تشرینی یەکەم 17, 2019

ماسكێرانۆ: ماڕادۆنا باشترین یاریزانی جیهانه‌كه‌، نه‌ك مێسی

دوای ئه‌وه‌ی ماسكێرانۆ ریزه‌كانی بارسێلۆنای جهێشت و درێسی ژماره‌ 14ـی بۆ كۆتینیۆی به‌رازیلی جێهێشت، له‌ لێدوانێكدا ماڕادۆنا به‌ باشترین یاریزانی مێژوو وه‌سف ده‌كات.
یانه‌ی بارسێلۆنا به‌شێوازێكی زۆر تایبه‌ت و گه‌وره‌ مه‌راسیمی ماڵئاواییكردنی بۆ ماسكیرانۆ ساز كرد، هه‌ڵبه‌ت ماسكیرانۆ له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بۆ وڵاتی چین و یانه‌ی هیپی فرۆچن كه‌ مانوێل پیلیگرینی راهێنه‌ریه‌تی، به‌پێچه‌وانه‌ی جارانی پێشوو كه‌ به‌رده‌وام ناوی مێسی ده‌هێنا، له‌ دیمانه‌یه‌كدا گوتی: باشترین یاریزانی مێژوو ماڕادۆنایه‌، چونكه‌ مۆندیالی بردۆته‌وه‌ و جیهانی سه‌رسام كردووه

‌.
ماسكیرانۆ ده‌شڵێت: مێسی یاریزانێكی نایابه‌، ده‌زانم چه‌ند سه‌رسوڕهێنه‌ره‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ببێته‌ باشترینی مێژوو ده‌بێت ناسناوی جامی جیهانی بباته‌وه‌.
خاڤێر ماسكیرانۆ له‌وه‌ته‌ی له‌ هاوینی 2010 له‌ یانه‌ی لیڤه‌رپووله‌وه‌ به‌بڕی 23 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده‌ یانه‌ی بارسێلۆنا به‌شداریی 333 یاری له‌گه‌ڵ بارسا كردووه‌ و ته‌نیا یه‌ك گۆڵی كردووه‌ و 6 گۆڵیشی به‌هه‌ڵه‌ له‌خۆیان كرد و 8 ئاسیستی هه‌بووه‌.

 

ئەسعەد ئیسماعیل - هه‌ولێر

© 2017 Hawler