تشرینی یەکەم 17, 2019

5 هۆکار وا دەکات كریستیانۆ جارێكی دیكه‌ تۆپی زێڕین نەباتەوە

کاتێک مێسی لە بردنەوەی ناسناوی تۆپی زێڕین گەشتە (4 به‌ 1) بەرامبەر بە رۆناڵدۆ، زۆرێک پێیان وابوو کەس توانای گەیشتنه‌وه‌ی مێسی نییه‌، بەڵام رۆناڵدۆ وەک پیشەی ھەمیشەی رەتی کردە خۆی بەدەستەوە بدات و ھەوڵی زۆریدا تا ھەژماری تۆپی زێرینی لەگەڵ مێسی ھاوتا کردەوە کە وەک باشترین خەڵاتی تاک دادەنرێ بۆ جیھانی تۆپی پێ، بەڵام سەرەڕای ئەوە ئەم ھۆکارانە پێمان دەڵێن، ئەمە دوایین جاربوو رۆناڵدۆ ئەم ناسناوە بباتەوە

.
1ـ ھەڵکشانی تەمەن: ئەمەیان کارێکی سرووشتیە، چونکە دۆن لە فێبرایەری داھاتوو، بەھاری 33ـه‌مین ساڵی تەمەنی خۆی تەواو دەکات، بە ڕوونی دیارە لە ئێستادا ھەمان خێرای و بڕینەکانی پێشووی نەماوە، تەنانەت خۆشی ئەوە چاک دەزانێت، بۆیە گۆڕانکاری لە شێوازی یارییکردنی ئەنجامداوە، زێدانی راھێنەریش کەمتر ھیلاکی دەکات و زیاتر وەک ھێرشبەر یاری پێدەکات.
2ـ ناجێگیری لە ئاست: لەگەڵ بەرزبوونەوەی تەمەنی، كریس ئاستی راستەقینەی خۆشی لەدەست دەدات، ئەمە بە ئاشکرا لە لالیگا ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌ کە رێژەی گۆڵ تۆمارکردنی لاوازە، راستە لە سەر ئاستی ئەورووپا لە گۆڵکردن گەشاوەتەوە، بەڵام کاتێک لە خولی ئەورووپی لە خانەی دووەم بێت و بەو جیاوازییە لەگەڵ بارسێلۆنای یەکەمی لالیگا دابێت، ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئاستی رۆناڵدۆ و ریال مەدرید دابەزیوە.
3ـ ئاست بەرزی مێسی: ئەفسانەکەی بارسێلۆنا لەم وەرزەیدا لە باشترین ساتەکانی یاریی کردنیدایە، ھۆکاری یەکەمە بۆ ئەوەی بلوگرانە سەرووی ریزبەندی لالیگا بگرێت و بە یەکەمی کومەڵەکەشیان لە چامپیۆنزلیگ سەرکەون، لە تەمەنیش دوو ساڵ لە رۆناڵدۆ بچووکترە، لەبەر ئەوەی چانسی زیاتری ھەیە بۆ بردنەوەی تۆپی زێرین

.
4ـ ده‌ركه‌وتنی نێیمار: ھۆکاری راسته‌قینەی رۆیشتنی نێیمار لە بارسێلۆنا ئارەزووکردنی بوو بۆ بردنەوەی تۆپی زێرین، گەشانەوەی نێیمار لەم وەرزەیدا لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە کۆی 19 یارییدا، 17 گۆڵی له‌ خولی فره‌نسا تۆمار کردووە و 10 گۆڵیشی بۆ ھاورێیه‌کانی درووستکردووە، ئەمەش ئاماژەیە کە داھاتوو بۆ نێیمارە.
5ـ بەرێوەچوونی مۆندیال لەم ساڵدا: لە ھاوینی 2018 لە رووسیا جامی جیھانی ئەنجام دەدرێت، هه‌ڵبه‌ت ئەنجام

ی باشی ھەڵبژاردەکان لە یارییەکانی مۆندیال، کاریگەری راستەوخۆی دەبێت لە سەر دابەشکردنی خەڵاتی تۆپی زێرین، ھەڵبژاردەی برازیل بە بوونی نێیمار و ھەڵبژاردەی ئارجێنتینا بە بوونی مێسی لە ئێستادا باشترن

لە پورتوگالی خاوەن رۆناڵدۆ، ئەوەش ھۆکارە بۆ زیاتر دوورکەوتنەوەی دۆن لە خەڵاتی باڵۆن دۆ

 

بارزان ئەكرەم - هەولێر

© 2017 Hawler