكرده‌ لیڤه‌رپوول و بووه‌ گرانبه‌هاترین به‌رگریكار له‌ مێژوودا.
یانه‌ی لیڤه‌رپوول به‌ 51 خاڵ له‌ پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ دێت، له‌وكاته‌ی ساوسامپتن به‌ 26 خاڵ له‌ پۆلێنی شازده‌یه‌می ریزبه‌ندی دێت.
له‌ درێژه‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی پرێمه‌رلیگ، بڕیاروایه‌ له‌ كاتژمێر 3:00ـی دوای نیوه‌ڕۆ، یانه‌ی هیدیر سفیڵد تاون و بۆرنمووس به‌یه‌ك بگه‌ن.

© 2017 Hawler